گەرمیان، دووەم ڕۆژی پرسەی شەهید زەردەشت بەڕێوەچوو
لە شارۆچکەی کەلار دووەم ڕۆژی پرسەی شەهید بەکر ئیبراهیم ناسراو بە زەردەشت گەرمیانی بەڕێوەچوو ، کە لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان دژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و چەتەکانی شەهیدبوو.
لە شارۆچکەی کەلار دووەم ڕۆژی پرسەی شەهید بەکر ئیبراهیم ناسراو بە زەردەشت گەرمیانی بەڕێوەچوو ، کە لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان دژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و چەتەکانی شەهیدبوو.
ئەمڕۆ لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، دووەم ڕۆژی پرسەی، شەهید بەکر ئیبراهیم ناسراو بە زەردەشت گەرمیانی، دانیشتووی گەڕەکی شەهیدانی شارۆچکەی کەلاری سەربە گەرمیان، لەمزگەوتی ئەندازیاران بەڕێوەچوو.
مەلا ئەحمەد لەسەر ناوی خانەوادەیی شەهید بۆ ڕۆژنیوز قسەی کرد و تی: سوپاسی تەواوی خەڵکی گەرمیان و تەواوی، خزم و دۆستان و هەڤاڵ و هاوڕێیانی شەهید زەردەشت دەکەین، کە لە پرسەکەیدا ئامادە بوون و هاوخەمی خۆیان دەربڕی و خاوەندارییان لە شەهیدکرد.
وتیشی: ئێمە شانازی بە شەهیدبوونی کوڕەکەمانەوە دەکەین کە لەپێناو خاک و وڵاتدا گیانی سپارد، شەهادەتی شەهید زەردەشت دەریدەخات، کە دۆزی کورد لە باشور بێ یان ڕۆژئاوا جیاوازی نیە.
شەهید بەکر ئیبراهیم عەزیز، ناسراو بە زەردەشت گەرمیانی ساڵی ١٩٩٦ لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان لەدایکبووە، لە سەروبەندی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکدا لە سەرەتای مانگی ١٠ی ٢٠١٩ بەشێوەیەکی خۆبەخشانە ڕووی لە ڕۆژئاوای کوردستان کردووە، ڕۆژی ٢٧ی ١٠ی ٢٠١٩ لە شارۆچکەی سەرێکانی لە شەڕێکدا دژ بە سوپای تورک و چەتەکانی شەهیدبوو.
ز.ش