چەلەنک: گەل ژنە پەرلەمانتاری بەهێزی دەوێت

کاندیدی پارتی چەپی سەوز لە ئامەد، سەڤیلای چەلەنک باسی لە کارە مەیدانییەکانی کرد و گوتی: «گەلەکەمان دەیەوێت ژنەکان لە پەرلەمان بەهێز بن».

پارتی چەپی سەوز بەردەوامە لە چالاکییەکانی لە ئامەد لە چوارچێوەی هەڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئایاری ٢٠٢٣، پارتەکە چەند جارێک سەردانی هەموو گەڕەکەکانی ئامەدی کردووە و دەیەوێت ١٢ پەرلەمانتار بباتەوە.

هەر لەم چوارچێوەیەدا، کاندیدی پەرلەمانی شەشەمی پارتی چەپی سەوز لە ئامەد، سەڤیلای چەلەنک، باسی لە هەڵوێستی گەل کرد سەبارەت بە چالاکییەکانیان لە شارەکە.

سەڤیلای چەلەنک ڕوونی کردەوە، هەموو بنەماڵەکەی لە ئامەد دەژین و گوتی ئەویش بەردەوام لەوێیە، وەک ئاماژەیەک بەوەی ئامەدی جێنەهێشتووە هەرچەن لە ئەنقەرە دەژی، هەروەها گوتی، وەختێک هاتۆتە ئێرە بۆ چالاکیی هەڵبژاردن، لە شارەکەدا هیچ نەگۆڕاوە و هەموو شت وەک خۆی ماوەتەوە.

ئاماژەی بەوە کرد، لەمیانی چالاکییەکانیاندا، دەبینن گەلی ئامەد بە جۆشوخرۆشەوە دڵنیان لە دووبارە بنیاتنانەوەی ژیان لە تورکیا، گوتی:  «متمانەکردنیان بە ئێمە دەبینین، ئێمە دەخوازین لەجێی ئەم متمانەیەدا بین، خاکەڕاییەکەی سەرنجڕاکێش لەگۆڕییە، تا ئەو ئاستەی هەمووان تەنها دەیانەوێت هەڵبژاردنەکان ببنەوە، خەڵک تەنها شتیان بۆ خۆیان ناوێت، بەڵکو بەرژەوەندیی هەموو گەل دەخوازن، ئاشتی و دیموکراسییان دەوێت، سەرەڕای سیاسەتی برسیکردن و سەرکوت و گەندەڵی، گەل ئومێدی گەورەی هەیە لەم هەڵبژاردنانە، لە هەموو هەڵبژاردنەکاندا، بەجۆشوخرۆش و سۆزەوە بەشداردەبن، دەوڵەتی دەستی گرتووە بەسەر دەسکەوتەکانیاندا، هەموو ئەو سیاسەتمەدارانەی ئەوان هەڵیانبژاردوون ئێستا دەستگیرکراون و زیندانیکراوی سیاسیین».

گەل دەیەوێت لە ئەردۆگان ڕزگاری ببێت

سەڤیلای چەلەنک جەختی لە گرنگی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کردەوە، گوتی: «هەمووان دەیانەوێت لەم پیاوە ڕزگاریان بێت، لە سەردەمی سەرۆکایەتی ئەردۆگاندا حساب بۆ کەس نەدەکرا، خەڵک دەیانەوێت سنوورێک بۆ ئەمە دابنێن، هەر بۆیە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی گرنگن، هەمووان دەیانەوێت کەسێکی جێی متمانە ببێتە سەرۆک، هاوزەمان، دەیانەوێت پارتی جەپی سەوز لە پەرلەمان بەهێز بێت، ئامانجمان لە ١٠٠ کورسی پەرلەمان زیاترە، گەلەکەمان ژنە کاندیدی زیاتریان دەوێت، پارتەکەیش ئێمەش زۆرترین کاندیدی ژن بۆ پەرلەمان لەخۆدەگرێت، تەنها گۆڕان لە حکومەتدا بەس نییە، پێویستمان بە ئۆپۆزیسیۆنێکی بەهێزە تا ڕێگە نەدات حکومەتی نوێ ڕووبکاتە هەمان سیاسەتی جیاکاری و دوورخستنەوە».

ف.ق