هەپەگە بە ڕێزەوە دوو گەریلای شەهیدی بەبیرهێنایەوە

هەپەگە ٢ گەریلای ژنی بە رێزەوە بە بیرهێنایەوە کە بە هۆی رووداوێکەوە شەهید بوون و رایگەیاند، "بەڵێنمان دوبارە دەکەینەوە کە لەسەر هێڵی ئاپۆیی دۆزی ئازادیی گەلەکەمان بە سەرکەوتن تاجدار بکەین و شایەنی شەهیدانمان بین".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە ٢ گەریلای ژن کە شەهیدبوون راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:

"لە ١٩ی ئابی ٢٠٢٠ لە گۆڕەپانی شەهیدانی گەڤەر لە ئەنجامی رووداوێکدا نارنجۆک بە هاوڕێیانمان سۆزدا و جوانادا تەقیەوە و شەهیدبوون. هاوڕێیانمان سۆزدا و جوانا لە تێکۆشانی ئازادیماندا بە بەشداربوونی رەنجدەرانە و گیانبازانەی خۆیان ئەرک و بەرپرسیارێتی سەردەمیان بە جێگەیاند، رەنجیان کێشا و لەپێناو داهاتووی ئازادیی گەلەکەمان تێکۆشان. شەهیدبوونی هاوڕێیانمان سۆزدا و جوانا بە هۆی رووداو و هەڵەیەکەوە، بۆ ئێمە وەک هاوڕێیانی ئەوانی زۆر بە ئازاربوو. بە هۆی شەهیدبوونیان و ئەم کۆستە پڕئازارەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێز و بەنرخی هاوڕێیانی شەهیدمان و تەواوی گەلی وڵاتپاڕێزی کوردستان دەکەین.

زانیاری لەسەر ناسنامەی هاووڕێیانمان کە شەهیدبوون بەم جۆرەیە:

ناسناو: سۆزدا بۆتان

ناو و پاشناو: فوندا کۆچ

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک-باوک: شەیریبا- جەنگیز

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٩ی ئابی ٢٠٢٠/ گەڤەر

ناسناو: جوانا ئۆرەمار

ناو و پاشناو: فاتمە چۆرۆح

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک-باوک: کیتهەن- ئەنوەر

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٩ی ئابی ٢٠٢٠/ گەڤەر

سۆزدا بۆتان

هاوڕێمان سۆزدا بۆتان لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزی خەڵکی ئەلباکی وان هاتووەتە جنیا. هەم بە هۆی هەڵکەوتەی شوێنی لەدایکبوون کە شوێنی کار و چالاکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بوو، هەمیش بەهۆی ئەوەی لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لەدیاکببوو، هاوڕێمان سۆزدا هەر لە منداڵییەوە پارتەکەمانی ناسی. جیالەوەش بە هۆی ئەوەی خاڵی ئەو بەشداری لە ریزەکانماندا کردبوو ئەوەش کاریگەری قوڵی لە سەر زیاتر ناسینی پەکەکە دانا. گوشاری قورس و سیاسەتی قڕکردنی دوژمن لە دژی گەلەکەمان وایکرد کە وەک ژنێکی گەنج بەشداری لە ریزەکانی تێکۆشاندا بکات و لە سەر ئەو بنەمایەش هاتە ناو ریزەکانی گەریلاوە.

دوای سێ ساڵ مانەوە لە مەتینا و بەشداری کردنی لە ئەکادیمیای سەربازی و وەک گەریلایەکی پسپۆر و لێهاتوو رووی کردە زاپ و لەوێ بەشداری لە بەرخودان لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی سوپای تورکی داگیرکەر کرد و لە زۆر چالاکیدا رۆڵی هەبوو، ترسی خستە دڵی سەربازانی دوژمنەوە. دواتر روویکردە گەڤەر و بەهەمان شێوە لەوێ درێژەی بە تێکۆشاندا و وەک گەریلایەکی یەژاستار هەوڵیدا ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی بەجێبگەیەنێت. لە ناوچەی گەڤەر بەهۆی رووداوێکەوە لەگەڵ هاوڕێمان جوانا ئۆرەمار شەهیدبوو.

جوانا ئۆرەمار

شاری جۆلەمێرگ و گەلە وڵاتپارێزەکەی بەردەوام لە تێکۆشانی ئازادی گەلەکەماندا بەشداری کارای هەبووە، سەرباری هەموو هێرشە دژە مرۆڤایەتییەکانی دوژمنیش لەسەر رێبازی رێبەر ئاپۆ بەردەوام بووە و هەنگاوی بۆ دواوە نەناوە. هاوڕێمان جوانا لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزی گەڤەری جۆلەمێرگ هاتووەتە دنیاوە و بە کولتوری بەرخودانی عەشیرەتی ئۆرەمار گەورەبووە.

هاوڕێمان جوانا هەر لە تەمەنی کەمەوە تێکۆشانی ئازادیی گەلی کوردستانی ناسی و هاتە ریزی گەریلاوە و بە کەسایەتی رەنجدەر و خاکەڕای خۆی تێکۆشانێکی کاریگەری ئەنجامدا و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا خۆی پێش خست و فێری ژیانی پیرۆزی پەکەکە بوو. بەهۆی کەسایەتی رەنجدەریەوە لەلای هاوڕێیانی کەسێکی خۆشەویست بوو. پەروەردەی سەرەتایی لە قەندیل بینی و پاشان رووی کردە چیاکانی گەڤەر و لەپێناو داهاتووی ئازادی گەلەکەمان بە گیانبازی تێکۆشا، دواجار لە ئەنجامی رووداوێکدا شەهیدبوو.

بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە خاوەنداری لە میراتی تێکۆشانی پیرۆزی شەهیدانمان بکەین، لەسەر رێبازی ئاپۆیی رێبکەین و بە دڵنیاییەوە دۆزی ئازادیی گەلی کوردستان بە سەرکەوتن تاجدار بکەین و شایەنی شەهیدانمان بین".

هـ . ب