فەرماندەیی گۆڕەپانی بۆتان لە بارەی چەتین گونگۆرەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

فەرماندەیی گۆڕەپانی بۆتان رایگەیاند، کە چەتین گونگۆر کە لە ساڵی ٢٠١٩ بە هۆی گومانێکەوە دەستگیرکرابوو، لەلای گەریلاکان تووشی وەستانی دڵ بووە و ژیانی لەدەستداوە.

فەرماندەیی گۆڕەپانی بۆتان لە راگەیەندراوێکدا باسی لەم بابەتانە کردووە:

" ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ چەتین گونگۆر کە لە هەرێمی جودی بۆتان لە کانە خەڵوزێکدا کاری دەکرد، بۆ ئەوەی قسەی لەگەڵدا بکرێت هێزەکانمان دەستگیریان کرد. هاوڵاتیمان چەتین گونگۆر خەڵکی ناوچەی دێرگولای شڕنەخە کاتێک لەلای هێزەکنمان بوو تووشی وەستانی دڵبوو و ژیانی لەدەستدا. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی گونگۆر و هەموو کەسوکاری دەکەین و بەهۆی ئەو رووداوەوە زۆر دڵتەنگین. ئەو رووداوە بە هۆی هەلومەرجی شەڕی دژوار و دوای لێکۆڵینەوەی ورد روونبووەتەوە".

هـ . ب