گەریلاکانی یەژاستار: خۆپاراستن بەتەنها چەک نییە

گەریلاکانی یەژاستار ئاماژەیان بە گرنگی خۆپاراستن بۆ ژنان کرد و ڕایانگەیاند، "خۆپاراستن بەتەنها چەک نییە."

گەریلاکانی یەژاستار ڕایانگەیاند، خۆپاراستن بەتەنها چەک نییە و پیویستە لەگەڵ خۆپەروەردەکردنی ژن، خۆناسین و پاراستنی وڵاتی خۆی ئاواتێە بکرێت.

'لەگەڵ دەرکەوتنی پەکەکە ژن بەرامبەر کۆمەڵگا وەستایەوە'

ئارارات مالازگرت گەریلای یەژاستار وتی، "بەرلە پەکەکە باسی ئەوە نەدەکرا لە ناو کۆمەڵگادا ژنان پێویستە چۆن خۆیان بپارێزن. بەڵام بە دەرکەوتنی پەکەکە و شۆرشی ڕۆژئاوا خۆپاراستن زیاتر بوو و بوو بە ڕۆژەڤ و گەیشتە ئاستێک. دایک و ژنان کە چەکیان بەدەستەوە بوو بەرامبەر کۆمەڵگا وەستانەوە و ڕایانگەیاند، ئەوان خۆیان دەپارێزن."

مالازگرت ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەوان بە کانیاوی پەکەکە و تێکۆشانی ئازادی ژن بەرەوپێشەوەچوون. ئیلهام و بوێریان لە فەلسەفەی ڕێبەرایەتی خۆیان وەرگرت. بۆ ژنان، هەستێکی جیاوازە لە چیاکان خەبات بکەن. لەوێ هەموو شتێک خۆت دەیکەیت. بە چەک و هەموو شێوەیەک خۆت دەپارێزیت. بۆ ئێمە وەک گەریلاکانی یەژاستار و هەپەگە گرنگە گەلەکەمان، ژنان، منداڵان و داهاتووی ئازادی خۆمان بپارێزین. پێویستە ئەوانە بەدیبێن، بۆئەوەی بەدیبێن پێویستی بە ئیرادەیەکی بەهێز هەیە، ئەو ئیرادەیەش لای گەریلاکانی یەژاستار هەیە."

'ژنێک ئەگەر سەربەخۆ شتێک بکات، ئەویش خۆپاراستنە'

سارا چیا گەریلای یەژاستار ئاماژەی بە گرنگی خۆپاراستنی ژنان کرد و وتی، "'ژنێک ئەگەر سەربەخۆ شتێک بکات، ئەویش خۆپاراستنە".

چیا ڕایگەیاند، لە چیاکان کاتێک ژنان هەموو شتێک بە سەربەخۆیی ئەنجام دەدەن، کاتێک سەنگەرەکانیان دروست دەکەن، ئاسایشی خۆیان دەپارێزن، سەربەخۆ خۆیان دەپارێزن، لەگەڵ سروشت یەکدەگرن، ئەمانە هەمووی هەڵوێستی خۆپاراستنە. لە زۆر هەرێمی سەخت ژنان سەربەخۆن  و خۆپاراستن لەدەست ژنان دایە.

لە ناو کۆمەڵگادا ژیان بۆ ژن شتێکی زۆر و زیادە دەبینرێت. بریار، قسەکردن، وتنی بۆچونەکان بە مافی ژنان نازانرێت. ئەو شتەی عەقلیەتی پیاو بەسەر ژن دەسەپێنێت و ئەو ئاستەی کە دەیەوێت پێی بگات دیارە. لە ڕٶژئاوا، بە تایبەتی لە شەڕی کۆبانێ دا ئیرادەی ژن لە هەموو جیهان دەنگیدایەوە. لە کۆبانی ئەو شتەی زیاتر بەرەو پێشەوەچوو، ئیرادەی ژنان بوو. ئەو بەرخۆدان و هەڵویستی خۆپاراستنە هەم لە هەموو کوردستان بڵاودەبێتەوە و هەم بۆ هەموو ژنانی جیهان دەبێتە ئیلهام."

ف.ق