قەرەسوو ئاماژەی بەوەدا، پارتی چەپی سەوز بەرفراوانتر لە هەدەپە بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایاردا دەکات و ئۆپۆزسیۆنی ڕاستەقینەی دژ بە دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە - مەهەپەی دروستکردووە و وتی، "ئەگەر ئەوان بە دروستی ڕۆڵی خۆیان بگێڕن، ئەوا دەرفەتێکی مێژوویی هاتووەتە پێشەوە. بۆشاییەکی گەورە هەیە. هاوپەیمانیی میللەت هەیە، بەڵام هاوپەیمانیی میللەت هێز، بەرنامە و هەڵوێستێکی وەهای بۆ تێکۆشان و بەرەنگاربوونەوە لە دژی ئەم دەسەڵاتە فاشیستییە نییە، بۆیە پارتی چەپی سەوز دەتوانێت لەگەڵ پێکهاتەکانی خۆی و هێزەکانی هاوپەیمانیەکەی ئەم بۆشاییە پڕ بکاتەوە."
قەرەسوو ڕایگەیاند، دەبێت پارتی چەپی سەوز زیاتر خیتابی تورکیا بکات و وتیشی، "دەبێت لە خیتابکردنی کۆمەڵگەی تورکیادا هەنێک بوێرتر و هەندێک کراوەتر بێت. چونکە تورکیا بە کۆمەڵگاکەی خۆی هەڵدەوەشێت. من بۆ هێزە دیموکراتییەکانیش دەڵێم؛ پێویستە خیتابەکەتان بۆ دەوورووبەرەکەتان بەفراوانتر بکەن. کوردەکان تێدەکۆشن، ئێمە تێدەکۆشین. لەم ڕووەوە کێشە نییە، بەڵام پێویستە گەلی کورد و هێزە دیموکراتییەکانی کورد بۆ ڕووخاندنی ئەم فاشیزمە زیاتر خۆیان بگەیەننە گەلانی تورکیا.
هەڤاڵان گوڵچیا، دڵخواز و پەلشین ڕەنجیکی زۆریان لە تێکۆشاندا داوە
من بە ڕێز و پێزانیینەوە یادی هەڤاڵ گوڵچیا، هەڤاڵ دڵخواز و هەڤاڵ پەلشین دەکەمەوە. هەڤاڵ گوڵچیا و دڵخواز هەڤاڵی کۆن بوون و ئێمە یەکترمان دەناسی. هەردووکیان فەرماندەی هەپەگە و یەژاستار بوون. هەڤاڵ گوڵچیا لە بڕیارگەی هەپەگە بوو. ئەندامی فەرماندەیی بڕیارگە بوو. هەڤاڵ دڵخوازیش فەرماندەی ئەیالەت بوو. ئەم هەڤاڵانە هەوڵێکی زۆر گرنگیان دا لە خەبات و تێکۆشان دا داوە. هەردووکیشیان ڕۆڵەی بۆتانن. سەدان فەرماندەی ژن و پیاو لە بۆتان دروستبوون. ڕەنجێکی زۆریان لەم تێکۆشانەدا داوە. بۆتان، کە تا ئێستا سەدان فەرماندەی دروستکردووە، یەکێکە لەو ناوچانەیە، کە بەهیزترین نیشتمانپەروەری و وڵاتپارێزیی تیادایە. بۆتان ئەو ناوچەیەیە، کە تێکۆشانی گەریلامان تیادا بە شێوەیەکی بەرچاو گەشەی کردووە. ئەمە تایبەتمەندیی بۆتانە.
من لە نزیکەوە ئەو هەڤاڵانەم دەناسی. ئەو هەڤاڵەی، کە من لە زووە دەیناسم هەڤاڵ گوڵچیایە. ئەو لە ساڵی ١٩٩٥ دا لە هەرێمی ئێمە بوو. من لەو کاتەدا لە مەتینا بووم. هەڤاڵ گوڵچیا لە بەهاری ١٩٩٥ چووە ناوچەی بەروار سەڤدین و لێڤین، واتە ڕۆیشت بۆ ناوچەی جۆلەمێرگ. لەو کاتەدا فەرماندەی یەکەیەک بوو. پێموابوو لە پایزدا بوو؛ ئۆپەراسیۆنێک ئەنجامدرا. دەوڵەتی تورک هێرشی کرد. جەنگ دەستیپێکرد. هەڤاڵ گوڵچیا لە یەکەکەی دابڕا بوو.هەندێک جار لە جەنگدا هەڤاڵان لە یەکەکانیان دادەبڕان. هەڤاڵ گوڵچیاش لە یەکەکەی خۆی دابڕابوو. ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوام بوو، ئەو بەتەنیا مابوویەوە. ئەو دەچێت بۆ ناوچەیەکی شاخاوی و دارستانی و خۆی دەشارێتەوە.
پێموایە لە کۆتا ڕۆژی ئۆپەراسیۆنەدایە، سەربازێک لەناکاو دێت بۆ ئەو شوێنەی، هەڤال گوڵچیا خۆی تیادا شاردووەتەوە. ئەو و گوڵچیا یەکتر دەبینن، کاتێک سەربازەکە هەڤاڵ گوڵچیا دەبینێت، دەڵێت، 'فەرماندەکەم ژنێک لێرەیە، فەرماندەکەم ژنێک لێرەیە' و دەڕوات. گوڵچیا دەبینێت لەو دۆخەدا هیچ شتێک نەماوە ئەنجامی بدات، بۆیە بۆمبەکانی خۆی ئامادە دەکات، فیشەک دەباتە پێشەوە و چاوەڕێ دەکات. بۆ ئەوەی ئەگەر سەربازەکان بێن، تا کۆتایی شەڕ بکات و دوایین گولـلەش بە خۆیەوە بنێت. چاوەڕێی دۆخێکی لەو شێوەیە دەکات. دوای ماوەیەک، کە دەنگی سەربازەکە نامێنێت. بۆ چەندین کاتژمێر کەس نایەت. پاشان هەر لەوێ دەمێنێتەوە. ڕۆژێک، یان دوو ڕۆژ دواتر، سەربازەکان لە ئۆپەراسیۆنەکە کشانەوە. هەڤاڵ گوڵچیا لە ناوچەی قەشوراوە بەرەو مەتینا بەڕێدەکەوێت. من لەو کاتەدا لە میتینا بووم. ئەوان بارودۆخەکەیان ڕوونکردەوە و پێشتریش ڕاپۆرتی خۆیان دابوو. دەیانوت پێکدادانەکان دەستیپێکردووە، هەڤاڵ گوڵچیا لە یەکەکەی دابڕاوە و هیچ هەواڵی نازانن. لەوانەیە شەهید بووبێت. دوای ئەوەی لە سنوور دەپەڕێتەوە، هەڤاڵان ئاگاداریان کردینەوە، کە بەرەو ئێمە دێن. داوامکرد بێت بۆ لای من، کاتێک هات باسی بارودۆخەکەی کرد. ئەو بۆ ماوەی ١٥ – ٢٠ ڕۆژ لە یەکەکەی دابڕابوو، بۆ ماوەی هەفتەیەک بەڕێوەدەبێت تاوەکو سنوور تێدەپەڕێنێت و دێت بۆلای ئێمە. ڕووداوێکی لەو شێوەیە ڕوویدا.
لەو کاتەدا فەرماندەی یەکەیەک بوو. لە ساڵی ١٩٩٢دا بەشداری ریزەکانی گەریلا ببوو، ئەو ڕووداوە لە ساڵی ١٩٩٥ دا ڕوویدا. لەو کاتەوە من هەمیشە گرنگیم پێ دەدا. لەو کاتەدا بە سەختی ڕزگاری ببوو. پێموایە سەربازەکە دەچێت بۆ ئەوەی فەرماندەکەی ئاگادار بکاتەوە، پاشان کاتێک کەس لەو دەوروبەرە نابینێت، وەک ئەوەی هیچ نەبووبێت هەڵسوکەوت دەکات. لەوانەش ئەو سەربازە لە بنەماڵەیەکی دیموکرات یان کورد بوو بێت. کاتێک سەرەتا دەیبینێت، بانگ دەکات، بەڵام دواتر دەبینێت کە هیچ کەسێک لە دەوروبەرە نییە، وەک ئەوەی هیچی نەبینیبێت هەڵسوکەوت دەات. یان ڕەنگە ڕۆیشتبێت و بڵێت، ئەوە سەربازەکان دێن و شەڕ ڕوودەدات و لەوێ ئەو هەڤاڵە شەهید دەبێت.
بە تەواوی خۆی فیدای ئازادیی گەلی کورد کردبووە
بە ڕاستی هەڤاڵێکی ئێمە بوو، کە لەو ناو بەها کۆمەڵایەتییەکانی بۆتان دا گەورە ببوو. خۆی بە تەواوی کردبوو بە فیدای ئازادی بۆ گەلی کورد، دڵسۆزی بەهاکانی خۆی بوو. لە هەموو شوێنێک ئەرکەکانی خۆی بەڕێوەدەبرد. ئەرک بۆ ئەو نەک ئاسان، بەڵکو بۆ ئەو ئەرک کاری قورس و بەرپرسیاری بوو. هەمیشە بەو شێوەیە لە ئەرکەکانی نزیک دەبوویەوە. ئەو دەیویست ئەرکە قورسەکانیش بگرێتە دەست و جێبەجێیان بکات. لە هەموو شوێنێکە لە بۆتان، لە ئامەد مایەوە. ئەو بەرپرسی ئامەد، خەرزان و ئەرزرۆم بووە. پاشان لە زۆر بواردا؛ لە ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتیش فەرماندەیی دەکرد. هەڤاڵێکی وەها بوو، بۆ ماوەی ۳۰ ساڵ لە ناو تێکۆشاندا بوو. پێش ئەوەی شەهید بێت، بۆ ماوەی مانگێک یەکترمان بینی. پێش مانگێک، مانگ و نیوێک بوو. ئێمە لە مانگی ئاداردا یەکترمان بینی. دوای ئەوە لە کۆتایی مانگی نیسانی ۲۰۱۹ دا شەهید بوو. بە ڕاستی، وەک ڕۆڵەیەکی بۆتان، وەک فەرماندەیەک زوو بوو بۆ شەهادەتەکەی. لە گارە لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیدا شەهید بوو، من بە ڕێزەوە یادی دەکەمەوە.
دەبێت بە تایبەتی، ژنان و کچانی کورد لە بۆتان هەڤاڵ گوڵچیا بکەنە نموونەیەک بۆ خۆیان. درێژە بە رێگاکەی بدەن. نابێت تێکۆشان و خەباتی ئەم هەڤاڵانە لە زەویدا بمێنێتەوە. به دڵنیاییەوه کوردستانی ئازاد پیکدێت، ئەوە هیوای ئەوان بوو.
هەروەها هەڤاڵ دڵخوازیش وەها بوو. ئەویش ڕۆڵەیەکی بۆتان بوو. هەروەها هەڤأڵ پەلشین لە مێردین، ئەو شوێنە، کە وڵاتپارێزی و نیشتمانپەروەری تیایدا بەرزە، بەشداریی لە ریزەکانی بزووتنەوەی ئازادیدا کرد. من بە ڕێز و پێزانینەوە یادی ئەو هەڤاڵانە دەکەمەوە. بە دڵنیاییەوە یادەوەرییەکانیان لە خەباتی ئێمەدا بە زیندویی دەژین. ئێمە وەک شوێنکەوتووانی ئەوان، ئەو بەڵێنەی بەوانمان داوە، ئێمە تا دوا هەناسەمان درێژەی پێ دەدەین. بێگومان ئێمە کوردستانێکی ئازاد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک دادەمەزرێنین.
ماوەی ٨ ساڵە گۆشەگیرییەکی زۆر توند بەڕێوەدەچێت
لە ئێستادا ڕێبەرایەتی لە ٢٥هەمین ساڵی دیلگرتنیدایە لە ڕاستیدا ڕێبەرایەتی نزیکەی ٢٥ ساڵە لەژێر گۆشەگیرییەکی تونددایە. جار جار و بەپێی کات، کاتێک دەسەڵاتی ئاکەپە دەیخواست دەسەڵاتەکەی خۆی بەهێز بکات، گۆشەگیریی کەمێک سست دەکرد و بۆ ئەوەش هەندێک کۆبوونەوە ئەنجامدران. چاوپێکەوتنی سیاسیش ئەنجام دران. ئێمەش دەچووین بۆ ئۆسلۆ. کۆبوونەوە و چاوپێکەوتن هەبوو. لەو کاتەدا نزیکایەتییەکی نەرم هەبوو، بەڵام لەبەر ئەوەی دەسەڵاتی ئاکەپە خاوەنی هۆشمەندییەکی دیموکراتیک نەبوو، هیچ ئەنجامێک لەو کۆبوونەوانە بەدینەهات. لەڕاستیدا ئەردۆغان ئەم کۆبوونەوانەی بۆ خۆی کرد بە ئامرازێک.
ئەمە ڕاستییەکە؛ لە تورکیا بەبێ دیموکراسیکردنی ڕاست و درست و بەبێ مێشکێکی دیموکراتیک ناتوانرێت کێشەی کورد چارەسەر بکرێت، چونکە دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی جیاواز سەیری پرسی کورد دەکات. دەیەوێت بەناو جینۆسایددا دەربازی بکات. کێشەیەکی سیاسی نییە. کەم تا زۆرێک داواکاری هەیە. دەکرێت گفتوگۆی لەسەر بکرێت و لە شوێنێک دا چارەسەر بکرێت، بەڵام لێرەدا کێشەیەک هەیە، کە قبوڵ ناکرێت. قبوڵ ناکرێت. واتە دەبێت سەرەتا بارودۆخێک، کە قبوڵ ناکرێت، ئەو بارودۆخە تێپەڕێنرێت. دەبێت هەبوونی قبوڵ بکرێت. لە تورکیا ڕاستییەک لەسەر ئینکارکردن و ڕەتکردنەوە هەیە. جار و بار دەڵێن، ئێمە نکۆڵیکردنمان شکاند، شتێکی لەو جۆرە نییە. واتە ئەم قسانە تەنها بۆ هەڵخەڵەتاندنی کۆمەڵگا و جیهان بوون، چونکا ئێستا سیستەمی پاکتاکار بە هەموو خێرایی خۆیەوە کار دەکات. تەکنیکی پەیوەندیی بەکۆمەڵ و جەماوەری پەرەی سەندووە. تەکنیکی کۆمپیوتەر گەشەی کردووە، بەڵام گوشارکردن و داپڵۆسین بەشێوەیەکی فراوان بەردەوامە. لەبەر ئەوەش و بۆ شاردنەوەی ڕوخساری بکوژیان، بۆ دەمامکدان لە خۆیان لە هەندێک بواری وەک کولتوریدا خۆیان بە شێوەی سنووردار شل کردووە. لە دەرەوەی ئەوە گۆشەگیرییە بەهێز و قورس بەڕێوەدەچێت. لە ساڵی ٢٠١٥ەوە بۆ ئێستا، واتە ماوەی ٨ ساڵە گۆشەگیرییەکی توند بەردەوامە، بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیویشو هیچ چاوپێکەوتن و کۆبوونەوەیەک ئەنجام نەدراوە. هۆکاری ئەمە چییە؟ بۆچی کۆبوونەوە و چاوپێکەوتن ئەنجام نادرێت؟ بۆچی گۆشەگیری توند و قورس بەڕێوەدەچێت؟ ئەگەر ئەمە وەڵام بدرێتەوە، ئەو کاتە شتەکان ڕوون دەبنەوە و هەموان لەو سیاسەتە تێدەگەن.
سی پی تی لە کردەوەیەکی هەڕەمەکی و میزاجیدایە
بە ئاشکرا نایانەوێت تەنانەت یەک وتەی ڕێبەرایەتی بێتەدەرەوە. شەڕێکی دەروونی لە دژی ڕێبەرایەتی بەڕێوەدەچێت. هەر چۆن لە دەرەوە پاکتاوکردن، جینۆساید و جەنگ ئەنجام دەدرێت، بەو شێوەیەش گوشارێکی زۆر لەسەر گەل و دژی ڕێبەرایەتی هەیە. هەر خۆی یەکەم گوشار لەوێوە دەست پێدەکات. چونکا ڕێبەرایەتیە، کە ئەم گەلەی هۆشیار و زانا کردووەتەوە، ڕێکیخستوون و گەیاندونیتییە ئەم ئاست و دۆخەی خەبات و تێکۆشان، بۆیە ئەم گوشارە لە دژی ئەو بەڕێوەدەچێت. لەبەر ئەوەش گۆشەگیرییەکی توند هەیە. ئەم گۆشەگیرییە توندە بەو مانایە دێت: ڕێبەرایەتی سیاسەتەکانی ئاکەپە ڕەت دەکاتەوە و هەڵوێستی دژی دەگرێتەبەر. هەر وتەیەکی ئەو، لە دژی ئەوان دەبێتە هەڵوێستێک. بۆیە گۆشەگیری دەسەپێنن و ڕێگا نادەن چاوپێکەوتن و کۆبوونەوە ئەنجام بدرێت. بێگومان هەموو ئەمانە لە ڕێگەی پێشێلکردنی دەستووری تورکیاوە ئەنجام دەدرێن. هەروەها یاسا جیهانییەکانیش پێشێل دەکرێن. لە ڕاستیدا هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە. ئەمانە کردەوەیەکی هەڕەمەکین، کە خۆیان دەڵێن، من کردم و ئاوا ڕوویدا.
ئاشکرایە لەو دۆخەدا سی پی تی کەوتووەتە ناو کردارێکی هەڕەمەکی و میزاجی. سی پی تی دامەزراوەیەکی ئەوروپییە. ئەوروپا دەسەڵاتێکی هیرارشییە لە سەرەوە بۆ خوارەوە، کە بە تەواوی بەرژەوەندیی ئابووری و بەرژەوەندییە ماددییەکانی کردووەتە کار و بنەمای سەرەکی بۆ خۆی. لە ئەوروپا بەهای مەعنەویی و موراڵی نییە. هیچ پێوەر و ستانداردێکی مەعنەوی و موراڵی ئەوروپی نییە. پێوەر و ستانداردە ماددییەکان ڕێگری لە پێوەر و ستانداردە مەعنەوی و موراڵییەکان دەکەن. ئەوە ناڵێین، کە هەرگیز هیچ نییە، بەڵام بەرژەوەندییە ماددییەکان ڕێگری لە بەها ئەخلاقییەکان دەکات. لەلایەکەوە دەچنە ئیمرالی و ڕاپۆرت دەنووسن. بە ئێمە ناڵێن! بە گەل ناڵێن، گوایە بە تورکیا دەڵێن.. ئەگەر بە شێوەی کراو و ئاشکرا خراپییەک و هەڵەیەک، کردەوەیەکی خراپ هەبێت... یانی دەیگۆڕن، ئەوە بیگۆڕن؟، هیچ ناڵێن. تکایە، باشە تورکیا گوێتان لێدەگرێت؟ خۆی لە خۆیدا هەر گوێ ناگرن، تورکیا خۆی ئەوە دەڵێت، من دەیکەم، ئەوروپا چی دەڵێت با بیڵێت.لەو ڕووەوە و وەک دەبینرێت سی پی تی هیچ ڕۆڵێک ناگێڕێت. واتە ئەمە ئەو دامەزراوەیە نییە، کە خۆی بەو شێوەیە ناساندووە.
واتە دامەزراوەیەک نییە، کە دژی ئەشکەنجە کار بکات، دامەزراوەیەک نییە، کە چاودێری بۆ نەهێشتنی ئەشکەنجە بکات. ئەگەر بەو شێوەیە بوایە، ئەوا لە دژی گۆشەگیرییەکی ئەوەندە قورس هەڵوێستێکی دەبوو، بەڵام هیچ هەڵوێستێکی نییە، کەواتە بەمشێوەیە چی ڕوودەدات؟. کاتێک سی پی تی هەڵوێستی نەبێت، ئەوە ئەو کاتە گۆشەگیری و ئەشکەنجە ڕەوا و ئاسایی دەبێت. تورکیاش بەردەوام دەبێت لە سەپاندنی گۆشەگیری.
ئاکەپە و مەهەپە هەوڵ دەدەن بە هەڕەشە و گوڕەشە ئەنجام بەدەست بهێنن
چەند ڕۆژێک پێش ئێستا، هەڤاڵ بەسێ (بەسێ هۆزات هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە) لە بەرنامەیەکەدا بە وردەکاری و بەرفراوانی هەڵسەنگاندنی بۆ کرد. ئەو هەموو گوشارە لە ڕێبەرایەتی دەکرێت، گوشار و هەڕەشە بە شێوەیەک لەسەر کۆمەڵگا، لەسەر بزووتنەوەکەمان هەیە. بە ئاشکرا سیاسەتی هەڕەشە و گوڕەشە بەڕێوەدەبەن. سیاسەتی گوشار بەڕێوەدەبەن. ئەمەش ئاستی دەوڵەتی تورک نیشان دەدات. ئێستاش هەوڵ دەدەن بە هەڕەشە و گوڕەشە شتێک بکەن و هەوڵ دەدەن ئەنجامێک بەدەستبهێنن، بەڵام بە دڵنیاییەوە گەلەکەمان هۆشیار و زانایە. بزووتنەوەکەشمان دەزانێت ئەم مەترسییە چییە. لەمڕووەوە ئێمە دەزانین خەبات و تێکۆشان بۆ لابردنی ئەم گۆشەگیرییە پێویستە. خەبات و تێکۆشانی سیاسی پێویستە، خەباتی یاسایی پێویستە، خەباتی گەل پێویستە. بەم شێوەیە دەتوانرێت گۆشەگیری لاببرێت.
بە دڵنیاییەوە لەو ڕووەوە هەموو کەسێک بە قسەکانی وەزیری داد پێدەکەنێت. ئەو هەر بۆ خۆی کەسێکی سەرنجڕاکێشە، وەزیری داد نییە. بۆ ئەوەی ئەو ناهەقییە ئاشکرایە بشارێتەوە، بۆ ئەوەی کردارە خراپەکانی خۆی بشارێتەوە، دیماگۆجی و قسەی فریودەرانە دەکات. ئەو شتانە چین، کە ئاستی ئەواندا نییە!... لەوانەیە مانگێک بێت، دوو مانگ بێت، ٦ مانگ بێت. بەهۆی "ئەو شتانەی، کە لە دەستی ئەواندا نییە" گۆشەگیری دەکەن لەبەر ئەوە ڕێگا نادەن چاوپێکەوتن ئەنجام بدرێت. پارێزەران لە ساڵی ٢٠١١ەوە نەیانتوانیوە دیدار ئەنجام بدەن. چ پەیوەندیی بەو شتانەوە هەیە، کە لە دەستی ئەوان دا نییە؟ پێشتر دەیانگوت، کەشتییەکە خراپ بوو، ئەو شتە خراپ بووە. ئێستاش 'لەبەر ئەو شتانە، کە لە دەستی ئەواندا نییە' ڕێگری دەکەن. یانی هیچ نییە. بۆیە ئەستەمە مرۆڤ بە شێوەیەکی جددی هەڵوەستە لەسەر ئەو شتانە بکات. لەوێ گۆشەگیرییەکی توند و قورس هەیە. لەوێ هەڵوێستی ڕێبەرایەتی هەیە. هەڵوێستی ئەو لە دژی سیاسەتی جینۆساید و پاکتاوکاریی حکومەتی ئاکەپەیە، بۆیە گۆشەگیرییەکی توندی لە دژ بەڕێوەدەبرێت. ئەرکی ئێمە تێکۆشانە لە دژی گۆشەگیری. نەک هەر شکاندنی گۆشەگیری، بەڵکو دەبێت ئازادی ڕێبەر ئاپۆش مسۆگەر بکەین.
بەشێک لە ناو دەوڵەتدا هێرشەکەی ساڵی ١٩٩٦یان ئەنجامدا
هێرشی ساڵی ۱۹۹٦ بۆ سەر ڕێبەر ئاپۆ بە توندی شەرمەزار دەکەم. لە ساڵی ۱۹۹٦، کاتێک هێرشەکە ڕوویدا، ئێمە لە زاپ لە کۆبوونەوەی دەستەی سەربازیدا بووین. ڕێبەرایەتی بە تەلەفون قسەی بۆ ئێمە و هەڤاڵانی نێو کۆبوونەوەکە دەکردز لەکاتی گفتوگۆی تەلەفۆنیدا، ڕێبەرایەتی تەلەفۆنەکەی بڕی، بۆ ماوەی ٥ بۆ ٦ خولەک تەلەفونەکەی ڕاگرت. پاشان بەردەوامیی دا بە وتەکانی بۆ ئێمە. ڕووداوەکە بەم شێوەیەیە، من پێموایە سەرکردایەتی لە نزیک ئەکادیمیای کوردییە، بەڵام ئۆتۆمبێلەکە لە نزیک ئەکادیمیای تورکی تەقیوەتەوە.
دیوارەکانی ئەکادیمیای تورکی ڕووخاون، بەڵام کەس هیچی لێنەهاتووە. بە دڵنیاییەوە ڕێبەرایەتی لە دوورەوە گوێ لە دەنگە بووە. دواتر بۆی دەردەکەوێت، کە ئەو شوێنەی تەقینەوەکەی تێدا ڕوویداوە، ئەکادیمیای تورکیایە. هەڤاڵ جومعە (جەمیل بایک) و هەڤاڵانی تر لەوێن. لەوێ بۆمبەکە دەتەقێتەوە. میت لە چوارچێوەی کاری هەواڵگریدا ئەو تیرۆرەی ئەنجام دا. ڕاستەوخۆ حکومەت ئاگاداری ئەوە نەبوو، بەڵام هەندێک بەشی نێو دەولەت ئەو کارە دەکەن. لە جەلال بوجاقەوە بگرە بۆ هەندێک کەس، گروپێکی لەو جۆرە ڕێکدەخرێت و ئەو بۆمبەیان لە دیمەشق تەقاندەوە. ئەو بۆمبەیان بۆ گوشارخستنە سەر دیمەشق تەقاندەوە. لەو سەردەمەدا تورکیا لە بەرامبەر ئێمە شکستی هێنابوو و کەوتبووە دۆخی هەڵوەشاندنەوە. ساڵانی ۱۹۹۰ سەردەمێکی وەها بوو، کە تورکیا تووشی هەموو جۆرە داڕمان و داتەپینێک بوویەوە، بۆیە نەیدەتوانی ئەم تێکۆشانە بوەستێنێت. چونکا لە بەرامبەر شەڕدا تووشی هەموو جۆرە داڕمانێک ببوویەوە. بۆیە دەیانخواست ڕێبەرایەتی لەناو ببەن و کۆتایی بەو شەڕە بهێنن. بە نزیکبوونەوەی وەک 'ئێمە ئاپۆ لەناودەبەین و ئیدی کاریگەری پەکەکەش نامێنێت' ڕێبەرایەتییان کردبووە ئامانج. کاتێک لەوەدا سەرنەکەوتن، ڕێگای تریان گرتەبەر. ئەو دۆخە تا پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بەردەوام بوو. هەڤاڵ زیلان لە دژی ئەو پیلانگێڕییەی سەر رێبەرایەتی لە دێرسم دا گەورەترین وەڵامی دانەوە. هەڤاڵ زیلان بە هەڵوێستێکی فیدایانە وەڵامی ئەو تیرۆرەی دژ بە ڕێبەرایەتی دایەوە. بە شێوەیەکی ڕوون ئاشکرا هەموو بزووتنەوەکەمان و ژنان پەیامیان نارد، کە پشتیوانی ڕێبەرایەتین و خاوەنداریی لێدەکەن، ئەمە گرنگ بوو.
لەو ڕووەوە دەتوانم بڵێم، دوای ئەو تیرۆرکردن و هێرشە بۆمبڕێژکراوە بۆ سەر ڕێبەرایەتی لە دیمەشق، لە دژی هێرشەکانی سەر بزووتنەوەکەمان مەیل و ئاڕاستەی وەڵامدانەوەی فیدایی گەشەی کرد. زیلان دەستی پێکرد. دوای زیلان، ئەمە زیاتر گەشەی کرد. ڕێبەرایەتی هەمیشە لە ئامانج دا بوو و لە ساڵی ۱۹۹٦ هێرش کرایەسەری. لە ڕاستیدا ئەمە نزیکایەتی و ڕوانگەی دەوڵەتی تورک بەرامبەر بە کورد و کێشەی کورد نیشان دەدات. لە ڕاستیدا، بە عەقڵیەت و بیرکردنەوەی کوشتن لە دژی ڕێبەرایەتی، دوای پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی، دەبێت وەک هێرشێک لە دژی تێکۆشانەکەمان و لە ئەنجامی شکست و نائومێدییان دا سەیر بکرێت.
بە رێزەوە یادی دەنیزەکان دەکەمەوە
پێدەنێینە ٥٢ هەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی دەنیز گەزمیش، یوسف ئاسڵان و حسێن ئینان. من بە رێز و پێزانینەوە یادیان دەکەمەوە. ئەو کەسانەی بەشدارییان لە لەسێدارەدانیاندا کردووە بە توندی شەرمەزار دەکەین. ئەو شۆڕشگێڕانە لە مێژووی گەلانی تورکیادا سەردەمێکی گرنگیان وێنا کرد. هەڵوێست و تێکۆشانی گەنجانی نەوەی دەنیز، ماهیر و ئیبراهیمەکان لە ساڵانی ١٩٦٨-١٩٧١ لە مێژووی تورکیادا سەردەمێکی نوێیان هێنایە کایەوە.
تا ئەمرۆ بە دڵنیاییەوە لە دژی دەوڵەت تێکۆشان بوونی هەیە. تێکۆشانی هێزە سۆسیالیستەکان لە ئارادایە، گەلی کورد بە درێژایی مێژووی کۆمار بەردەوام لە تێکۆشاندا بووە. بەڵام لە ناو کۆمەڵگای تورکیادا یەکەم جارە کە بەم جۆرە راستەوخۆ تێکۆشان دەکرێت، ئەمە دەبێتە بابەتێکی کۆمەڵایەتی، لەناو گەنجاندا پشتیوانی لێدەکرێت و ئەوە لە تورکیا سەردەمێکی نوێی دەستپێکردووە. دەبێت ئەوە دەستنیشان بکرێت.
بە دڵنیاییەوە هەڵوێستی ئەوان کاریگەری کردە سەر تێکۆشانی ئێمەش. تێکۆشانی ماهیر، ئیبراهیم و دەنیز کاریگەری گەورەی لە سەر تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد داناوە. لەبەر ئەوەی دەنیز، حسێن و یوسف کە لە سێدارەدران، لە هەمان ئەو بەشە زیندانی کرابوون کە رێبەرایەتی تێدابوو. رێبەرایەتی ئەو کاتە لە زینداندا بوو. دوای ئەوەی ماهیر لە ساڵی ١٩٧٢ لە کزلدەرە کوژرا، رێبەرایەتی پێشەنگایەتی بایکۆتی کرد. لەبەر ئەوەی پێشەنگایەتی بایکۆتی دەکرد، دەیخەنە زیندانەوە. ئەو کاتە لەو شوێنەی رێبەرایەتی لەوێ بوو، ئەوان دەگوازنەوە بۆ لەسێدارەدان. ئەو کاتە مانگێک بوو رێبەرایەتی لە زیندانی ماماکدا بوو. ئەوان کاریگەریان لەسەر رێبەرایەتی دانا، رێبەرایەتی لەدوای لەسێدارەدانی دەنیز سوێندی خواردبوو و وتبووی، 'دەبێت ئێمە لەسەر یادی ئەوان بەجۆرێک درێژە بە تێکۆشان بدەین کە هەرگیز ئەو تێکۆشانە رانەوەستێت و بگاتە سەرکەوتن'. کاریگەرییەکی بەم جۆرە هەیە، هەروەها لە لایەکی دیکەوە کاریگەریشی کردووەتە سەرگەنجانی کورد. دوای ساڵانی ١٩٧٠ ژینگەی سیاسی لەلایەن ئەوانەوە خوڵقێندرا، لە بەرەوپێشبردنی تێکۆشان لە کوردستاندا کاریگەرییەکی گەورەی کردە سەر گەنجان. نابێت هەرگیز لەبیربکرێت. لە کۆتایی ساڵانی شەستەکان و سەرەتای حەفتاکاندا هەرچەندە رێکخراوەکانی وەک دەدەکەدە یاخود دەدەکەئۆش هەبوون، ئەو رێکخراوانە نەیوانتوانی بە شێوەیەکی رادیکاڵ کاریگەری بکەنە سەر گەنجان. بەراستیش هەڵوێستی دەنیز، ماهیر و ئیبراهیمەکان کاریگەری دەکاتە سەر گەنجان و بەرەوتێکۆشان هانیان دەدات. کوردستانیش پێویستی بە جەنگاوەری بەم جۆرە هەیە. ئەگەر لە کوردستان جەنگاوەرییەکی بەم جۆرە بوونی هەبێت دەتوانرێت تێکۆشان پێش بخرێت. بەڵام لە کوردستانی ئەو سەردەمەدا کە پێویستی بە جەنگاوەرییەکی لەم جۆرە هەبوو، ئەو مەیل و خواستەی لەئارادابوو جەنگاوەری نەبوو. بۆ ئازادی گەلی کورد هەڵوێستێکی جەنگاوەری و گیانبازی پێویستە. بۆ ئەوە سەرنجی کۆمەڵگای کورد و گەنجانی کورد لە سەر ئەو بابەتانەیە. بە رێزەوە یادیان دەکەینەوە. سۆز و لایەنگریم بۆ ئەوان هەبوو.
داوای ئازادیی گەلی کوردیشیان دەکرد
حسێن ئینان خەڵکی گوندێکی نزیک ئێمەیە. لە ژێر کاریگەری ئەوانەوە، منیش بوومە لایەنگریان. کاتێک لەسێدارەدران، من لە کۆتا ساڵی خوێندنی دواناوەندیدا بووم. هەڵوێستی ئەوان بەراستی گرنگە. ئەگەر ئەمڕۆ دیموکراتیکبوون لە تورکیا بێتە ئاراوە و ئازادی گەلی کورد دەستەبەر بێت، لە رێگەی ئەو هەڵوێستەیە. ئەوان قورساییان خستەسەر برایەتی گەلی کورد و دیموکراتیکبوونی تورکیا. ئەوان وەک ئەم وڵاتە نکۆڵیکار نەبوون. لەبەر ئەوە لەلای ئەوان نکۆڵی بوونی نەبوو. لەناو گەنجانی ١٩٦٨-٧١دا لەناو دەنیز و ئیبراهیمەکاندا، لەناو ئەو نەوەیەدا نکۆڵیکردن لە کوردان بوونی نەبوو. بەپێچەوانەوە، لە چوارچێوەی شۆڕشی دیموکراتیک کە لە تورکیا پێکدێت، داوای ئازادی گەلی کوردیشیان دەکرد. لەم رووەوە بە هەڵوێستی خۆیان لە رۆژەڤی پرسی ئازادی گەلی کورد لە تورکیا جێگەیان کردەوە.
لەم بوارەدا پێویستە بە رێز و پێزانینەوە یادیان بکرێتەوە. گەر تورکیایەکی نوێ دابمەزرێت، لەسەر بنەمای یادی ئەوان، لە سەر بنەمای دڵسۆزی ئەوان دادەمەزرێت. لە راستیدا ئێستا هێزەکانی دیموکراسی و ئازادیی کوردستان لەگەڵ گەلانی تورکیا بۆ هێنانەدی ئاواتی تورکیایەکی دیموکراتیک و ئازادی کوردان، کوردستانی ئازاد، بە هاوبەشییەکی لەم جۆرە درێژە بە تێکۆشان و هەوڵەکان دەدەن.
یەکی ئایار ئێستا واتادارترە
سەرەتا رۆژی یەکێتی، یەکگرتن و تێکۆشانی سەرجەم رەنجدەرانی کوردستان، تورکیا و هەموو جیهان پیرۆز دەکەم. هەموو ئەو رەنجدەرانەی لەم رۆژەدا شەهیدبوون بە رێز و پێزانینەوە یادیان دەکەمەوە. لەبەر ئەوە شەهیدانی یەکی ئایارم لە نزیکەوە بینی. لە یەکی ئایاری ١٩٧١ لە تەقسیم من لە ناوەڕاستی گۆڕەپانەکەدابووم، لەبەردەم پەیکەرەکەدابووم. ئەو کاتەش من ژمارەیەکی زۆرم دەناسی. بەبۆنەی یەکی ئایارەوە چووبوومە ئیستەنبوڵ. ئەو کاتە لە ناو دەستەی دەڤ- یۆلدا بەشداری رێپێوانی یەکی ئایار بووم. ئێمە لە چەقی هێرشەکەدابووین. زۆربەی کەسەکان کە کوژران لە دەوروبەری ئێمە بوون. هەڵبەت جەماوەرەکە پرش و بڵاوبووەوە، ئێمە لە گۆڕەپانەکەدا ماینەوە، ئێمە لەگەڵ پۆلیسەکاندا کەوتینە شەڕەوە. زۆر تەرممان خستە ناو ئۆتۆمبێلەکانەوە. هەروەها ئەو کەسانەی کە هەستمان دەکرد بریندارن خستماننە ناو تەکسییەکانەوە و بەرەو نەخۆشخانەکان رەوانەمان کردن. من تیایدا بەشداربووم. لەم رووەوە هەڵبەتە شەهیدانی یەکی ئایار بۆ ئێمە یادەوەریەکی گرنگن و ئەمەش بەڵێنێکە کە بەوانمان داوە.
١ی ئایار چەندین ساڵە لە جیهان، لە ساڵی ١٨٧٧ بەدواوە پیرۆز دەکرێت. لەم رووەوە رەنجدەرانی یەکی ئایار لە بەرەوپێشبردنی تێکۆشان و هۆشمەندیدا خاوەن پێگەیەکی گرنگن. تەنیا هەر جەژن نییە، رۆژی تێکۆشانیشە. لەو ساڵەوە، لە کۆتایی سەدەی ١٩ تا ئەمرۆ لە ١ی ئایاردا ژمارەیەکی زۆر شەهید دراون. ئەمڕۆ بووەتە رۆژی تێکۆشان. ئەمڕۆ یەکی ئایار واتادارترە. ئەوە خاوەنی مێژوویەکی دوور و درێژە. هەڵبەت ١ی ئایار جەژنی سۆسیالیزمیشە، رۆژی تێکۆشانە لە دژی سەرمایەداری و رۆژی هێنانەدی سۆسیالیزمە. لەم ڕووەشەوە بە واتای نوێکردنەوەی هۆشمەندی سۆسیالیستی لە تێکۆشانی سۆسیالیستی و سەرلەنوێ هەڵسەنگاندنەوەی ئەو ئەزمونانەیە. دەبێت بەم جۆرە لە ١ی ئایار تێبگەین. پێویستە تەنیا یەک رۆژ پیرۆز پیرۆز نەکرێت، لە ساڵانی داهاتوودا بە ئەزمونکردن و تاقیکردنەوەی تێکۆشان دەبێت تێکۆشانێکی گەورەتر بەڕێوەببرێت.
لەم قۆناغەدا تێکۆشانی کرێکاران گرنگە. هەڵبەت کرێکاران دژی دەوڵەتن لە دژی تاڵانکردنی رەنجن. لەم بوارەدا کرێکاران هێزی سەرەکی شۆڕشی دیموکراتیک و شۆڕش لە دژی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارین. رەنجدەرانیش وەک سەدەی رابردوو لە بواری رێکخستنی رەنجدەران، لە بواری تێکۆشانیان، تێپەڕاندنی سەرمایەداری و لە بواری دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک و جیهانێکی بێ چەوسانەوە رۆڵی گەورە دەگێڕن. بەڵام ئەگەر ئێمە بۆ سۆسیالیزم تێدەکۆشین، پیویستە هەموو هێزە سۆسیالیستیەکانی دەرەوەی سەرمایەداری بهێنینە ناو ئەم تێکۆشانەوە. لەم تێکۆشانەدا تێکۆشانی ژن گرنگە، تێکۆشانی ئیکۆلۆژی گرنگە. بە بێ ئەو تێکۆشانانە، ئەستەمە رەنجدەران بەرەو سەرکەوتن بچن. ئەگەر تێکۆشانی رەنجدەران سەربکەوێت ئەم تێکۆشانە لە دژی داگیرکەری سەرمایەداری و لە دژی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری سەردەکەوێت، پێویستە تێکۆشانی ژنان و تێکۆشانی ئیکۆلۆژیک پێکەوە بەرەوپێش ببرێت. لەبەر ئەوەی ئەمڕۆ تێکۆشانی ئیکۆلۆژیک بووەتە پرسی هەموو مرۆڤایەتی. بە بێ وریاریی و ئاگاداربوون لە بەرامبەر ئەو کێشانە تێکۆشانێکی دروست بۆ کرێکاران و لەپێناو سۆسیالیزمدا ئەنجام نادرێت. من بۆ ئێوە دەڵێم؛ لە ریئال سوسیالیزمدا، تێگەیشتن و چەمکێکی خزمکردنی سەرمایەداری هەبوو. زۆر هەڵەبوو. ئەوە بە تێگەیشتنێک کە سروشت وێران دەکات مامەڵەی لەگەڵ پیشەسازی دەکرد. دەبێت ئێستا ئەوە تێپەڕێنرێت و ئێمە بیخەینە لایەکەوە. بۆ ئازادی ژنیش تەنیا ئەوە بەس نییە کە مرۆڤ بڵێت بە بێ ئازادی ژن کۆمەڵگا ئازاد نابێت. دەبێت ئیتر مامەڵەیەک کە ژنان بکاتە چەقی ئازادی کۆمەڵایەتی، تێکۆشانی رەنجدەران، تێکۆشانی ژنان، تێکۆشانی هێزە ئیکۆلۆژیکەکان و تێکۆشانی هەموان ئەنجام بدرێت.
پێویست نییە کە مرۆڤ وەک خاوەنی دەوڵەت بیر لە سۆسیالیزم بکاتەوە
لەلایەکی دیکەوە، پێویستە جەخت لەوەبکەمەوە؛ ئیتر پێویست نییە کە مرۆڤ وەک خاوەنی دەوڵەت بیر لە سۆسیالیزم بکاتەوە. دەوڵەت کەرستەی داگیرکەرییە. لەگەڵ چەوساندنەوە دەوڵەت دروست بوو. لە جیهانێکدا کە داگیرکەری، چەوساندنەوە و هێزی کۆلێکیڤیزم بوونی نەبێت دەوڵەتیش بوونی نییە. دەبێت بوونی نەبێت. لە بوارەدا کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک کە جێگرەوەی دەوڵەتە، یاخود بەرێوەبەری دیموکراتیکی گەل دەتوانرێت لەسەر بنەمای کۆنفیدڕاڵیزم ساز بکرێت. دەبێت ئەقڵیەتی دەوڵەت بوونی نەبێت. بەڵام حکومەتێکی دیموکراتیک پێویستە. ئەو بەرێوەبەرایەتیە دیموکراتیکە دەتوانرێت لەسەر بنەمای کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک ساز بکرێت. لەم رووەوە بەتایبەتی کە یادی ١ی ئایار دەکەمەوە، دەمەوێت سەرنج بۆ سەر ئەوە رابکێشم.
هەڵبەت بە تایبەتی بۆ تورکیا و کوردستان دەبێت ئەم یەکی ئایارە لە دژی فاشیزم ببێتە رۆژێکی گرنگ و دەشبێتە رۆژێکی گرنگ. هێزە دیموکراتیکەکان و رەنجدەران لە کوردستان و هێزەکانی رەنج لە تورکیا لە یەکی ئایاردا ئەمە زیاتر جێبەجێ دەکەن و بە بەرەوپێشبردنی ئەوە یەکێتی تێکۆشانی رووخاندنی فاشیزم لە تورکیا گەورەتر دەکەن. پێشبینی دەکرێت کە ئەم ١ی ئایارە کاریگەری دەکاتە سەر هەڵبژاردنی ١٤ی ئایاریش. بە شێوەیەک رۆحی ١ی ئایار لە ١٤ی ئایاریشدا لە لەناوبردنی فاشیزمدا خاوەن کاریگەرییە.
راستیە کۆمەڵایەتییەکەی پاش بومەلەرزەکە، ترس دەخاتە دڵمانەوە
ئێستا، هەڵوێستەکان لەمەڕ بومەلەرزە و ئاستی گفتوگۆکان دەربارەی بومەلەرزەکەی تورکیا، مانای وایە، هیچ ویژدانێک لە تورکیا نەماوە؟ ئاخۆ ئەخلاق ماوە؟ نزیکەی دوو سەد ملیۆن کەس گیانیان لەدەستدا، دەیان شار تەختی زەمین بوون، نزیکەی ١٥ ملیۆن کەس زیانمەند بوون، وەکبڵێی ڕووداوێکی سادە و ڕاگوزەر بێت، ڕووداوێک ڕوویدا و تێپەڕی، ئەمە هەڵوێستی ئەوانە، کاتێک مرۆڤ ئەم هەڵوێستە لەمەڕ بومەلەرزەکە دەبینێت، ترس دایدەگرێت سەبارەت بە ڕاستینەی تورکیا، کۆمەڵگە وەهای لێ دێت، هەڵوێستێکی وەها بەرهەم دەهێنت، هەر بەڕاست، ئەمە چۆن دەوڵەتێکە؟ ناتوانین بیڵێین و یادگەمان هەڵیناگرێت.
ڕاستە مردووان زیندوو نابنەوە، بەڵام بۆ مردوون؟ دەبێت لێکۆڵینەوە لە بەرپرسەکان بکرێت، حکومەت و وەزیرەکان و بەرپرسان، ئەوانەی بوونە هۆی مردنی ٢٠٠ هەزار کەس، نابێت بێنە بەردەم کۆمەڵگە. دەبێت لێکۆڵینەوە بکرێت، ئەگەر ئەردۆگان و حکومەتەکەی هێشتا دەتوانن بە کۆمەڵگەدا بسووڕێنەوە و قسەبکەن و ئەم ژمارە زۆرەی خەڵک کۆبکەنەوە، ئەوە هەڵەیەک هەیە، شتی وەها نابێت، وەک ئەوەیە بڵێین، هیچ ویژدان و ئەخلاق و بەهایەک نەماوەتەوە. ئەو هەموو ماڵوێرانییە، وەک ئەوەی شتێکی سادە و ساکار بێت؛ لەوە گەڕێن، ئەی ئەوانەی لەژێر داروپەردووی ڕووخاودا مردن، بیریان لە چ دەکردەوە؟ چۆن ژیان؟ بەهۆی برینەکانیانەوە مردن، کەس نەچووە هانایان، سەدان هەزار کەس لەوێ مردن، بیریان لە چ کردەوە؟ گرنگ نییە بیریان لە چی دەکردەوە؟ ڕەنگە مردووەکان کەسانی زۆر بەنرخ بووبن. پاش ئەوەی زۆرینەیان مردن، نرخ و گرنگیی ئەوانمان زانی. بە هەموو کۆمەڵگە دەڵێم، بە کوردستان و تورکیا و بەتایبەت خێزانە قوربانییەکان دەڵێم، ئاخۆ هەڵوێستی مرۆڤ بەم جۆرەیە؟ چۆن دێت و قسەی خۆی دەکات؟ چۆن بەئاسوودەیی دەسووڕێتەوە؟ ئەمە ڕێی تێ ناچێت، بێگومان ویژدان و ئەخلاق و بەهاکان مرۆڤ ڕێگە بەمە نادەن؟ دەپرسین، ئەم وڵاتە چۆنە، تورکیا چۆنە؟
پێویستە ئۆپۆزیسیۆن حکومەت ڕیسوا بکات
ئێستا کاتی هەڵبژاردنە، ئاشکرایە ئەردۆگان ڕۆژەڤی هەڵبژاردنەکانی قبووڵکرد، بەم هۆکارە پرسەکە بە هەڵواسراویی مایەوە، دەیزانی ڕووبەڕووی ئاستەنگی مەزن دەبێتەوە، بۆیە هەڵبژاردنەکانی پێشخست؛ ئێستە کەس قسە ناکات، پێویستە ئۆپۆزیسیۆن حکومەت ڕیسوا بکات. لێکەوتە کارەساتبارەکانی بوومەلەرزەکە بەرهەمی سیاسەتە چەوتەکانی ئەم حکومەتەیە، بۆیە نابێت ڕێگە بدرێت بێنە نێو کۆمەڵگە. چیتان لە باجی بومەلەرزە کرد؟ تا ٤ بۆ ٥ ڕۆژ نەچوونە ناوچە زیانمەندەکان، ئاخۆ نابێت لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بکرێت؟ ئیدارەی کارەسات و باری لەناکاو لەوێ نەبوون، حکومەت لەوێ نەبوو، پاشان ٥ بۆ ١٠ هەزار باڵەخانە گەڕان لە کۆی هەزاران باڵاخانەی داڕماو، دواتر پاشماوەکانیان کۆکردەوە و دووریان خستەوە؛ ئەم ڕەوشە جدییە و شایەنی چاوپۆشی نییە، ئەگەر بەجدی وەرنەگیرێت، ئیتر نوسەر و هونەرمەند و سیاسییەکان بەجدی وەرناگیرێن، ئەوجا هیچ شتێک نامێنێتەوە.
کلیچدار ئۆغلۆ شتێکی گوت، پێویستە چاوی لێ بکرێت، ئەو بەڕاستی شتێکی باشی گوت، نازانم تا چ ئاستێک ئەرکی خۆی ڕادەپەڕێنێت، یان چەند کەس باوەڕی پێ دەکات؛ ئەو گوتی، چیتر من ئەو کەسەی پێشوو نیم؛ بەڵێ، دەبێت وەها بێت، پاش ئەم بومەلەرزەیە، کێ لە تورکیا وەک خۆی دەمێنێتەوە؟ ئاخۆ کەسێکی وەها ماوە؟
کلیچدار ئۆغلۆ بەزۆری ئەم پرسە ناکاتە ڕۆژەڤی هەڵبژاردن، هەندێک هەر باسی ناکەن؛ پێویستە ڕیسوا بکرێن، وەزیری ناوخۆ کەسێکی ڕیسوایە، ئیدارەی کارەسات و باری لەناکاو بۆ ماوەی ٣ تا ٤ ڕۆژ نەچوونە شوێنە کارەساتبارەکان، بێشەرمانە دەچێتە ئیسینلەر و ئەندامانی پارتی چەپی سەوز کە مۆسیقا دەژەنن ناودەبات بە «kepaze»، کەس پێی ناڵێت چۆن وەها دەڵێیت؟ تۆ هۆکاری ئەم کارەساتە؛ لەم گۆشەیەوە، دەبێت بومەلەرزە بکرێتە ڕۆژەڤ، نابێت ئەمە پشتگوێ بخرێت، سەدان هەزار کەس مردن و ماڵوێران بوون، بێجگە لە مردووەکان، زۆرکەس شوێنی مانەوەیان نییە، ژیانیان سەروژێر بۆتەوە.
ئەردۆگان هیچ شەرم ناکات
پێویستە ئەو کەسەی لەم ماڵوێرانییە بەرپرسە لێپێچینەوەی لەگەڵ بکرێت، پێویستە لێپێچینەوە لە ئاکەپە و مەهەپە بکرێت، ئەگەر وەها نەکرێت، نیشانەی لاوازییەکی مەزنە، ئەگەر ئاکەپە و مەهەپە لە دەسەڵات بمێننەوە، واتە لاوازییەک لە هەموو لایەک هەیە، دەبێت بەجدی لەمە بکۆڵینەوە، ئێستا دەبێت نوسەران و هونەرمەندان و کەسانی بەویژدان بپرسن، بۆچی ئەمە نابێتە ڕۆژەڤ؟ بۆچی ئەمە ڕوودەدات؟ بۆچی هێشتا دەتوانن دەربکەون و قسەمان بۆ بکەن؟
ئەردۆگان هیچ شەرم ناکات، ئەردۆگان چۆن کەسێکە؟ ئیشی ئەردۆگان فریودانە، وەک ئومەوییەکان بێ ویژدانە، وەک بیزەنتییەکان فێڵبازە، وەک بۆرژوازی ڕۆژئاوایی هەلپەرستە و خوازیاری بەرژەوەندیی مادییە، ئەو تێکەڵەیەکە لەم هەموو شتە؛ بەڕاستی ئەردۆگان نوێنەرەوەی قێزەونترین سیاسەتە. ئەوەتا بەبێ شەرم دێتە بەردەم خەڵک. ئەردۆگان هیچ پێوەرێکی نییە، باوەڕی بە هیچ نییە، تاکە شتێک باوەڕی پێیەتی، پاراستنی دەسەڵاتەکەیەتی. بەم بۆنەیەوە، بە ڕێز و شکۆوە یادی قوربانیانی بومەلەرزەکە دەکەمەوە، بەبڕوای من، ئەمە کێشەیەکی مەترسیدارە ئەگەر ئەم پرسە نەبێتە ڕۆژەڤی هەڵبژاردن، ئەم ڕەوشە ترسناکە لە کۆمەڵگەی تورکی باڵادەستە، پێویستە هەمووان بیری لێ بکەنەوە.
ئەگەر بە باشی رۆڵی خۆیان بگێرن، دەرفەتێکی مێژوویی هاتووەتە ئاراوە
کاتێک دۆخی داخستنی هەدەپە هاتە ئاراوە، لەژێر ناوی پارتی چەپی سەوز چوونە هەڵبژاردنەوە. لە راستیدا هاوپەیمانی رەنج و ئازادی لە ژێر ناوی پارتی چەپی سەوز دەچێتە هەڵبژاردنەوە. گرنگە. خۆی لەخۆیدا پێکهاتەکانی هەدەپە بوونیان هەیە. لە رێگەی هاوپەیمانی رەنج و ئازادییەوە ئەوە زیاتر بەرفراوان بوو. لەو رووەوە پارتی چەپی سەوز بە شێوەیەکی جیاوازتر لەو هەڵبژاردنانەی کە هەدەپە بەشداری تێداکردبوون، لە پانتاییەکی بەرفراوانتردا دەچێتە هەڵبژاردنەوە. لەو لایەنەوە نوێنەرایەتی بەشێکی گرنگی کۆمەڵگا دەکات. هەم لە دژی ئەم دەسەڵاتە فاشیستە، نوێنەرایەتی چارەسەری راست دەکات، ئۆپۆزسیۆنی راستەقینە وێنا دەکات. گرنگە. دەبێت لە دژی ئەم فاشیزمە بەرهەڵستیەکی بەم جۆرەش هەبێت. خۆی لە خۆیدا فاشیزمێکی بەم جۆرەیە کە هەموو شتێک تیژتر دەکات. ئەوەی کۆمەڵگا بەو رادەیە تیژ دەکات کردەوەکان فاشیزم و تێکۆشانە لە دژی ئەوە. بەڵێ، فاشیزم هەموو جۆرە هێرشێکی ئەنجامدا، بەڵام تێکۆشان لە دژی ئەوەش فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەی ریسوا کرد. لەو رووەوە تێکۆشانی ریسواکردن، روونکردنەوە و ئاشکراکردنی راستیەکان لە ئارادایە. ئەوە هاتووەتە ئاراوە. پارتی چەپی سەوز ئێستا هەوڵ دەدات نوێنەرایەتی ئەوە بکات. لەو لایەنەوە گرنگە. ئەگەر بە باشی رۆڵی خۆیان بگێرن، دەرفەتێکی مێژوویی هاتووەتە پێشەوە. بۆشاییەکی گەورە بوونی هەیە. بەڵێ، هاوپەیمانی گەل هەیە بەڵام هاوپەیمانی گەل ئەو هێزەی نییە کە رووبەڕووی ئەم دەسەڵاتە ببێتەوە و لەبەرامبەریدا تێبکۆشێت. لەو لایەنەوە لەلایەن پێکهاتەکانی پارتی چەپی سەوز و لەلایەن هێزە هاوپەیمانەکانیەوە دەتوانرێت ئەو بۆشاییە پڕ بکرێتەوە. لەو رووەوە جۆش وخرۆشێک دروست دەکات، بەڵام دەبێت راستی تورکیا بە باشی ببینن.
من بەم هۆیەوە ئەمە دەڵێم، گەشبینی باشە، بەڵام لە بەرامبەردا راستی فاشیزم بوونی هەیە. ئەمڕۆ شکستدانی ئەم فاشیزمە، بەهێزبوون لە بەرامبەر فاشیزم، سەرکەوتوو بوون پێویستە زیاتر تێبکۆشن و جددیتر راوەستەی لەسەر بکەن. تەنیا بە وتنی گەشبینانەی ئەوەی کە فاشیزم ریسوا بووە، روخساری ئاشکرا بووە، سەرکەوتن بەدەست نایات. دەبێت زیاتر تێبکۆشن. سەبارەت بەوە گەشبینییەکی زۆر بوونی هەیە. من ناڵێم گەشبین نەبن، بەڵام دەبێت مرۆڤ راستی ببینێت. دەبێت زیاتر خەبات بکرێت.
ئەم هەڵبژاردنەش زۆر جیاوازە. ئەگەر لەم هەڵبژاردنەدا پارتی چەپی سەوز نوێنەرایەتی نەریتی هەدەپە دەکات، دەبێت زیاتر بانگەواز ئاراستەی تورکیا بکات. زیاتر بانگەوازەکانی روو لە کۆمەڵگای تورکیا بکات. سەبارەت بەوەش لە قسەدا، لە بانگەواز بۆ کۆمەڵگای تورکیادا دەبێت مرۆڤ زیاتر بوێر بێت، ئازاتر بێت. من بۆ هێزەکانی دیموکراسیش دەڵێم؛ دەبێت ئەوان زیاتر خۆیان بە هەموو لایەکدا بڵاوبکەنەوە. یان خۆی لە خۆیدا کورد تێدەکۆشن، ئێمە تێدەکۆشین. سەبارەت بەوە کێشە بوونی نییە. بەڵام گەلی کورد، هێزەکانی دیموکراسی کورد دەبێت زیاتر خۆیان بگەیەننە گەلانی تورکیا بۆ ئەوەی ئەم فاشیزمە هەڵبوەشێننەوە. جیاواز لەوە چۆن دەڕوخێندرێت؟ لەم لایەنەوە دەبێت بەرفراوانترین سەنگەر دروست بکرێت. خۆیان بگەیەننە بەشە کۆمەڵایەتیە بەرفراوانەکان. دەبێت بانگەواز ئاراستەی بەشە بەرفراوانەکانی کۆمەڵگا بکرێت. دەبێت رێچکە و رێبازی ئەوە بەرتەسک نەکەنەوە.
دەبێت زیاتر خەبات بکرێت
بنەمایەکی دیکەش؛ کاتێک هەدەپە ٢٠١٥ بەربەستی تێپەڕاند لە هەموو تورکیادا تێکۆشا. لەبەر ئەوەی تێپەڕاندنی بەربەستی هەڵبژاردن گرنگ بوو. بۆ تێپەڕاندنی بەربەستی دەبوایە دەنگیان لە گیرەسون، ترابوزان و یۆزگات بەدەستبهێنایە. دەبوایە لە هەموو لایەکی تورکیا دەنگیان بەدەستبهێنایە. لەو رووەوە نابێت تەنیا لەو شوێنانەی پەرلەمانتار لەوێوە رەوانەی پەرلەمان دەکەن، بانگەوازیان ئاراستە بکرێت. دەبێت بانگەواز ئاراستەی ئەو شوێنانەش بکەن کە پەرلەمانتارەکانیان لەوێ دەرناچن، دەبێت خەبات بەهێز بکرێت. یاخود ئەگەر بەرتەسک بێت، ئەو دەنگانەشی لەوێ بەدەستدەهێندرێن دادەبەزن، ئەو کاتە دەنگی گشتیش دادەبەزن. لەبەر ئەوەی لانیکەم ئەو شوێنانەی پەرلەمانتاریان لێدەرنەدەچوو بە رێژەی سەدا ١.٥ ئاستی دەنگەکانیان بەرزدەکردەوە. لەو رووەوە بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی دەنگەکان و بۆ ئەوەی ژمارەیەکی زیاتر پەرلەمان رەوانەی پەرلەمان بکرێن، دەبێت هەندێکی دیکە بانگەواز ئاراستەی تورکیا و کۆمەڵگای تورکیا بکرێت، لەو شوێنانەشی کە پەرلەمانتار لەوێ دەرنەچوون خەبات بەرفراوان بکرێت. لە هەموو شوێنێک دەوترێت؛ ئێمە ئەوەندە و ئەوەندە بەدەست دەهێنین، بەڵام ئەمە بەو خەباتە و بەو شێوازە، بە بانگەوازکردن لە لایەنە بەرفراوانەکان دەبێت. تەنیا بە بانگەوازکردن لە لایەنەکانی دەوروبەری خۆتان نابێت. خۆی لە خۆیدا ئەوان دەنگ دەدەن. هەدەپە لە رێگەی بانگەوازکردن بۆ لایەنە بەرفراوان و بەرینەکان بەربەستی تێپەڕاند. ئەگینا بەربەست تێنەدەپەڕێندرا. کاتێک بەربەست تێپەڕێندرا، هەندێکی دیکە بەرفراوان بوو چی روویدا؟ ٨٠ پەرلەمانتار دەرچوون. ٣٥-٤٠ پەرلەمانتار زیاتر بوون. بۆچی؟ کاتک لە دەرەوەی جەماوەرەکەی خۆی بانگەوازی لە لایەنە بەرفراوانەکان کرد، سەرکەوتن و ئەو هەموو بەرەوپێشچوونە هاتە ئاراوە. دەبێت مرۆڤ ئاگاداری ئەو بابەتانە بێت.
دەبێت هەلوێستی هاپەیمانی بەرتەسک نەکرێت
هاوپەیمانی رەنج و ئازادی هاوپەیمانێتیەکی گرنگە. دەبێت هەموو کەس ئەوە بەهەند وەربگرێت. ئەمە تەنیا هاوپەیمانی هەلبژاردن نییە. لەگەل هەڵبژاردن کۆتایی نایات. دوای هەلبژاردن تیکۆشانێکی زیاتر پیویستە. پێویستی بە تێکۆشان هەیە. لەم رووەوە دەبیت بە باشی پارێزگاری لە هاوپەیمانی رەنج و ئازادی بکرێت، بەرەوپێشی ببەن و بەرفراوانی بکەن. تێکۆشانەکە لەگەل هەلبژاردندا ناگاتە کۆتایی. لەم رووەوە هەموو ئەوانەی لە ناو هاوپەیمانی رەنج و ئازادیدا بەشدارن دەبێت واتا و بەهای ئەو هاوپەیمانییە بزانن. هەروەها نابێت بکەونە ناو ئەو هەڵوێستانەی هاوپەیمانی رەنج و ئازادی بەرتەسک دەکەنەوە. بەم جۆرە ناتوانرێت مامەلە بکات. بە کاردانەوە و هەستیاری ناتوانێت مامەلە بکات. لەم بوارەدا دەبێت هەموو کەس باش ئەوە ببینیت کە هاوپەیمانی رەنج و ئازادی بە چ واتایەکە. دەبێت ئەمڕۆ هەم پێکەوە تێبکۆشن و هەمیش هاوپەیمانی رەنج و ئازادی دوای هەلبژاردنیش تێکۆشانیکی بەهێزتر بەڕێوەببات. سەردەمی داهاتوو دەبێتە سەردەمی تێکۆشان. بەوەی هەڵبژاردن هات، دیموکراسی بوو، کێشەکان چارەسەر بوون؛ چاوەڕوانییەکی بەم جۆرە هەڵەیە.
ئێستا کاری سەرەکی هەموو کەسێک چییە؟ یەکەم کار روخاندنی فاشیزمە. تێکۆشانی هاوبەشە لە دژی فاشیزم، بەرفراوانترین بەشی جیهان دەخوڵقێنیت.ئەوەی مامەڵەیەکی بەرتەسک نیشان بدات، بەو واتایەدێت کە لە دژی فاشیزم تێکۆشانی راستەقینە ناکات. بەم جۆرە دەبێت لەوە تێبگەن. هیوای سەرکەوتن بۆ هاوپەیمانی رەنج و ئازادی دەخوازم.
هێرشەکە دژی تێکۆشانی ئازادیی گەلی کوردە
ئێمە ناوی دەبەین بە فاشیزم، چونکە بەڕاستی فاشیزمە. سولەیمان سۆیلۆی قەشمەر چی گوت؟ ئەو گوتی: «باس لە کام ئازادی دەکەن؟ بڕوانە، تۆ هەر لە بەیانییەوە گۆرانی فۆلکلۆر دەڵێیتەوە، تۆ گۆرانی دەڵێیت»، ئێوە ڕۆژانە خەڵک دەستگیر دەکەن، دەیان هەزار کەس لە زیندانن.
هەڵبەت لەبەرئەوەی تێکۆشانە، هێرش لەسەر ئەم تێکۆشانە هەیە، هەوڵ دەدرێت بۆ شکاندنی ئیرادەی تێکۆشان. بەڕوونی دەگوترێت: ئێوە دەستهەڵگرن لە تێکۆشان بۆ ئازادیی گەلی کورد. پاشان واز لە کوردبوون بهێنن و ببنە تورک، ئیتر دەتوێنەوە. بەم هۆکارە هێرش دەکەن. دەبێت هەمووان بزانن، کورد و هەبوونەکەی لەژێر هەڕەشەدان. لەبەرئەوەی ئەم کەسانە خەبات دەکەن لەپێناو ئازادی گەلی کورد، لەپێناو تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد، لەپێناو دیموکراتیزەکردنی تورکیا؛ بۆیە دەستگیر دەکرێن. هیچ هۆیەکی دیکە نییە. دەکرێت بگوترێت، کوردی دیکە هەن. کوردی دیکە، ئەو کوردانەن کە لەگەڵ «ئاکەپە» تێکەڵن، ئەوەش پەدەکەیە (پارتی دیموکراتی کوردستان). لەبەرئەوەی ئەم هێرشی قڕکردنانە ئەو هێزانە لاوازدەکات کە دژی تورکیا دەجەنگن، بۆیە بەکاریان دەهێنن دژی هێزە سەرەکییەکانی شەڕەکە. لەم بارەیەوە، بێگومان هێرشەکە، هێرشێکە دژی تێکۆشان لەپێناو ئازادی گەلی کورد و دژی دیموکراتیزەکردنی تورکیا. دەبێت بابەتەکە بەم جۆرە ببینن. دەوڵەتەکە بەم جۆرەیە. دەوڵەتی تورکی، دەوڵەتی قڕکردنە و بەردەوامە لە هێرش. پاشان کورد چی بەسەر دێت؟ یان دەستبەرداری شوناسی کوردبوون دەبن، یان تێکۆشان ڕادەوەستێنن، یان دەڵێن ڕادەست بووین، یان درێژە بەم تێکۆشانە دەدەن و باجەکەی بە زیندانیکردن دەدەن.
بەم بۆنەیەوە، سڵاو لە هەموو بەرخۆدانەکان دەکەن و سڵاو لە هەموو دەستگیرکراوان دەکەم. ئەوانەی بەهۆی هەڵوێستە پتەوەکانیان، دەخرێنە زیندان. ئەمە تێکۆشانێکی ئاسایی نییە، ئەمە تێکۆشانێکی ٥٠ ساڵەیە. چیتر ناکرێت کۆمەڵگەی کوردی لە شوناس و ئارەزووی ئازادی دوور بخرێتەوە. ئەوان لەمە تێناگەن. بەڵێ، دەتوانن نکۆڵی لە کورد بکەن، دەتوانن ئازاریان بدەن، دەتوانن بیانکوژن. بەڵام ناتوانن لەڕێی هێزەوە ئەم تێکۆشانە کپ بکەن. ئەم تێکۆشانە بەردەوامە. لە واقیعدا، دەسەڵات لەپێناو مانەوە ئەم هێرشانە دەکات. لەم بارەیەوە، هێرشەکانیان سەرنەکەوت و شکستی هێنا. بۆیە ئەم هێرشانە دەکەن. هەموو گەلەکەمان و ڕۆژنامەنووسەکانمان تێدەکۆشن. هەروەک هونەرمەند و سیاسەتمەدارەکانمان تێدەکۆشن. ئەگەر وەها نەکەن، دەستبەرداری شوناس و کوردبوونیان دەبن. بەو پێیەی چیتر شتێک بەناوی کورد نەماوە، بۆیە دەبێت وەک بەشێک لە تێکۆشان سەیر بکرێت. ڕێگەی وەستاندنی ئەمەش، بریتییە لە تێکۆشانی بەهێز. ڕۆژانە ڕۆژنامەکان بانگ دەکرێن. چەندین ڕۆژنامەنووس دەستگیرکران. دە ڕۆژنامەنووس دەستگیرکران، دەبێت سەدان ڕۆژنامەنووس کامێراکانیان هەڵگرن. هونەرمەندێک دەستگیرکرا، دەبێت هونەرمەندانی تر ئاگاداربن. ئێمە لەگەڵ ئەم بۆچوونانەداین.
پێویستە پرسی ئاسایشی هەڵبژاردن بەجدی وەبگیرێت
بەڕاستی پرسی ئاسایشی هەڵبژاردنەکان گرنگە. لێرە و لەوێ دەگوترێت ئەم پرسە گەورەکراوە، مەبەست لێی تێکدانی دەروونی چڤاک و ڕێگرییە لە چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان. دەگوترێت ئەمە شەڕێکی سایکۆلۆژییە. نابێت خەڵک وەها لێی بڕوانن. دەسەڵاتی ئاکەپە_مەهەپە، فاشیزمێکی ئاسایی نییە. ڕۆژێکی تر، خڵوسی ئاکار گوتی، تیرۆریستەکان هیوایان بە هەڵبژاردن هەڵواسیوە. واتە، دەیانەوێت ئاکەپە و مەهەپە لەم هەڵبژاردنە سەربکەون. وەکبڵێی، ئەگەر ئاکەپە لەم هەڵبژاردنە سەرنەکەوێت، ئیتر پەکەکە دێتە سەر دەسەڵات. ئەمە لۆژیکە. لەم گۆشەنیگایەوە و ئەو کەسانەی وەها بیردەکەنەوە، هەموو جۆرە هێرشێک دەکرێت. سلێمان سۆیلۆ گوتی «کودەتا». گوتی، کودەتای ١٤ ی ئایار. یەکێکیان گوتی، ئەگەر هاوپەیمانیی میللەت لەم هەڵبژاردنە براوە بێت، داگیرکەر سەردەکەوێت. هەزارەها شت دەڵین. بێگومان، پێویستە ئەمە بەجدی وەربگیرێت. ئەوانەی وەها دەڵێن، ناخوازن دەستبەرداری دەسەڵات بن. هەموو جۆرە فرتوفێڵێک دەکەن. وەک کەمال کلیچدار ئۆغلۆ گوتی؛ دەزانم پەنادەبەن بۆ هەموو جۆرە هێرشێک.
پێشتر لە تورکیا هەڵبژاردن کراوە؛ دەمیرێڵ دەچوو، ئەجاوید دەهات، ئەرباکان دەهات، ئەردۆگان دەهات. ئەردۆگان بە هەڵبژاردن هات، ئێستە نایەوێت بە هەڵبژاردن بڕوات. کاتێک بە هەڵبژاردن دێت، شتێکی باشە، بەڵام کاتێک بە هەڵبژاردن دەڕوات، ئەوا تورکیا دەڕوخێت و دەفەوتێت. وەها بیردەکاتەوە.
ئەمە هەڵسەنگاندنێکی جیاوازە. ئاخۆ دیکتاتۆرەکانی جیهان بە هەڵبژاردن دەڕۆن؟ بێگومان، نەخێر. دەبێت گەل دووریان بخاتەوە. ئێستە گەیشتوون بەو قۆناغە. نایانەوێت بە هەڵبژاردن بڕۆن. واتە دیکتاتۆرە. ئەو دیکتاتۆرێکی فاشیستە. ئاخۆ قەت دیکتاتۆرەکان بە ئاسانی وازیان لە دەسەڵات هێناوە؟ نەخێر، بە شۆڕشی گەل ڕۆیشتوون. لەم گۆشەیەوە، مژاری ئاسایشی هەڵبژاردنەکان گرنگ و جدییە. دەبێت گەل ئاگای لەمە بێت. ئەگەر گەل خاوەندارێتی لێ بکات، گەمەکەیان شکست دەهێنێت. ڕاستییەکەی، ئەوان دەیانەوێت لە هەڵبژاردنەکان کودەتا بکەن. تاوەکو دەسەڵاتەکەیان بگەڕێننەوە، دەڵێن ئێمە شەرعیین و هێرشی زیاتر دەکەن. دەبێت گەل خاوەندارێتی لە سندوقەکانی دەنگدان بکەن. هەموو ڕۆڵەکانی گەل ئەم مافەیان هەیە. بیرمە، سەردەمی گەنجیم چەند جارێک چووم؛ لەوێ بووم ئەوکاتەی سندوقەکان دەژمێردران. مەبەستم ئەوەیە، پێشتر گەل لەوێ ئامادە بووە. کەس دەستوەردانی نەدەکرد، کەس ڕێگەی لێ نەدەگرتن. ڕەوشەکە وەها بوو، ئێستە سەرنجگەلێک هەن. بێگومان، دەبێت هەمووان بچن و خاوەندارێتی لە سندوقەکان بکەن و هەمووی بژمێرن. ئەگەر ئەم حکومەتە بیەوێت خۆی بەسەر گەلدا بسەپێنێت و لە دەسەڵات بمێنێتەوە، تەنانەت ئەگەر بکەوێت دۆخێکەوە ناچاربێت دەستبەرداری دەسەڵات بێت لەڕێگەی فرتوفێڵەوە، هەر دەبێت گەل هەڵوێستەکانیان دەرخەن. دەبێت گەل بۆ ئەمە ئامادە بێت.
کاتێک کلیچدار ئۆغلۆ عەلەوییبوونی خۆی دەردەخات، ئەوە بەرهەمی تێکۆشانە
پێش هەڵبژاردن دەگوترا، نابێت کلیچدار ئۆغلۆ هەڵبژێردرێت، چونکە عەلەوییە و خەڵک دەنگی پێ نادەن، بۆ ماوەی سەدان ساڵ پێشداوەرییەک دەربارەی عەلەوییەکان بەردەوام بوو. کێ دەتوانێت بڵێت، پێشداوەریی نییە؟ دەگوترا کلیچدار ئۆغلۆ بەم پێشداوەرییەوە سەرکەوتوو نابێت. تەنانەت دژی کاندیدکردنی وەستانەوە. لەم گۆشەنیگایەوە، پێویستی نەدەکرد کلیچدار ئۆغلۆ باسی بکات، چونکە ئەردۆگان بەردەوام عەلەویی بوونەکەی بیردەخستەوە. بەئاشکرا ئەمەی نەدەگوت، بەڵام ڕۆژەڤی دەخوڵقاند. دەیگوت: بێگومان سەرپێچی دەکات لە سوژدەبردن، نازانێت قیبلە لەکوێیە، چونکە نوێژ ناکات، ئیتر چۆن دەزانێت سوژدە چییە. چەندین جار لە گۆڕەپانەکان وەهای دەگوت. لێرەوە، سیاسەتێکی وەها دژی کلیچدار ئۆغلۆ هەبوو. کلیچدار ئۆغلۆ بە ئاشکرا ئەمەی ڕاگەیاند، ئیتر هێرشەکەی پووچەڵکردەوە. بەڵام ئەمە گرنگە. گەیشتن بەم خاڵە گرنگە. ئاسانە کەسێکی عەلەوی سیاسەت بکات و شوناسی خۆی ڕابگەیەنێت. ئەمە نامومکینە. نەتاندەتوانی لە قوتابخانە باسی بکەن، نەتاندەتوانی بڵێین عەلەویین. ناتوانی لە شوێنکارەکەت باسی بکەی، ئەگەر وەهاش بڵێیت، ئەوا بە چاوێکی تر سەیرت دەکەن. بەم شێوەیە، عەلەوییەکان ناچاربوون لە شوێنی ژیانیان خۆیان بشارنەوە، یاخود لەو شوێنانەی ڕوویان تێ دەکرد، لە قوتابخانەکان و شوێنەکانی تر. هۆکاری کۆچکردنیان لە شارە بچوکەکانەوە بۆ ئەستەنبوڵ و شارە گەورەکانی تر، ئەوەیە تا کەس شوناسەکەیان نەزانێت. ڕاستییەکی کۆمەڵایەتی وەها هەبوو. دواتر ئەردۆگان گوتی، کێشەیەکی لەم جۆرە نییە. عەلەوییبوون نەکراوەتە کێشە بۆ هیچ کەسێک. ئەمە بەدڕەوشتییە! جارێکی تر گوتی: عەلەوی و شیعەمان نییە، تەنها موسڵمان هەن. جارێکی تر، بەجۆرێک لە جۆرەکان، نکۆڵی لە عەلەوییەکان کرد. ڕاستییەکەی، دەیویست بڵێت: دەبێت وەک من بن. بەو جۆرەی من لە ئیسلام تێدەگەم، بەهەمان شێوە پەیڕەوی بکەن!
بەڵێ کلیچدار ئۆغلۆ وەهای گوت، بەڵام ئەوەی کلیچدار ئۆغلۆی گەیاند بەم خاڵە، تێکۆشانێکی چەندین ساڵەیە. تێکۆشانی ئێمە لەم ڕووەوە یەکلاکەرەوە بوو. مەزنترین تێکۆشانی پەکەکە ئەوە بوو، عەلەوییەکان خاوەنی شوناسی خۆیان بن، بەتایبەت لە کوردستان و تورکیا. هەروەها، تاوەکو ئێزیدییەکان خاوەنی شوناسی تایبەتی خۆیان بن. پەکەکە ڕێگەی خۆشکرد. پێشتر ئێزیدییەکان لە ماردین و ئێلح شوناسی خۆیان دەشاردەوە. تەنانەت نەدەچوونە بازاڕەکان. ئاخۆ ئێستاش وەهایە؟ ئێستە عەلەوییەکان و ئێزیدییەکان لە کوردستان بە شکۆ و یەکسانییەوە لەنێو جڤاکی کوردی دەژین. لەم گۆشەنیگایەوە ئەم کێشەیەمان لە کورستان تێکشکاند. کێشەیەکی لەم جۆرە نییە. تاڕادەیەک لە تورکیاش تێکشکاوە. پێچەوانەی تەڤگەرەکانی دیکە لە کوردستان، پەکەکە جڤاکی عەلەوی و گەنجی عەلەوی دەگرێتەخۆ. لە تەڤگەرەکانی تر، ژمارەی کەم هەن، بەڵام لای ئێمە هەزاران شەهید هەن. هێشتاش هەزاران بەشدارن لەم تێکۆشانە.
لەلایەکی ترەوە، چەمکی نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان پەرەی سەندووە. ئایدیای جڤاکی فرە باوەڕ و فرە ئیتنیک و ژیانکردنیان لەنێو هەمان دەوڵەت پەرەی سەندووە. ئەم تیۆرە دەرکەوت. ئەمەش کاری کردە سەر پەرەسەندنی تورکیا. لەم گۆشەیەوە، وەختێک کلیچدار ئۆغلۆ عەلەوییبوونی خۆی ڕاگەیاند، ئیتر بەشداریکردنی تەڤگەری ئازادیی کوردی لەم ڕووەوە زیاتر دەبێت. هەر تەڤگەری دیموکراتیکی کورد لە تورکیایە، پارتەکانی پێش هەدەپەیە، پارتی هەدەپەیە بە ئاشکرا خاوەندارێتی لە عەلەوییەکان دەکات. ئێستا ژمارە پەرلەمانتارە عەلەوییەکان و سەرۆک شارەوانییە عەلەوییەکان لەنێو هەدەپەدا تادێت زیاتر دەبن. ئەمەش بەڕوونی دەبینرێت. بەم ڕێگەیە، خۆشاردنەوەی عەلەوییەکان لە تورکیا کۆتایی پێ هێنرا. بووە هۆی دەرکەوتنی عەلەوییەکان.
هەڵبەت، لە کۆتایی هەشتاکانەوە، ڕێکخراوە و دامەزراوە عەلەوییەکان خۆیان ڕێکخست. بێگومان تێکۆشانەکەیان کاریگەر بوو. لەم گۆشەیەوە، کلیچدار ئۆغلۆ شوناسەکەی ڕاگەیاند؛ ئەمە ئەرێنی و گرنگە. بوو بە هەڵوێستێکی گرنگ. بەڵام دەبێت بزانرێت بناغەی ئەم هاندانە پەرەسەندنێکی گرنگ دەگرێتەخۆ، ئەگەر درک بەمە نەکەین، ناتوانین دادپەروەر بین.
بانگەوازێک بۆ عەلەوییەکان
پێویستە هەموو هەوڵ و خەباتێکی عەلەوییەکان ببینرێت و پیرۆزبکرێت. تێکۆشانی ئێمە، تێکۆشانە لەپێناو شوناسی عەلەوییەکان، لەپێناو ئازادیی بیروباوەڕ، هەر ئەمەش تێکۆشانی هێزە سیاسی و دیموکراتیکەکانی کوردستانە. لەم چوارچێوەیەدا، عەلەوییەکان ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە سیاسەتی تورکیادا. ئەمڕۆ، پارتی چەپی سەوز ئەم میراتە وەردەگرێت. پارتی چەپی سەوز یان هەدەپە، پارتێک نین بە یەک شوناسەوە. تەنها پارتێکی کوردی نین. تەنها پارتی عەلەوییەکان یان شوناسێکی تر نین. بەڵکو پارتی هەموو عەلەوییەکانە، پارتی کوردە، پارتی ژنە، پارتی هەموو بەش و توێژێکی جڤاکە، پارتی گەلانی چەوساوەیە، پارتی شوناسە نەتەوەیی و ئایینییە جیاوازەکانە.
هەبوونی پارتێکی وەها زۆر گرنگە. ئەم زیهنیەتە، لەڕێگەی ئازادیی بیروباوەڕەوە، دەتوانێت ئازادیی عەلەوییەکان بڕەخسێنێت. عەلەوییەکان لە چوارچێوەی تورکیایەکی دیموکراتیکدا دەتوانن ئازادانە گوزارشت لە شوناس و باوەڕی خۆیان بکەن. بەم بۆنەیەوە، بانگەواز لە هەموو عەلەوییەکان دەکەم، لەم هەڵبژاردنەدا دەنگ بە پارتی چەپی سەوز بدەن.
ژ.ت/ هـ . ب