لە هەولێر ناڕەزایەتیی کرێکاران بەردەوامە

چەند ڕۆژێکە لەسەر یەک خۆپیشاندانی کرێکارانی عەلوەی هەولێر بەردەوامە و دووبارە ڕێگەی موسڵ_دەگرن.

کرێکارانی عەلوەی هەولێر لەبەردەم دەرگای بازاڕی شوتی‌فرۆشان خۆپیشاندانیان ڕێکخست و ڕێگەی موسڵ_هەولێریان گرت، ئاماژەیان بەوە کرد، بازاڕی عەلوەی نوێ دراوەتە چەند کەسێکی دیاریکراو و ئەوان ناتوانن کاری تێدا بکەن.

خۆپیشاندەرێک گوتی: «ئەم بازاڕە نوێیە بۆ کەسانی دیاریکراو کراوەتەوە، بۆیە کاری کرێکاران پەکی کەوتووە»، دووپاتی کردەوە، «ناڕەزایەتییەکانیان بەردەوام دەبێت تا بەدیهاتنی داواکارییەکان».

ف.ق