گوزەل: گەلی کوردستان بۆ یەکێتی ئامادەیە

مەکیە گوزەل ئەندامی دیوانی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە – KCD) ڕایگەیاند، گەلی کوردستان بۆ یەکێتی ئامادەیە و وتیی، "لە کوێ هێرشێک بەرامبەر کورد بکرێت، چوار پارچە دەبێتە یەک و لەدژی هێرشەکان دەوەستێتەوە."

دوای هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هەموو کاتێک زیاتر باسی یەکێتی نەتەوەیی کورد کرا. مەکیە گوزەل ئەندامی دیوانی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە – KCD) لەبارەی پرسی نەتەوەی دیموکراتیک و یەکێتی نەتەوەیی بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.

یەکێتی نەتەوەیەیی مەرجی سەرەکیە"

گوزەل ڕایگەیاند، ڕۆژ بە ڕۆژ هێرشی سەر گەلی کورد فراوانتر دەبن و مەرجی سەرەکی بۆ ڕێگریکردن لە هێرشەکان یەکێتی نەتەوەییە و وتی، "هۆکاری سەرەکی دروستنەبوونی یەکێتی نەتەوەیی جۆگرافیای کوردستانە. لەبەرئەوەی جۆگرافیای کوردستان پارچە کراوە. پارچەکردن بە هاوکاری هیزە ئیمپریالیستەکان ئەنجامدراوە. لەبەرئەوەی لەو سەردەمەدا کورد یەکگرتوو نەبووە و کەسێک کە تێکۆشان بۆ کورد بکات نەبووە. بەڵام ئەمڕۆ دەرفەتێکی زۆر  گرنگ و گەورە کەوتووەتە دەست کوردەوە. لەبەرئەوەی لە ئیستادا لەسەر جۆگرافیای کوردستان شەڕ هەیە و هەڕەشەیەکی گەورە لە کورد دەکرێت. هەموو جیهان لەسەر پارچەکردنی کوردستان قسەدەکەن. پێویستە ئەم دەرفەتە مێژووییە باش خوێندنەوەی بۆبکرێت و کورد یەکێتیەکەی دروست بکات. ئەگەر ئەم دەرفەتە لەدەست بچێت، کورد ١٠٠ ساڵیتر بێستاتۆ و پێگە دەمێنێتەوە."

'گەلی کورد بۆ یەکێتی ئامادەیە'

گوزەل ئاماژەی بەوەشکرد، گەلی کورد بۆ یەکێتی نەتەوەیی کورد ئامادەیە و بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا، " لە کوێ هێرشێک بەرامبەر کورد بکرێت، چوار پارچە دەبێتە یەک و لەدژی هێرشەکان دەوەستێتەوە. لە چوار پارچە کورد بووە بە یەک. گەلان کوردستانیش بۆ یەکێتی ئامادەن. پێویستە ئەم یەکێتیە بە میکانیزمێکەوە بیبەستینەوە. پێویستە لەو جێگەیەی کە کۆنگرەی نەتەوەیی بەجێمابوو دەستپێبکەینەوە. پێویستە یەکێتی نەتەوەیی دروست بکەین. ئەگەر یەکێتی نەتەوەیی دروست بکەین دەتوانین هێرش و کۆمەڵکوژیەکان تێکبشکێنین. لە جیهان ٤٠ ملیۆن کورد هەن. پێویستە بە خێرایی خەبات بکەین. ئەم ڕاستیە لە مێژوودا دەردەکەوێت. ئەگەر لە جەنگی جیهانی یەکەمیندا کورد یەکێتی خۆی دروست بکردایا، کوردستان پارچە نەدەبوو. بە هۆی ئەوەی کورد یەکگرتوو نەبوو، تورکیا، ئێران، عێراق و سوریا هەبوونی کوردیان ڕەتکردەوە. ١٠٠ ساڵە هەبوون و ناسنامەی کورد ڕەتدەکرێتەوە. لەبەرئەوە دروستکردنی یەکێتی نەتەوەیی کورد پێویستە و فەڕزە.

'کورد دەیەوێت ببێتە خاوەن ستاتۆ'

گوزەل ئەوەشی خستەڕوو، چارەنووسی هەموو نەتەوەیەک لە دەستی خۆیەتی و وتی، "ئەمڕۆ چارەنووسی کورد بە دەستی بکوژەکانی دیاریدەکرێت. کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەکتەری سەرەکەیە. ئیدی کورد خاوەن هێزە کە دەتوانێت چارەنووسی خۆی دیاریبکات. کورد ناچاری ژیانی ئیمپریالیست نییە. کورد دەیەوێت لەم سەدەیەدا ببێتە خاوەن ستاتۆ و خۆی چارەنووسی دیاریبکات. گەلی کورد بە تێکۆشانەکەی ئەو ژیانەی کە هێزە ئیمپریالیستەکان دەیسەپێنن گۆڕی. لە ڕۆژئاوا لەدژی زوڵم و داگیرکەری تێکۆشانێکی گەورە هەیە. لە ڕۆژهەڵات کورد دەستاوەتە سەرپێ و باشووری خاوەنداری لە ئیرادەکەی دەکات. لە هەموو لایەکەوە کورد هاوار بۆ یەکێتی دەکات و دەیانەوێت ئەم سەدەیە ببێتە سەدەی یەکێتی نەتەوەیی."

ف.ق