لە ئەستەنبوڵ پشتگیریەکان بۆ پارتی چەپی سەوز فراوان دەبێت
١٢ رۆژ بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا ماوە. لە ئەستەنبوڵ پشتگیریەکان بۆ پارتی چەپی سەوز فراوان دەبێت.
١٢ رۆژ بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیا ماوە. لە ئەستەنبوڵ پشتگیریەکان بۆ پارتی چەپی سەوز فراوان دەبێت.
گەنجانیش بۆ ئاژانسەکەمان باسیان لە هۆکاری پشتگیریکردنیان بۆ پارتی چەپی سەوز کرد.
بۆ ئازادی ژنان
روکەن میرزائۆغلۆ رایگەیاند، ئەو لەنێو ئەنجومەنی گەنجانی پارتی چەپی سەوزدا تێدەکۆشێت و وتی، " من دەمەوێت بەم شێوەیە قسە بکەن، ژنانمان کوژران. منداڵانیشمان. زۆر ژن رووبەرووی توندوتیژی دێن و هاوسەرەکانیان بە مەجبوری کار دەکەن. ئەوەی رێگری لەم دۆخە بکات پارتی چەپی سەوزە. ئێمە وەک ژنانی گەنج دەمانەوێت توندوتیژی و کوشتنی ژنان کۆتایی پێبهێنین.
گەنجان ناتوانن بژێوی ژیانیان بەدەست بهێنن
فەردی ئەرکولیش باسی ئەوەی کرد کە گەنجان زیاترین کێشەی ئابوریان هەیە و ناتوانن بژێوی ژیانیان بەدەست بهێنن و وتی، " لە تورکیا گەنجان بەم شێوەیە قسە دەکەن، بە کام پارە هاوسەرگیری بکەین، ئەگەر هاوسەرگیری بکەین، بژێوی خۆمان چۆن بەدەست بهێنین. پارتی چەپی سەوز چەندین ساڵە بۆ ئاشتی و دیموکراسی تێدەکۆشێت. لەدژی کاپیتالیزم تێدەکۆشێت، پارتی چەپی سەوز پارتی هەموو کەسێکە، ئاشتی برایەتی دەوێت."
' پێویستە هەموو کرێکاران دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدەن'
عەلی حەیدەر ئەندامی بزوتنەوەی یەکێتی کرێکارانیش رایگەیاند کە پێویستە کریکاران دەنگی بە کاندیدەکانی پارتی چەپی سەوز بدەن و وتی، " ئێمە بانگەوازی لە هەموو کرێکاران دەکەین کە لە ١٤ی ئایاردا بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگی خۆیان بە کاندیدەکانی پارتی چەپی سەوز بدەن. رۆژنامەنووسان و سیاسەتمەداران دەستگیرکران، لەم دواییانەدا لەدژی ئەسەپە ئۆپراسیۆن ئەنجامدرا. بەڵام ئێمە سەردەکەوین."
ف.ق