گەنجانی شێلادزێ دژی فشار و دەستگیرکردنەکان لە لایەن پەدەکەوە ڕێپێوانیان کرد
لەدژی فشار و دەستگیرکردنەکان لە ناوچەی بادینان و بە تایبەتی لە شێلادزێ، بە وتنەوەی دروشمی "ئازادی بۆ گەنجانمان و ئازادی بۆ شێلادزێ"، گەنجان ڕژانە شەقامەکان و ڕێپێوانیان کرد.
لەدژی فشار و دەستگیرکردنەکان لە ناوچەی بادینان و بە تایبەتی لە شێلادزێ، بە وتنەوەی دروشمی "ئازادی بۆ گەنجانمان و ئازادی بۆ شێلادزێ"، گەنجان ڕژانە شەقامەکان و ڕێپێوانیان کرد.
دوێنێ گەنجانی شێلادزێ دژی ئەو فشارانەی لەلایەن ئاسایشەوە دوای سەرهەڵدانەکەی شێلادزێ دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک، خراوەتە سەر خەڵکی ئەو ناوچەیە و دەستگیرکردنی گەنجان لە دەڤەری بادینان، سەرەڕای ئاستتەنگییەکانی ئاسایش ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.
لە ڕێپێوانەکەدا کە لەناو بازاڕ ئەنجامدرا، دروشمەکانی "ئازادی بۆ گەنجانمان و ئازادی بۆ شێلادزێ" لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە وترایەوە و وێنەی ئەو کەسانەی لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراون بەرز کرایەوە.
دوای سەرهەڵدانەکانی خەڵکی شێلادزێ دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک و سووتاندنی بارەگایەکیان لەو ناوچەیە، لە ساڵی ٢٠١٨، فشارێکی زۆر خرایە سەر خەڵک و بە تایبەتی گەنجانی ئەو ناوچەیە دەستگیر کران، لە ئێستادا لە پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر ٢٨ کەس بێ ئەوەی دادگایی بکرێن و سەرەڕای ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵکی ناوچەکە لە زیندانەکاندا ڕاگیراون و دەوترێت چونکە هۆکار و بەڵگەیەک لەسەر تۆمەتەکانیان نییە، کاتی ڕاگرتنی ئەو کەسانە درێژ کراوەتەوە و نادرێنە دادگاکان.
ف.ق