چەندین گەنج لە سلۆپی دەستگیرکران

پۆلیسی تورک ئەم بەیانییە هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ لە ناوچەی سلۆپیی شرنەخ و چەندین کەسیان دەستگیرکرد.

پێش هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار شەپۆلێکی نوێی گوشار و سەرکوتکردن دەستی پێکردووە و ئەو سەرکوتکارییە بەتایبەتی دژی کوردەکان ئەنجام دەدریت.

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەک لەلایەن داواکاری گشتی لە شرنەخ، پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە گەڕەکەکانی نور، باربارۆس و جموریەت لە ناوچەی سلۆپی هەلیانکوتایە سەر چەندین ماڵ.

لە هەڵکوتانەکاندا بە شێوەیەکی هەڕەمەکی کەلوپەلەکانی ناو ماڵەکانیان تێکوپێکدا و محەمەد د. ڕدڤان.د، ئۆزجان ک و ئوموت ئۆ و چەندین کەسی دیکە کە ناوەکانیان نەزانراوە دەستگیرکران.

بەگوێرەی زانیارییەکان، هەموو دەستگیرکراوەکان گەنجن. هۆکاری دەستگیرکردنەکە ئاشکرا نەکراوە.

بە تایبەتی لە ٢٥ی نیسانەوە هەڵکوتانە سەر ماڵان و دەستگیرکردنی بەکۆمەڵ لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دەستیپێکردووە. لەو هەڵکوتانانەدا و لە ئۆپەراسیۆنەکانی پاکتاوکردنی سیاسی لە ئامەد، ئیستەنبوڵ و ئەنقەرە ەدا سەدان کەس دەستگیرکراون، کە ڕۆژنامەنووس، سیاسەتمەداران، هونەرمەندان، سەندیکاکاران و پارێزەرانی تیادایە. دەستگیرکران.

ژ.ت