گەریلا تی ڤی ڤیدیۆی٢ چالاکی گەریلاکانی بڵاوکردەوە

گەریلا تی ڤی ڤیدیۆی ٢ چالاکی گەریلاکانی هەپەگە ویەژاستار-ی کە لە ١٢ی حوزەیران/٢٢ی پووشپەرو٩ی تەباخ/١٨ی گەلاوێژدا لە چەلێ لەدژی سوپای تورکیا ئەنجامدراوە بڵاوکردەوە.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە لەسەرئەم چالاکییانەدا زانیاری بڵاوکردەوە:

گەریلاکانمان لە ڕۆژی ١٢ی حوزەیران/ ٢٢ی پووشپەڕ لە کاتژمێر ١٣:٣٠ خولەکدا لەگردی کورشێنۆ-ی ناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ وگەلی دەشتانێ لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکییان ئەنجامدا. لەچالاکییەکەدا سەنگەر وحەشارگەکانی دوژمن کرانە ئامانج و گورزی سەختیان لیدرا. ژمارەی کوژراوبریندارانی دوژمن نەزانراوە. فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا دوای ئەوچالاکییە ناوچەکەیان بۆردومان کرد.

لە ڕۆژی ٩ی تەباخ/١٨ی گەلاوێژدا لە کاتژمێر ١١:٠٠هێزەکانی ئێمە لە گردی کوردینە-ی ناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ لەدژی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا گورزێکی سەخت لە دوژمندرا و لەئەنجامدا ٧ سەربازی سوپای تورکیا کوژران.

ک-ش