بەشداربووانی ڕاگەیاندراوەکەی گەریلا لە دووکان کۆبوونەوەتەوە

هەموو ئە کەس و دەزگایانەی بانگهێشتی مەراسیمەکەی گەریلا کراون، بە مەبەستی بەشداربوون لە مەراسیمەکە لە شارۆچکەی دووکان کۆبوونەتەوە و لە چاوەڕووانی ڕۆشتنن بۆ جێگەی مەراسیمەکە.

لە چوارچێوەی بانگەوازی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی ڕێبەر ئاپۆ، گرووپێکی گەریلا لە بە مەراسیمێک بە مەبەستی نیشاندانی نیازپاکی بۆ پرۆسەی چارەسەریی، چەکەکانیان لەناوببەن. لە ئێستاشدا ژمارەیەکی بەرچاو لە بەشداربووانی مەراسیمەکە لە شارۆچکەی دووکانی سنووری پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوەتەوە و خۆیان بۆ بەڕێكکەوتن بەرەو شوێنی بەڕێوەچوونی مەراسیمەکە ئامادە دەکەن.

لە مەراسیمەکەدا نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکانی هەر چوار بەشی کوردستان و تورکیا، ڕۆژنامەنووسان لە ئاستی ناوخۆیی، هەرێمی و نێودەوڵەتی، ڕۆژشنبیران، چاودێران، دایکانی ئاشتی و خانەوادەی شەهیدان و چەندین کەسایەتی دیکە بەشداریی تێدادەکەن.

لە ئاستی باشووری کوردستان و عێراقیش، هەموو لایەنە سیاسییەکان، ڕۆژنامەنووسان، ڕۆشنبیران و چاودێرانی سیاسیی بانگهێشت کراون، هەروەها شاندێکی دەزگای هەواڵگیریی عێراقیش بەشداریی لە مەراسیمەکەدا دەکات.