گوندەکانی قەندیل و شارەدێی وەرتێ بۆردومان کران
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دوو کاتی جیاوازدا گوندەکانی بناری قەندیڵ و چەند ناوچەیەکی سەر بە شارەدێی وەرتێیان بۆردۆمان کرد.
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دوو کاتی جیاوازدا گوندەکانی بناری قەندیڵ و چەند ناوچەیەکی سەر بە شارەدێی وەرتێیان بۆردۆمان کرد.
بە پێی هەواڵێکی رۆژنیۆز، نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەستیان بە بۆردوومانکردنی گوندەکانی وەڵاتوکان، سێوێس، شێخان و خۆرانی-یان لە بناری قەندیل کرد.
دواتریش فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر دەستیان کرد بە بۆردوومانکردنی ناوچەکانی قوبەی سەرداران، شاخی دڕەبی، گۆڕی قەڵاتی و کۆسپی کەوەتێ-ی سەر بە شارەدێی وەرتێی سەر بە شارۆچکەی ڕواندز لە پارێزگای هەولێر.
تا ئێستا زەرەر و زیانی بۆردومانەکان نەزانراوە.
ز.ش