یەکینەکانی تۆڵەکردنەوە لە ئامەد و وان چالاکیان ئەنجامدا

یەکینەکانی تۆڵەکردنەوەی شەهید ساڤاش ئامەد و یەکینەکانی تۆڵەکردنەوەی شەهید باران دێرسم لە ئامەد و وان زنجیرە چالاکیان ئەنجامدا.

یەکینەکانی تۆڵەکردنەوەی شەهید ساڤاش ئامەد راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە ٣٠ تشرینی دووەم لە نزیک رەیحان پارک لە سەر رێگەی سەنتۆی ئامەد بۆمبی دەستکردیان گرتووەتە پۆلیس. لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ژمارەیەک پۆلیس بریندار بوون، بەڵام ژمارەیان روون نەبووەتەوە.

یەکینەکانی تۆڵەکردنەوە ئەوەشیان ئاماژەیان بەوەشکرد لە گەڕەکی زیا گۆکالبی ئامەد، بۆمبێکی دەستکردیان خستە ماڵێکەوە کە لەشفرۆشی تێدا دەکرا و تریاکی تێدا دەفرۆشرا و چەند کەسێک بەناوەکانی ع.چ، م.چ، و ئ،ی کە تریاکفرۆش بوون، ئاگادار کرانەوە.

یەکینەکانی تۆڵەکردنەوە لە سووری ئامەد ژمارەیەک سیخوریان ئاگادارکردووەتەوە ئەگەر پەیوەندیان لەگەڵ دوژمنان نەبرن، سزا دەدرێن.

یەکینەکانی تۆڵەکردنەوەی شەهید باران دێرسمیش ڕایگەیاند، لە وان لە دژی پۆلیسی تورک چالاکی هاوکاتیان ئەنجام داوە.

لە راگەیاندراوەکەدا وتراوە: "لە بەشێولێ بۆمبێکی دەستکردمان گرتە پۆلیس، چەندین پۆلیس بریندار بوون، بەڵام ژمارەیان روون نەبووەتەوە. لە گەڕەکەکانی ئیپەک ئۆغڵوو، سخکێ و ئاککۆپرو، هێزەکانمان بۆمبی دەستکردیان گرتە ئۆتۆمبیلی دوژمن زیانێکی زۆری مادی بە ئۆتۆمبیلەکە گەیشتووە. هێزەکانمان بۆمبی دەستکردیان هاویشتە بینای پۆلیسی ئیپەک ئۆغلوو".

لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، ئەوان چالاکییەکانیان زیاتر دەکەن.

ف.ق