کەژەکە یادی گوڵچیا گابار و پەلشین نەورۆزی کردەوە
دەستەی بەڕێوەبەریی کەژەکە یادی گەریلا گوڵچیا گابار و پەلشین نەورۆزی کردەوە، کە لە ساڵی ۲۰۱۹ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دا لە هێرشێکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوون.
دەستەی بەڕێوەبەریی کەژەکە یادی گەریلا گوڵچیا گابار و پەلشین نەورۆزی کردەوە، کە لە ساڵی ۲۰۱۹ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دا لە هێرشێکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوون.
دەستەی بەڕێوەبەری کەژەکە بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک یادی ئەندامی مەجلیسی پاژک و یەکێک لە فەرماندەکانی بڕیارگەی ناوەندیی هەپەگە گوڵچیا گابار و پەلشین نەورۆز کردەوە، کە لە هێرشێکدا لە ۲۹ی نیسانی ۲۰۱۹دا شەهید بوون.
ڕاگەیەندراوەکەی کەژەکە بەم شێوەیەیە:
"شۆڕشی کوردستان بە قوربانیدانێکی زۆر گەورەوە گەیشتووەتە ئەم ئاستە. لە ماوەی ئەم شۆڕشەدا، خەباتی ژنانیش بە پرۆسەیەکی سەختدا تێپەڕیوە، لەو کاتەدا، کە هەناسە لە ژنان حەرامکرابوو، ئەمڕۆ گەیشتووەتە ئەو ئاستە، کە دەیەوێت سەدەی ۲۱ بکاتە سەدەی ژن. بە دڵنیاییەوە، هیچ خەبات و دەستکەوتێک بەبێ قوربانیدان پێکنایەت. بۆیە لە خەباتی ئێمەدا شەهید ئەو هێزەیە، کە گەورەترین ڕەنجیانداە و بەو ڕەنجە ڕێگای سەخت و قورسی شۆڕشیان بۆ ئێمە ڕووناک کردووەتەوە. لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک دا بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، هەڤاڵانمان گوڵچیا گابار و پەلشین نەورۆز لە ساڵی ۲۰۱۹دا شەهید بوون. بە خەبات و ژیانیان بوون بەو شەهیدانە، کە ڕێگای ئێمەیان ڕووناک کردەوە.
هەڤاڵ گوڵچیا گابار لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەر لە شاری ڕاپەڕێن لە مێردین لەدایکبووە. بە نەریتی دێرینی وڵاتپارێزیی بنەماڵە و مێردینیەکان بەشداری لە خەبات دا کرد و بەو شێوەیە ژیا. لە هەموو بستە خاکێکی کوردستان دا ڕەنجی داوە، کاریگەریی دروستکردووە، عارەقی نێوچاوانی ڕژاندە، بە ڕەنجێکی بێ هاوتا و شێوازی خەباتی خۆی بەشداری کاروانی نەمران بوو. هەڤاڵ گوڵچیا بە عەشق و خۆشەویستییەکی گەورەوە بە چیاکەدا دەڕۆیشت، وەک ناوەکەی، بوو بە یەکێک لە گوڵە هەڵبژێردراوەکانی ئەم چیایانە. ئەو ڕەنجی دا، عارەقی ڕژاند، هەموو دڵۆپێک لە ئارەقەکەی ژیانی بەبەر خاکدا کردەوە تاوەکو گوڵی نوێ شین ببن. بە خەباتی خۆی، بوو بە شۆڕشی ڕەسەن و دژواری چیاکان، بوو بە ڕوونترین نموونەی ئەو ڕاستییەیە، کە ژنان لە چیا، چیاکانیش بە ژنەوە جوانن.
هەڤاڵ گوڵچیا گابار لە باکوورەوە بۆ باشوور، لە باشوورەوە بۆ ڕۆژئاوا لە سەرانسەری کوردستان تێکۆشاوە، ڕەنجی داوە، لە دژی دوژمنە فاشیستە داگیرکەرەکان شەڕی کردووە. لە سەختترین کاتی خەباتی ئێمەدا، لە سەختترین هەرێمکاندا مایەوە، بەبێ هیچ نیگەرانییەکی کەسی، هەموو شتێکی خۆی پێشکەشی تیکۆشانی کوردستانی ئازاد و خەباتی ژنانی ئازاد کرد. لە هەر ناوچانەکدا بوو بێت، وەک سوپا بەشداریی لە شەڕ و تێکۆشان دا دەکرد و بەو شێوەیە کاری دەکرد. ڕێبەرایەتی و شەهیدانی هەمیشە بۆ خۆی کردبووە پێوانەی ژیان، سەرچاوەی ورە، هەمیشە خۆی لەم کانییەوە تێراو دەکرد و هەموو هاوڕێکانیشی بەو شێوەیە ورەبەرز دەکرد. لە ڕێپێوانی شۆڕشگێڕانەی ۲۷ ساڵەیدا لە موراڵ و ورە و مەعنەوێتدا هیچی کەم نەبوو، بە پێچەوانەوە، هەموو ساتێک ورە و مەعنەویاتی بەرزتر دەبوویەوە و زیاتری دەکرد. هەموو کاتێک بۆ هاوڕێکانی ببوە ناوەندێک. هەڤاڵ گوڵچیا بە عەشق و خۆشەویستییەکی گەورەوە سەیری هەموو جیهانی دەکرد، ئەم خۆشەویستییەش تیادا بوو بە دڵسۆزی و خۆشەویستی گەورەی بۆ مرۆڤەکان، ژنان و هاوڕێکانی. ئەو بۆ خۆی کردبووە بنەما، کە ۲٤ کاتژمێر لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا بژی و سروشت، وشە و وتە و چالاکییەکانی هەمیشە وەک یەک بوون.
شەهید گوڵچیا بە ڕێپێوانی خەباتی ۲۷ ساڵەی خۆی، نیشانی دا کە دەبێت ژنێکی شۆڕشگێڕ، گەریلا و فەرماندەیوگ چۆن بن و چۆن بژین. هەمیشە دەیویست وەڵامی 'تامەزرۆیی ژنان بۆ گفتوگۆی فەلسەفی و گفتوگۆ لەسەر هەموو بابەتێکی تر بداتەوە'، کە ئەوەش گەورەترین خەونی ڕێبەر ئاپۆیە. بەو داواکاری و گەڕانە، ئەو هەمیشە خۆی پێشدەخست و خۆی دەئافراند، بوو بە شۆڕشگێڕێک، کە وەڵامی هەموو ساتەکان بداتەوە. بە شێوەیەکی یەکگرتوانە سەیری شۆڕش و ژیانی دەکرد، لە کاری سەربازییەوە هەتا کاری ئایدۆلۆژی خۆی بە بەرپرسیار لە هەموو پێداویستییەکانی شۆڕش دەزانی، لە هەر گۆڕەپانەکاندا مابێتەوە ئەو شوێنەی کردبووە خوێندنگەیەک و لگەەڵ هاوڕێکانیدا هاوبەشیی دەکرد. هەڤاڵ گوڵچیا، کە ئەندامی دەستەی سەربازی یەژاستار و هەپەگە بوو بە تێکۆشانی خۆی، کە هیچ ئاستەنگییەکی نەدەناسی و ژیانی خۆی بە شێوەی دەروێشانە، بوو بە شۆرشگیڕێکی پێشەنگی بزووتنەوەی ژنان.
وەک بزووتنەوەی ژنانی ئازادی کوردستان، کە بە چەندین ڕووداوی دەستپێک، سەخت و زەحمەتی بینی، هەڤاڵ گوڵچیا بوو بە ناوی لەناوبردنی ئەو سەختی و زەحمەتییانە. بە ئەندازەی پێشەنگایەتیی بە سوپابوونی ژنان، لەسەر بنەمای بەرەوپێشبردنی ئەوە زۆر هەوڵی دا، بۆ ئەوەی تەنانەت یەک ژنیش بە بێ پارێزگاری نەبێت، تێکۆشانێکی زۆری کرد.
هاوڕێی پەلشین نەورۆز، سەرەڕای ئەوەی لە شارەکانی تورکیا گەورە ببوو، وەک هەڤاڵ گوڵچیا بە کولتوری نیشتمانپەروەری و ڕاپەڕینی مێردین گەورە ببوو. ئەو خیانەتی لە خەونەکانی منداڵیی نەکرد، ژیانی ڕاستەقینەی لە چیاکاندا بینی، وەک ناوی خۆی وەک گەریلایەکی ژنی گەنج سەرلەنوێ لە چیاکان لەدایکبوویەوە و وەک گەڵاکان شین بوو و گەشەی کرد.
لە چوارەم ساڵیادی شەهیدبوونیاندا، ئێمە بە ڕێزەوە یادی هەڤاڵان شەهید گوڵچیا گابار و شەهید پەلشین نەورۆز دەکەینەوە، ئێمە دڵسۆزی خۆمان بۆ ئەو هاوڕێیانە نیشان دەدەین، کە خاوەنی ئەو هێزە بوون، لە مردن ژیانێکی نوێ بئافرێنن، بەڵێنی خۆمان دووپات دەکەینەوە، کە هەموو ساتێک لە خەبات بۆ بەدیهێنانی خەونەکانیان لە تێکۆشاندا بین."
ژ.ت