لە ١٤ ناوچەی شڕنەخ قەدەغە راگەیەندرا

دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە ١٤ ناوچەی شڕنەخیان بە پاساوی ئەمنی وەک 'ناوچەی ئەمنیی تایبەتی کاتی' راگەیاند.

'قەدەغە' و 'ناوچەی ئەمنیی تایبەت' کە دەوڵەتی تورک چەندین ساڵە بە شێوەی هەڕەمەکی و سیستماتیک لە شارەکانی کوردستان پەیڕەوی دەکات، بە تایبەتی لە شڕنەخ و جۆلەمێرگ بەردەوامە.

لە شڕنەخ و ناوچەکانی جزی، سلۆپی، ئەلکێ و قلەبان ١٤ ناوچە لە ١ی ئایارەوە تا ١٥ی ئایار بۆ ماوەی ١٥ رۆژ وەک 'هەرێمی ئەمنیی تایبەتی کاتی' راگەیەندران.

هەمان ئەو ناوچانە لە ١٦ی نیسانەوە بۆ ماوەی ١٥ رۆژ وەک 'هەرێمی ئەمنیی تایبەت' راگەیەندرابوون.

٨ی نیسان کوێستانەکانی چوارگوندی ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگیش قەدەغەیان تێدا راگەیەندرابوو.

هـ . ب