چاندار: گۆشەگیری ئیمڕالی کۆتایی نەیەت دیموکراسی جێگیر نابێت
جەنگیز چاندار کاندیدی پارتی چەپی سەوز لە شاری ئامەد رایگەیاند، بۆ ئەوەی دیموکراسی جێگیر ببێت، پێویستە گۆشەگیری ئیمڕالی کۆتایی پێبێت.
جەنگیز چاندار کاندیدی پارتی چەپی سەوز لە شاری ئامەد رایگەیاند، بۆ ئەوەی دیموکراسی جێگیر ببێت، پێویستە گۆشەگیری ئیمڕالی کۆتایی پێبێت.
کاندیدەکانی پارتی چەپی سەوز لە ئامەد، لە چوارچێوەی خەباتی هەڵبژاردنەکاندا لە هۆتێلێکی سووری ئامەد لەگەڵ میدیاکان کۆبوونەوە. جەیلان ئاکچا، سەڤیلای چەلێنک، خالیدە تورکئۆغلۆ، جەنگیز چاندار، سەرحەد ئەرەن، محەمەد ئەمین ئاکتار و سەمەد مەنگوچ و هاووتەبێژانی پارتەکە لە ئامەد و هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان لە ئامەد ئامادە بوون.
گوڵستان ئاتاسۆی هاوسەرۆکی هەدەپەی ئامەد سەرەتا قسەی کرد و وتی، " لەدژی هێرش و فشارەکانی، هەموو رۆژێک لە گۆڕەپان، گەڕەک، ماڵ، بازار و شارەکانین. هەموو ئاستەنگیەکان تێدەپەڕێنین و هێزی گەل تێکۆشان گەش دەکات."
' میدیای کوردی هەموو کاتێک لەژێر فشار کاری کردووە'
دواتر سەڤیلای چەلەنک کاندیدی پەرلەمان قسەی کرد، چەلەنک ٣ی ئایار رۆژی ئازادی رۆژنامەنووسی ئاماژەی بە هێرشی دژی میدیا کرد و وتی، " لە ماوەی سەد ساڵدا نزیکەی ١٠٠٠ رۆژنامەنووس کوژراون. میدیای کورد هەموو کاتێک لەژێر فشار کاری کردووە. ئەم قۆناغە لە سەردەمی ئاکەپەدا بەردەوام بوو. دەسەڵاتی ئاکەپە هەر کە هەلی بۆ دەرەخسێت، هەڵدەکوتێتە سەر میدیای کورد."
' ئەم هەڵبژاردنە بۆ ئازادی میدیا زۆر گرنگە'
جەنگیز چاندار کاندیدی پەرلەمان دوای سەڤیلای چەلەنک قسەی کرد و وتی، " عەبدولرەحمان گۆکیشیان دەستگیر کرد. لە تورکیا، بە منەوە کەس وەک ئەوە کە لەسەر زمان پسپۆڕ بێت و پێشەنگ بێت نییە. بۆیەش ئێستا لە زینداندایە. واتایەکی ئەمەش تایبەت و نیشانەی هەیە. بەهۆی گرتنی رۆژنامەنووسێکی بەم ئەندازەیە باش دیار دەبێت کە رژێم چۆن سەیری کورد دەکات، عەقڵیەتی دەسەڵات بەرامبەر ئازادی چۆنە."
' پێویستە هەستینە سەرپێ'
چاندار باسی ئەوەشی کرد کە ئەم هەڵبژاردنە بۆ ئازادی میدیا لە تورکیا مێژووییە و وتی، " بۆ ئەوەی هەڤاڵانمان ئازاد ببن و کارەکانیان بە ئازادی بکەن، ئەم هەڵبژاردنە هەلێکی گرنگە. کێ لەکوێ دەستگیربکرێت، پێویستە لە ئەنقەرە و ئەستەنبوڵ و هەموو شوێنێک هاوڵاتیان هەستنە سەرپێ."
گۆشەگیری ئیمڕالی
چاندار ئاماژەی بە کێشەی کورد کرد و ئاماژەی بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرد و وتی، " دوو ساڵە هیچ زانیاریەک لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان نییە. ئەم کردەوانە دژە دیموکراسییە، لوتکەی کارێکتەری رژێمی تورکیایە. ئەگەر وڵات لەم رژێمە رزگار ببێت، بەرەو دیموکراسی دەڕوات. سەرەکیترین کار کە بیکەن، هەڵگرتنی گۆشەگیری ئیمڕالیە. بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد پێویستە دۆخێکی دیموکراتی و ئاشتی دروست بکرێت. رێگەکەشی هەڵگرتنی گۆشەگیری ئیمڕالیە."
ف.ق