گەلی سەرحەد لەدژی گۆشەگیری لەسەر ئۆجالان بەشداری میتینگی ئامەد دەبن

لەشاری وان-ی باکووری کوردستان بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهەزاران کەس گەراجی وان کۆبونەوە وبۆ بەشداری کردن لە میتینگەکەی ئامەد بەروەی شوێنی میتینگەکە بەڕی کەوتن.

ئەمڕو لە شاری ئامەدەی باکووری کوردستان لە مەیدانی ئیساسیۆن بە بۆنەی١ی ئەیلوول/١٠ی خەرمانان ڕۆژی جیهانی ئاشتی ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەنجام دەدرێت.

چاوڕوان دەکرێت کە ژمارەیەکی بەرجاو لە خەلکی شارەکانی دەوروبەر بەشداری لە میتینگەکەدا بکەن. سەرەڕای هەموو ئەو ئاستەنگیانەی کە هێزەکانی دەوڵەتی تورکیا دروستیان کردووە بەهەزاران کەس لە شارەکانی وان، قەرەس، ئاگری و شارەکانی سەرحەد بەرەو شاری ئامەد بەڕێ کەوتوون.

لە شاری وان گەل لە گەراجی ئەو شارە کوبونەوە وبەرەو شاری ئامەد بەڕێ کەوتن. هاوسەرۆکانی هەدەپە-ی وان یادێشەن کارابوولاک وئۆمید دەدە و بەڕێوەبەرانی شار پێشەنگایەتی ئەو کاروانە دەکەن.

' دەدە: میتینگی ئامەدە تەنیا سەرەتایە'

پێش ئەوەی کە کاروانەکە بەڕێ بکەوێت، ئۆمید دەدە هاوسەرۆکی هەدەپە-ی شاری وان دوا و وتی،" ئێمە میتینگەکەی ئەمڕۆی شاری ئامەد بۆ رڕاوەستانی سیاسەتی شەڕی حکومەتە کە ئەمە ٣ ساڵە وڵاتی بەبارمتە گرتووە و بۆ گەشەپێدانی تێکۆشانی ئازادی وەک دەسپێکێک دەبینین. دوای ئەم میتینگەدا ئێمە دەست بکەین بە تەڤگەروتێکۆشانی ئازادی. لە ٥ی نیسانی ٢٠١٥ وە تائیستا لەگەل بەڕێز ئۆجالان چاوپێکەوتن ئەنجام نەدراوە. بەو گۆشەگیریەی کە لەسەر ئۆجالان بەڕێوە دەچێت وەڵات توشی قەیران بووە. ئێمە لە ئەمرۆ بەدواوە تێکۆشانی ئاستی بەردەوام دەکەین و دوادەکەین کە هەموو گەل بەشداری ئەم تێکۆشانە بن."

ک-ش