یادی ئاگر ستێرک و محەمەد ئاخین-ی هاوڕێی کرایەوە

ئاگر ستێرک و محەمەد ئاخین کە لە ١٧ی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨ بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا گیانیان لەدەست دابوو، لە شاری سەلێ-ی وڵاتی ئەڵمانیا یادیان کرایەوە.

ئاگر ستیرک (عەبدوڵا عوسمانۆغلوو/ ئێلهێ/ شوکران - عەلی) محەمەد ئاخین (رێناس بەنەک/وان/ ئایفەر- کازم) لە ١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی تورکدا شەهید بوون.

ئاگر ستێرک پێش ئەوەی شەهید ببێت لە شاری سەلێ و هانۆڤەر خەباتی کرد و ماوەیەک هاوسەرۆکایەتی ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کوردستانیانی ئەوروپا (نەجەدەکە-NCDKE )ی سەلێی کرد.

کوردستانیان بۆ یادکردنەوەی ئەو دوو شەهیدە لە ماڵی ئێزدیان لە سەلێ کۆ بوونەوە.

کۆبوونەوەکە بە خولەکێک رێزگرتن لە شەهیدانی کوردستان و شۆڕشگێڕانی جیهان دەستیپێکرد.

دواتر هاوسەرۆکی نەجەدەکە- سەلێ شێخ بەهجەت قسەی کرد و وتی: "شەهیدەکانمان بۆ ئێمە هەموویان وەک یەکن، بەڵام یەکێک لەناو ئێمەوە دەردەچێت و ماڵئاوایی بکات، سووتانەکەی زۆر گەورەیە. ئاگر ستێرک لە شاری هانۆڤەر و سەلێ خۆی خستبووە ناو دلی هەموومانەوە".

بەناوی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) مام حەسەنیش وتی: "خوێنی شەهیدانمان هەرزان نین، دەبێت بنەماڵەی شەهیدان لە شوێنی خۆیان بە ئیستراحەت دانیشن، ویستی شەهیدان ئازادی وڵات و گەلەکەمانە و دەبێت ئێمە درێژەپێدەری رێگایان بین".

دواتر بە سینەڤزیۆنێک شەهید ئاگر وئاخین-ی هاوڕێی وەبیر هێنرانەوە.

خوشکەکانی ئاگر بەم شێوەیە لەبارەی براکەیانەوە قسەیان کرد: "ئێمە لە ماڵەوە چوار خوشک و چوار براین؟ هەشت خوشک و برا بووین، دایکمان زۆر سەختی کێشا، چونکە بە تەنیا ئێمەی بەخێو کرد، بیلال (ئاگر ستێرک) بۆ ئێمە باوک بوو. کاتێک براکەمان هاتە ئەڵمانیا تەمەنی زۆر زۆر بچووک بوو، پەنابەرێکی منداڵ بوو، بەڵام ئەو جارێکی دیکەش خۆی خستە ناو دڵی هەمووان. براکەمان مرۆڤێکی گرێردراو و گەشبین بوو. بە پێکەنینەکانی دەناسرایەوە، هەرکە دەهاتە ناوەوە مرۆڤ هەستی دەکات هاتەژوورێ، بەڕاستیش کاریمای هەبوو، دڵێکی زۆر گەورەی هەبوو. هەمیشە جیاوازیمان هەبوو، بەڵام هەمیشە خۆشحال بوو لەگەڵمان، زۆر وڵاتپارێز بوو، ئەوەمان زۆر لێی دەبینی. هاوڕێی زۆری هەبوون، بەڵام هەمیشە چاوی لەسەر بنەماڵە بوو. بەتاڵاییەکی زۆری لەدوای خۆی بەجێهێشت، هەمیشە بیری دەکەین".

نوێنەری بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ-یش ئاماژەی بەوە کرد، ئەوان خەونەکانی ئاگر بەدی دەهێنن.

دواتی ئەو گەنجانەی دەیناسی هەستی خۆیان دەربڕی.

کۆبوونەوەی یادەوەرییەکە بە دروشمی (بژی سەرۆ ئاپۆ) و (شەهید نامرن) کۆتایی هات.

ز.ش