دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال و ئەندامانی تاژێ، بە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هێرشەکانی چەکدارانی هەتەشەی سەر بە حکومەتی ڕاگوزەری سووریایان شەرمەزار کرد و پشتگیرییان لە بەرخۆدانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە کرد.
دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال لە بەردەم ئەنجومەنی گەلی دیگور ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە. هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەلی دیگور، حاجی حەجیم، بەناوی دامودەزگاکانەوە قسەی کرد.
حاجی حەجیم هێرشەکانی سەر گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە شەرمەزار کرد و گوتی: "ئەوانەی لە ساڵی ٢٠١٤ لە چیای شەنگال هێرشیان کردە سەر ئێزدییەکان، ئەمڕۆش هێرشیان کردە سەر شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە. هەروەها زیان بە هەموو پێکهاتەکانی سووریا دەگەیەنن. بەو هێرشەکەرانە دەڵێین وەک چۆن ئێزدییەکان لە ساڵی ٢٠١٤ لە دژی هێرشەکانتان وەستانەوە، بەرگریان لە خاک و زێدی خۆیان کرد، خەڵکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەش بە هەمان شێواز لە دژی ئێوە دەوەستنەوە."
حاجی حەجیم لە کۆتایی قسەکانییدا ئاماژەی بەوەدا پشتیوانی لە بەرخۆدانی خەڵکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە دەکەن و گوتی: "تا دوا دڵۆپی خوێنمان لە پشت گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا دەبین. ئەو هێزانە هێرش دەکەنە سەر هەموو پێکهاتەکانی سووریا دروز، عەلەوی و ئێزدییەکانیش. بە هێزە نێونەتەوەییەکان دەڵێین ئەمە ڕابگرن. جارێکی دیکە دەڵێین سەرکەوتوو نابن. سەرکەووتن تەنها بۆ هەموو پێکهاتەکان دەبێت."