یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە ٤ شار چالاکیان ئەنجامدا

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ساڤاش ئەحمەد و شەهید باران دەرسین لە شارەکانی وان و ئەستەنبول و مێرسین و ئەدەنە چالاکیان ئەنجامدا.

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ساڤاش ئەحمەد و شەهید باران دەرسین لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرای کرد بە بۆنەی بیرهێنانەوەی شەهید رۆستەم جودی و شەهید چیچەک بۆتان و شەهید عەلیشێر کۆچگری لە چەند شارێک چالاکییان ئەنجامداوە.

بە پێی بەیاننامەکە، لە ئێوارەی رۆژی ٢٣ی ئەم مانگە لە هەرێمی کۆییچی-ی سەر بە ناوچەی ئارتەمێتانی شاری وان لە دژی ئۆتۆمبیلێکی زرێپۆش و ئۆتۆمبیلێکی دیکەی سەربازیی سوپای تورک، بە بۆمبی دەستی چالاکیان ئەنجام داوەو لە ئەنجامدا کۆنترایێک کوژراوەو یەکێکی دیکەش بریندار بووە.

یەکینەکە رایگەیاند، لە ٢٢ی ئەم مانگەشدا لە ناوچەی باشاک شەهیری ئەستەنبولیش کارگەیەکی جلو بەرگیان ئاگر تێ بەرداوە، کە بۆ هێزەکانی کۆنترا (هێزە تایبەتەکانی سوپای تورک) کاری کردووەو لە ئەنجامدا کارگەکە بە تەواوەتی سووتاوە.

هەروەها لە هەمان رۆژدا لە ناوچەی ئەسەنیورتی شارەکەش ٥ ئۆتۆمبیل، کە یەکێکیان پاسێکی ئاکەپە بووەو ئەوانی دیکە ئۆتۆمبیلی فاشیستەکانی دەوڵەت بوون، سوتێنراون.

بە پێی بەیاننامەکە لە هەمان رۆژدا، لە ناوچەی کادی کۆی- فیکیرتەپەی شارەکەش، بازرگانێکی مادەی هۆشبەر سزا دراوەو کارگەکەی کە بۆ دروستکردنی مادەی هۆشبەر بەکار هێناوە، بە تەواوەتی سووتێنراوە.

لە ناوچەی ئاکدەنیزی شاری مێرسینیش لە ٢٣ی ئەم مانگەدا ماڵێک کە مادەی هۆشبەریی تێدا بەرهەم هێنراوە، سووتێراوەو بازرگانێکی مادەی هۆشبەریش سزا دراوە.

یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە بەیاننامەکەدا هەروەها رایگەیاندووە لە سەر رێگای ئەدەنە-پۆزانتی لە دژی بارهەڵگرێکی جۆری مارسیدس کە کەلوپەلی سەربازی بار کردبوو، چالاکییان ئەنجام داوەو ئۆتۆمبیلەکە بە هەموو کەلوپەلەکانیەوە سوتێنراوەو هۆشداریش دراوە بە شۆفێرەکە لە بارەی یارمەتیدانی هێزەکانی دەوڵەتی فاشیستەوە.

ز.ش