دەوڵەتی تورک ناوچەیەکی سلێمانی بۆردومان کرد

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندێکی دەوروبەری سلێمانیی باشووری کوردستانی بۆردومان کرد.

بە گوێرەی زانیارییەکان دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبرێژکراو کاتژمێر١٣:٠٠ بە کاتی ناوچەکە گوندی گەڵاڵەی سەر بە قەزای شارباژێڕی سلێمانی بۆردومان کردووە.

لەبارەی زیانەکانی هێرشەکەوە هیچ زانیارییەک بەدەست نەخراون و کاربەدەستانی خۆجێیی لەو بارەوە لێدوانیان نەداوە.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە نیسانی ٢٠٢٢ بەدواوە هێرشی دژواری بۆ سەر ناوچەی نیشتەجێبوونی مەدەنییەکان لە باشووری کوردستان زیاد کردووە. لە هێرشەکاندا ژمارەیەکی زۆر خەڵکی مەدەنی ژیانیان لەدەستداوە و دەیان گوندیش چۆڵکراون.

هـ . ب