لە مەریوان فێستیڤالی شانۆی سەرشەقام دەستی پێکرد
فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقام لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستی پێکرد.بەرپرسانی ئەمنی ئەمساڵ ڕێگەیان نەدا کارناڤاڵی شانۆ لەناوشاردا بەڕێوە بچێت.
فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی شانۆی سەرشەقام لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستی پێکرد.بەرپرسانی ئەمنی ئەمساڵ ڕێگەیان نەدا کارناڤاڵی شانۆ لەناوشاردا بەڕێوە بچێت.
ئەم فێستیڤاڵە تا ٥ی ئەیلوول/١٤ی خەرمانان بەردەوام دەبێت. لە فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان ٣٨ گروپی شانۆ لە ناوخۆی ئێران و ٥ وەڵاتی بیانی بەشداریی دەکەن.
ئەمڕۆ بەفەرمی ١٣هەمین فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقام-ی مەریوان دەستی پێکرد. هەرساڵ لە مانگی ئەیلوول/خەرمانان ئەم فێستیڤاڵە بەڕێوەدەچێت.
ئەمساڵ ٣٩ گروپی شانۆی سەرشەقام لە وەڵاتانی ئەرمەنستان، عێراق، فەرانسا، ئیسپانیا،باشووری کوردستان ، ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشداری ئەم فێستیڤاڵە بوونە.
'کارناڤاڵ بەڕێوە نەچوو'
بەڕێوەبەرانی ئەمنی شاری مەریوان کوژرانی ژینگەپارێزان شەریف باجوەر وهاوڕێکانی کردوە بیانوو بۆ ئەوەی کە کارناوڵی شانۆبەڕێوە نەچێت.
ک-ش