دانیشتوانی مەخمور بە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی ١ی ئایاریان پیرۆز کرد

لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور بە بۆنەی ١ی ئایار رۆژی جیهانی کرێکاران و رەنجدەرانەوە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی سازکرا.

دانیشتوانی کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) بە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی ١ی ئایار رۆژی جیهانی کرێکاران و رەنجدەرانیان پیرۆز کرد. کۆنفڕانسەکە لەبەردەم دەزگای بنەماڵەی شەهیدانی کەمپەکەدا بە بەشداری دەیان کرێکار بە خوڵەکێک بێدەنگی بۆ رێزلێنان دەستیپێکرد. راگەیەندراوەکە لەلایەن کرێکاری شارەوانی مەخمور ژیان پوساتەوە خوێندرایەوە.

راگەیەندراوەکە بەم جۆرەی:

"لەبەرامبەر سیستمی دەوڵەت- چەوسێنەری هەزاران ساڵە، بە تێگەیشتن و رۆحی ١ی ئایار ئێمە دەڕژێینە شەقامە و خاوەنداری لە ئیرادەمان دەکەین. ئێمە لە کەسایەتی شەهیدانی مانگی ئایار، هەموو شەهیدانی بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان بەبیر دەهێنینەوە. رەنج و ئیرادە جەوهەری مرۆڤە. رەنج و هەبوونی کۆمەڵگایە. لەناو ماڵەوە بگرە تا هەموو دەزگا و رێکخراوە کۆمەڵایەتیەکان، لە لایەن دەسەڵاتدارانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە. رەنجی خاوەنداری و خۆپاراستن، ئیرادەی خۆپاراستنە. یاخود لەسەر پێی خۆوەستان ژیانە. لەبەرامبەر چەوساندنەوەدا بزوتنەوەی ئازادیی کوردستان تا کۆتایی لە تێکۆشاندایە و هێشتاش بەردەوامە. تاکۆمەڵگا نەبێتە خاوەنی ئیرادە، ناتوانێت ببێتە خاوەنی هێزە خۆبەڕێوەبردن و خۆپاراستن.

ئێمە بەرە هەڵبژاردنێکی مێژوو دەچین و روخانی فاشیزم و داگیرکەری نزیکبووەتەوە. ئێمە بە جۆش و خرۆشی سەرکەوتنی هەڵبژاردن، بە رۆحی ١ی ئایار دەڕژێینە گۆڕەپانەکان، فاشیزم دەڕوخێنین. رەنج مرۆڤ ئیرادەی مرۆڤە، خۆبەڕێوەبەری گەلان دادەمەزرێنین. بەم بۆنەوە جەژنی جیهانی کرێکاران لە ئەندازیاری ئازادی رێبەر ئاپۆ، گیانبەختکردووانی ئازادی، گەرلاکانی ئازادی و سەرجەم رەنجدەران پیرۆز دەکەین".

کۆنفڕانسە رۆژنامەوانیەکە بە وتنەوەی دروشمی "یەکی ئایار لە رێبەر ئاپۆ پیرۆز بێت" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتاییهات.

هـ. ب