بە دیمەن

گەنجانی مەخموور بە مەشخەڵ جەژنی بەرخۆدانی نەتەوەییان پیرۆز کرد

لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی لە مەخموور، گەنجان بە نووسینی '1978' بە مەشخەڵ 'جەژنی بەرخۆدان نەتەوەی'یان پیرۆز کرد.

جەژنی بەرخۆدانی نەتەوەیی

لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی لە مەخموور، گەنجان و خوێندکاران بە پێشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی مەخموور (تەجەمە) و یەکێتی خوێندکارانی ئازاد، بە هەڵگرتنی مەشخەڵی ئاگرین ڕێپێوانێکی بەفراوانیان ڕێکخست.

گەنجان و خوێندکاران بە هەڵگرتنی مەشخەڵ، گەیشتن بە گۆڕەپانی پیرۆز کردنی جەژنی بەرخۆدانی نەتەوەیی و پاش گەیشتنیان بە مەشخەڵەکانیان ژمارە '1978'یان نووسییەوە کە ساڵی دامەزراندی پەکەکە و ڕۆژی جەژنی بەرخۆدانی نەتەوەییە.

گەنجان و خوێندکاران کە جەژنەکەیان پیرۆز کرد، دوای ئەوەی بە مەشخەڵ مێژوویان نووسییەوە، بە گۆران و درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، گۆڤەندیان گێڕا.

پیرۆزکردنەکە بە درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی پارتی کرێکارانی کوردستان" کۆتایی هات.