ڕاگەیاندراوی پەژاک لە بارەی ٢٧هەمین ساڵیادی پیلانگێڕی نێونەتەوەییەوە

پەژاک لە ڕاگەیەندراوێکدا بۆ ٢٧هەمین ساڵیادی پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم، بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و دیموکراسی، بانگەوازی یەککڕیزی لە گەلانی بندەست کرد و جەختی لەوەکردەوە ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد، تاکە ڕێگەی چارەسەری قەیرانەکانی هەرێمەکەیە.

پەژاک لە ڕاگەیەندراوێکدا بۆ ٢٧هەمین ساڵیادی پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەم، بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و دیموکراسی، بانگەوازی یەککڕیزی لە گەلانی بندەست کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری پرسی کورد، بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانەکانی هەرێمەکە چارەسەرێکی بنەڕەتیە.

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە بۆنەی ٢٧ـەمین ساڵی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم بڵاویکردووەتەوە، سەرەڕای ئیدانەکردنی پیلانگێڕییەکە دژی ڕێبەر ئاپۆ، پیلانگێڕییەکەی بە هۆکاری سەرەکی درێژەدا بە شەڕ و جینۆساید زانیوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. پەژاک ڕایگەیاند ئەنجامدانی پیلانگێڕییەکە نەک تەنیا دژی گەلی کورد بوو بەڵکو بنەماکانی ئاشتی و دیموکراسی لە ناوچەکەدا کردە ئامانج.

هەروەها پەژاک لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەختی لەوە کردەوە کە پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کە لە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە دەستیپێکردووە، تاکە ڕێگایە بۆ کۆتایی هێنان بە کۆمەڵکوژی جەستەیی و کولتووری دژ بە کورد و دەتوانێت هەناسەیەکی نوێ بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببەخشێت.

 پەژاک لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەیدا ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لەبەردەم وەرچەرخانێکی مێژوویی بۆ گۆڕانکاریی بنەڕەتی زانیوە و هۆشداریدا لەوەی کە لەدەستدانی دەرفەتەکانی دیموکراتیزەکردن لەم کاتەدا دەبێتە هۆی لەناوچوونی کولتووری و سیاسی. پەژاک لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەیدا فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی"ی بە مەشغەڵی ڕێنوێنی بۆ گەلانی بندەست دەزانێ و بۆ گەیشتن بە ئاشتی، ئازادی و دیموکراسی لە ناوچەکەدا، داوای یەکڕیزی و تێکۆشانی بەردەوامی کرد.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەمشێوەیەیە:

"بە کۆتایهێنان بە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم ، دەتوانرێت شەڕ و کۆمەڵکوژیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بنبڕ بکرێت.

پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم دژی ڕێبەر ئاپۆ و گەلەکەمان ٢٧ ساڵی تێپەڕاند. ئەو پیلانەی کە گەلی کوردی کردە ئامانج، لە ڕاستیدا بنەماکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ڕووبەڕووی وێرانی کردووتەوە. ئەم پیلانگێڕییە کە پەڵەیەکی شەرمەزارکەرە بە ناوچاوانی دەوڵەتە پیلانگێڕەکانەوە، دەرئەنجامی زیاتر لە سەد ساڵەی چارەسەر نەکردنی پرسی کوردە کە لەلایەن هێزەکانی جیهانی سەرمایەدارییەوە ڕوویدا.

سەرەڕای ئەوەی کە ڕێبەر ئاپۆ بە هەموو هەوڵدانەکانی، لێهاتوویی و ڕاستگۆیی خۆیەوە دەستی بە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کردووە و ڕایگەیاندووە کە پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) لە چوارچێوەی ئەم ئاشتییەدا چەکەکانی بێدەنگ دەکات، تورکیا هێشتا لە بەرەو پێشچوونی پڕۆسەی ئاشتیدا کات بەسەر دەبات. گومانی تێدا نییە هەنگاوە بەهێزەکانی ڕێبەر ئاپۆ گۆڕەپانی سیاسی و کۆمەڵایەتی تورکیای خستووەتە بەردەم هەڵبژاردنی ئاشتی و پێداگری لەسەر شەڕ کردووتەوە. پڕۆسەی ئاشتی، کە بۆ کۆتاییهێنانە بە جینۆسایدی جەستەیی و کولتووریی کورد بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠٠ساڵە، هەناسەیەکی نوێ بەبەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکاتەوە و نیشانە ئەرێنییەکانی هەر لە ئێستاوە دیارن.

بە دڵنیاییەوە تا پرسی کورد چارەسەر نەکرێت، پرسی نەتەوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش چارەسەر ناکرێت. پرسی کورد لە پرسی فەلەستین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بنەڕەتیتر، گەورەتر و هەمەلایەنەترە. بەردەوامبوونی ئەو شەڕانەی کە ئێستا لە کوردستان و فەلەستین بەردەوامن، بە دڵنیاییەوە تەنیا بە پشتبەستن بە پرۆسەی دیموکراتیزەکردن کۆتایی پێدەهێنرێت. ئەوەی ئەمڕۆ بەدی دەکرێت ئەوەیە کە تاکە گەل و بزووتنەوەیەک کە بەرنامەی ئاشتی و دیموکراتیزەکردنی هەیە و هەوڵی دوورکەوتنەوەی لە شەڕ و خوێنڕشتنەکان دەدات، گەلی کورد و بزووتنەوەی ئازادیخوازانەکەیەتی. ئەمڕۆ سەلمێندراوە کە کۆتایی هێنان بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی سەر ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد بەواتای کۆتایی هاتنی شەڕ و کۆمەڵکوژییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

هەروەها هێزە هەژموونخوازەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری کە هۆکاری یەکەمی دروستکردنی پرسی کوردن، پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەمیان دژی ڕێبەر ئاپۆ و گەلەکەمان دانا و جێبەجێیان کرد. بەڵام بە تێکۆشانی بەردەوام و گونجاوی گەلەکەمان ئەم پیلانگێڕییە تێکشکا و ئەمڕۆ سەرچاوەی سەرەکی ڕەوا بوونی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکە. ئەم پرۆسەیە نەک تەنها بۆ تورکیا بەڵکو بۆ هەر چوار بەشی کوردستانیش دیموکراسی بەدی دێنێت. بۆیە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەری هەمیشەیی پرسی کورد مسۆگەرییە دەخوڵقێنێت. ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد لە چوار بەشی کوردستاندا دەگاتە ئەنجام و بنەمای سەرەکی ئەمەش یەکگرتوویی و چڕ کردنەوەی تێکۆشانە.

کاتی درێژەدان بە جینۆسایدی جەستەیی و کولتووری کۆتایی هاتووە و تەنیا بە کۆتایی هێنان بە جینۆسایدە کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەتوانێت بچێتە قۆناغی دیموکراتیزەکردنەوە. لەم کاتەدا ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش لەبەردەم هەستیارترین وەرچەرخانی مێژووییدان. بۆیە لەدەستدانی دەرفەتەکانی دیموکراتیزەکردن لەم کاتەدا دەبێتە هۆی مردنی مێژوویی، کولتووری و سیاسی. بۆیە بە دڵنیاییەوە بوونی گەلی کورد وەک هۆکارێکی سەرەکی بۆ بەدیهێنانی دیموکراتیزەکردن، پەتێکە بۆ ئەوەی ئێران دەستی پێ بگرێت و خۆی ڕزگار بکات. بۆیە پرسی کورد بەدڵنیاییەوە پرسی کۆتایی هێنانە بە بەردەوامبوونی شەڕەکان، جینۆساید و پیلانگێڕییە. ڕەنگدانەوە و کاریگەری تێکۆشانی گەلی کورد لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت لە وڵاتانی ئێران، تورکیا، عێراق، سووریا، تەواو ڕوونە کە پرۆسەی پیلانگێڕیەکە تێکشکاوە. لە گەڵ ئەوەش ئێران چووەتە تاریکترین سەدەمی خۆیەوە و لە لایەکی دیکەشەوە دروشم و فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی و پێشەنگایەتی کورد بووەتە مەشغەڵێکی ڕوون بۆ تێکۆشانی گەلان. بۆیە ڕەوا نییە رێبەر ئاپۆ بنیاتنەری ئاشتی و فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی ئیتر لە زیندانی ئیمرالیدا ڕابگیردرێت، چونکوو مرۆڤایەتی جیتر ئەوەی پێ قبووڵ ناکرێت.

تاکو ئێستا گەلی کورد بە پاڵپشتی زۆربەی گەلانی بندەست و ئازادیخواز، تێکۆشانەکانی بۆ بێکاریگەرکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم سەرکەوتوو بووە، ڕێبەر ئاپۆ تا ئێستاش هەر رێبەرایەتی ئەم تێکۆشانە شکۆمەندە هاوچەرخە دەکات و پێگەی بەڕێزی وەک بنیاتنەری ئاشتی و ئازادی پاراستووە. بۆیە ئەوانەی پرسی کورد لەبەرچاو ناگرن و هێزە هەژموونخوازە ناوچەیی و جیهانییەکان زیانێکی قووڵیان بەر دەکەوێت. پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بە بنیاتنەری ڕێبەر ئاپۆ دووایین دەرفەتە بۆ بەدیهێنانی ئەو ئازادییەی کە گەلانی ناوچەکە هیواخوازین.

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) وێڕای ئیدانەکردنی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم، تاکە ڕێگای بەدەست هێنانی ئازادی لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، بە یەکگرتووی گەلانی بندەست دەزانێت لە دژی شەڕ و پیلانگێڕییەکان.

بەو بۆنەوە ئەمڕۆ کە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووبەڕووی گۆڕانکارییەکی مێژوویی گەورە بووەتەوە، بانگەوازی لە هەموو گەلەکەمان و گەلانی ئێران دەکەین کە لە پێناو بێکاریگەرکردنی هەمیشەیی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ی تشرینی یەکەم، پەرە بە چالاکیی و تێکۆشانەکانیان بدەن. گەلەکەمان تەنها بەو شێوەیە، دەتوانێت پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بگەیەنێتە ئازادی، و دەرفەتەکان تەنیا بە بەردەوامی تێکۆشانی ڕۆژانەوە بەدی دێت."