"گۆشەگیریى سەر رێبەرەکەمان تێکدەشکێنین"
کۆبانێ گەریلاى یەژەئاستار لەبارەى گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەرى گەلی کورد کە رۆژ بە رۆژ قورستر دەکرێت رایگەیاند "ئێمە گۆشەگیریى سەر رێبەرەکەمان تێکدەشکێنین".
کۆبانێ گەریلاى یەژەئاستار لەبارەى گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەرى گەلی کورد کە رۆژ بە رۆژ قورستر دەکرێت رایگەیاند "ئێمە گۆشەگیریى سەر رێبەرەکەمان تێکدەشکێنین".
هەزاران گەنج بەهۆی کاریگەریى تێکۆشانى ئازادی و خۆشەویستیى پەکەکە لە هەموو وڵاتە جۆراجۆرەکانەوە بەشداری رێزى بزووتنەوەى ئازادیى کورد دەبن. نازلیجان کۆبانێ یەکێک لەو گەنجانەیە. نازلیجان کۆبانێ لە رۆژئاواى کوردستانەوە بەشدارى ریزەکانى پەکەکە بووە.
کۆبانێ رایگەیاند، هاوڕێیەتیى عەبدوڵا ئۆجالان رێبەرى گەلی کورد کاریگەری لەسەر درستکردووە و راشیگەیاند "سەربارى ئەوەى من هەرگیز رێبەرم نەبینیوە، بەڵام بۆچوون و لێکدانەوەکانى لەسەر گەل سەرنجی منى راکێشا. هەڤاڵێتیى رێبەری لەگەڵ هەڤاڵانى ژن و پیاو لەسەر بنەمای راستى بونیاتنراوە. لە رۆژئاواى کوردستان کاتێک لە ناو گەل دا باس لە گەریلا و راستیى رێبەرایەتى دەکرا، ئەو باسانە کاریگەریى زۆریان لەسەر من دروست دەکرد. لەسەر بنەماى ئەو کاریگەرییە بڕیارى بەشداریکردنم دا".
لەسەر بنەمانى رامان و فەلسەفەى رێبەرایەتى رێدەکەین
گەریلا کۆبانێ لە هەرێمى خواکورک لە شەڕدایە لە دژى سوپاى تورکیاى داگیرکەر و رایگەیاند، ژنان لە هەموو کەس زیاتر دڵسۆزی خاکن، لەبەر ئەوەشە زۆرترین هێرش لە دژى ژنان ئەنجام دەدرێت.
کۆبانێ راشیگەیاند، چیاکانى کوردستان زۆر جیاواز و تایبەتن و لە بەردەوامیى قسەکانیدا وتى "من بە حەماسەت و خرۆشان و دڵخۆشییەکى زۆرەوە هاتم بۆ چیا. کاتێک گەیشتمە چیا و لە دار و گوڵەکانی وردبوومەوە، خۆشەویستیى و عەشقی بێریتان و زیلانم بینی. من ئێستا لە خواکورکم. لێرە هەموو رۆژێک چالاکى ئەنجام دەدەین. دوژمن هەموو رۆژێک بە تەکنەلۆژیاى قورس و پیشکەوتوی سەربازی هێرش دەکاتە سەرمان. ئێمەش بە ئیرادەى خۆمان وەڵامى هێرشەکانى دوژمن دەدەینەوە، چونکە ئێمە لەسەر بنەماى رامان و فەلسەفەی رێبەرایەتى رێدەکەین".
کۆبانێ باسى ئەوەشیکرد، هەرگیز رێگا بە دەوڵەتى تورکیا نادەن بچێتە ناو خاکەکەیان و وتى "لە خواکورک شەڕێکى قورس بەڕێوەدەچێت. ئێمەش وەک گەریلاکانى یەژەئاستار بەشداری ئەو شەڕەین. ئێمە هەرگیز رێگا بە دوژمن نادەین بێتە ناو خاکەکەمان. ئێمە لەسەر رێگاکەى بێریتان، ئاخین و زیلان رێدەکەین. هەڤاڵ بێریتان لە خواکورک تێکۆشا و خۆبەدەستەوەدانى قبوڵ نەکرد. ئەوە بۆ ئێمە پیرۆزە، کە لەسەر بنەماى رامان و فەلسەفەی ژیانى رێبەرەکەمان کە بۆ ئێمەى خستووەتەڕوو، دەژین".
گۆشەگیرى رۆژ بە رۆژ قورستر دەبێت
کۆبانێ ئاماژەى بەوەشکرد، تێکۆشانەکەیان تێکۆشانى راستى و ئازادییە و لە دژی هەموو جۆرە هێرشێک خۆڕاگری دەکەن. سوپاى تورکیا پڕوپاگەندە بۆ خۆى بە گردێکەوە دەکات کە لەسەری جێگیر بووە.
ئەوەشى وت "بۆ ئەوەى کاریگەری لەسەر گەلەکەمان دروست بکەن دەستیان بە پروپاگەندە کردووە. بەڵام با گەلەکەمان بزانێت گەریلا هەرگیز دەستبەرداری خاکى خۆى نابێت. دوژمن هەرگیز لە ناو خاکى ئێمە ناتوانێت بە ئاسانى جموجوڵ بکات. دوژمن لە عەفرین هێرشى کردە سەر ژن و منداڵ. سەربارى ئەو هێرشانەش گەلەکەمان دڵسۆزیى خۆی بۆ رێبەرەکەى سەلماند. سەربارى ئەو هێرشە قورسانە گەلەکەمان هەرگیز هەنگاوێکى بۆ دواوە هەڵنەگرتووە".
گەریلا کۆبانێ باسی لە گرنگیى هاوڕێیەتى لە ناو پەکەکەدا کرد و وتى "کاتێک مرۆڤ هەڵدەستێت بە ئەنجامدانى ئەرکەکانى، هەست بە گەرمایى دڵی هاوڕێکانى دەکات... لە راستیدا، راستیى ریبەرایەتى ژیانە بە رۆحی هاوڕێیەتییەوە. کاتێک مرۆڤ سەرنجى دەخاتە سەر جوانیى ژیان و ژیانى هاوڕێیەتی، هەموو شتە جوانەکان لە بیری مرۆڤدا زیندودەبنەوە و دەگەشێنەوە. گەورەترین خەونى من ئەوەیە کە زیاتر رێبەرایەتى بناسم و لێى تێبگەم. دەوڵەتى تورک گۆشەگیری سەر رێبەرایەتى رۆژ بە رۆژ قورستر دەکات و دەیەوێت بەو گۆشەگیرییە کاریگەری لەسەر گەلەکەمان دروست بکات، بەڵام ئێمە گۆشەگیریى سەر رێبەرەکەمان تێکدەشکێنن".
ر.م