یۆلداش: ئاکەپە/مەهەپە دەیانەوێت شۆڕشی ڕۆژئاوا بخنکێنن

تەکین یۆڵداش ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەری (هەبەدەهە – HBDH) لەدژی هێرشی داگیرکەر و قڕکەری دەوڵەتی تورک بانگی لە کۆمەڵگای تورکیا کرد، خاوەنداریی لە ڕۆژئاوا بکەن.

تەکین یۆڵداش ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەری  بزوتنەوەی شۆرشگێری یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە – HBDH) ڕایگەیاند، لەدژی گەلی ڕۆژئاوا لە ٩ی تشرینی یەکەمەوە هێرشی داگیرکەری هەیە و ئەو هێرشەش لەدژی هەموو گەلانی ڕۆژئاوایە.

دەسەڵاتی فاشیست بە سیاسەتەکانی کەوتووەتە ناو ئاگردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. باجی شەڕەکەش کرێکار و خەڵکی رەنجدەر دەدات. ئەم داگیرکەریە بە هاوکاری دەوڵەتە ئیمپریالیستەکان، هێزە هەرێمیەکان بەڕێوەدەبرێت. ئامانجەکەی خنکاندنی ڕۆژئاوایە.

شۆرشی ڕۆژئاوا بووەتە هیوای هەموو گەلان و هێرشەکانیش وەحشیگەرین.

لەدژی ئەم داگیرکەریە پێویستە گەلەکەمان، چینی کرێکار و ڕەنجدەر هەستنە سەر پێ. دەسەڵاتی تورکی فاشیست دەیەوێت داگیرکەریەکی بە شتێکی ڕەوا پیشان بدات.

ئەوانەی لەدژی داگیرکەری دەوەستنەوە، وەک تیرۆریست لەقەڵەمدەدرێن. تیرۆریستان ئەوانەن منداڵ دەکوژن و بۆمبی قەدەغەکراو لەدژی گەلان بەکاردەهێنن."

ف.ق