بە دیمەن

قەرەیلان: شەهید شڤان یەکێک بوو لەو قارەمانانەی کە کۆبانێیان ڕزگار کرد

موراد قەرەیلان بەڕێزدارییەوە یادی ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری هەپەگە شڤان جلۆی کردەوە کە لە ١٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکدا شەهیدبوو، گوتی: "هەڤاڵ شڤان ڕۆڵێکی مەزنی گێڕا لە ڕزگارکردنی کۆبانێدا، یەکێکە لە قارەمانە بێ ناوەکانی کۆبانێ."

شەهید شڤان جیلۆ گەڤەر

فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) موراد قەرەیلان، بەڕێزدارییەوە یادی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە و کۆنسەی فەرماندەیی هەپەگە شڤان جیلۆ (یونس دمیر)ـی کردەوە کە لە ١٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهیدبوو.

هەڵسەنگاندی موراد قەرەیلان بەم جۆرەیە:

"هەڤاڵ شڤان جیلۆ گەڤەر هەڤاڵێکی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی پەکەکەمان بوو. ڕۆڵێکی مەزنی گێڕا لە تێکۆشانی ئازادیماندا. لە ١٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە هەرێمی ئاڤاشینی هێڵی بارزان لەگەڵ کۆمەڵێک هەڤاڵانیدا شەهیدبوون. وەک ئاسایشی وی، کەریم ئامەد و شەڕڤانی کۆبانێشی لەگەڵدا بوو. بێگومان لە دەستدانێکی مەزنە بۆمان. هەڤاڵ شڤان جیلۆ لە ناو تێکۆشانماندا بە هەڤاڵێکی رەنجدەر و هەمیشە ئامادە دەناسرایەوە. لە گەڤەر بە چاندی وڵاتپارێزییەوە لە بنەماڵەیەکی ڕەنجدەر پەرەوەردە ببوو. خودی خۆیشی وەک ڕەنجدەر خەباتی دەکرد. وەستای دیوار بوو، وە چەندین کاری دیکەی دەکرد، بەڵام لە لایەکی دیکەوە بەرەپێشچوونی تێکۆشانی ئازادی کوردستانیش ببووە جێ سەرەنجی. بۆیە لە یەککاتدا هەم کاری دەکرد و هەمیش وەک میلیسی تەڤگەر خەباتی دەکرد. دواتر کەوتەژێر کاریگەری هەڤاڵانەوە و لە ساڵی ١٩٩٣دا لە زاگرۆس بەشداری نێو ڕێزەکانی گەریلا بوو. وەک پێشتریش گوتم هەڤاڵ شڤان جیلۆ هەڤاڵێکی ڕەنجدەربوو. هەرچەندە تەنها خوێندنی سەرەتای خوێندبوو، بەڵام هاوشێوەی زۆرێک لە هەڤاڵانی دیکە کەسێکی رۆشنبیربوو. هەڤاڵ شڤان جیلۆ بە هەستی وڵاتپارێزی و کوردایەتییەوە بەشداری نێو ڕیزەکانمان بوو. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت لە کرۆکی وڵاتپارێزی گەڤەرەوە دەرکەوت و لە تەمەنی ٢٥ ساڵییدا بەشداری نێو ڕیزەکانمان بوو. لە ساتی بەشداربوونیەوە تا کۆتای ژیانی هەمیشە لە ڕەنجدا بوو. بە ڕەنجدەری خۆیەوە دەناسرێتەوە. چوار ساڵی دەستپێکی لە جیلۆ و بە گشتی لە زاگرۆس وەک چارچەلا و لە هەموو جێگەیەک کاری دەکرد، بەشداری شەڕ دەبێت. جارێک لە گەڤەر لە چالاکییەکدا سینگی بریندار دەبێت. دواتر دەربازی هەرێمی خواکوڕک، سۆران دەبێت. سێ ساڵیش لەوێ دەمێنێتەوە. وەک سەربازێکی بە ئەزموون بەشداری چەندین چالاکی دەبێت. بە تایبەت لە چالاکییەکانی شەڕدا جێگەی دەگرت، بەم شێوەیە بۆ هەموو کارێک ئامادەبوو. بۆیە ئەو کاتەی هێزەکانمان لە ١٩٩٩دا لە باکوور دەکشێتەوە، لە ساڵی ٢٠٠٠دا چەند هەڤاڵێکی کەممان مابوونەوە لەوێ. پێویستی دەکرد هەندێک هەڤاڵ بچنە لایان، پەرەسەندنەکانیان لەگەڵ هاوبەش بکەن، لەگەڵیاندا ئەو جێگایانە بەهێز و تۆکمە بکەن. بەمشێوەیە ئەرکی هەندێک هەڤاڵ بۆ باکوور دیاری کرا. هەڤاڵ مەحموود شڕناخ بۆ ئامەد، هەڤاڵ شڤانیش بۆ ئەرزڕۆم ئەرکدار کرا.

هەرێمی مووش، ڤارتۆ، چەولیک، ئەرزرۆم بەم شێوەیە کە تا پانۆس درێژەبێتەوە، سەختی خۆیان هەیە. هەڤاڵ شڤان ماوەی پێنج ساڵ لەوێ مایەوە و هەموو کەسێک دەیگوت، گەر شڤان لەوێ نەمێنێ کاری هەمووان خراپ و زەحمەت دەبێت، چونکە هەڤاڵ شڤان فەرماندەی هەرێمەکە بوو. وێڕای ئەمەش زۆر کاری دیکەی دەکرد. بۆنموونە کاتێک هەڤاڵان دەچوونە دێرسیم، وی خۆی دەگەیاندە دێرسیم. لە نێوان سێگۆشەی دێرسیم، ئامەد و چەولیکدا زۆر سەروەربوو، ئاشنای دۆڵ بە دۆڵی ئەو ناوچەیە بوو. پارتیزانێک بوو. فەرماندەی هەرێمی بوو، ئامادەی هەموو کارێک بوو. دوای ئەوەی کشێندرایەوە پەروەردەی وەرگرت. لە چەندین پراکتیکدا جێگەی گرت و لە ئامادەی هەموو جێگەیەک بوو بۆ چالاکی. کاتێک لە گارە پەروەردەی ئەکادیمی وەرگرت و دواتر پێویستی دەکرد بچێتە کۆبانێ و چووە کۆبانێ. نزیکەی سێ ساڵ لە کۆبانێ مایەوە. دواتر ڕۆشتە شەنگال و دواتر بۆماوەیەکی زۆر لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا مایەوە. ماوەی زیاد لە ٣٠ ساڵ لە نێو ڕیزەکانی تێکۆشانماندا کاری کرد. هەمیشە لە چیادا مایەوە و هەرکوێ پێویستی بکردبا لەوێ ئامادە دەبوو. یانی لە کارکردنییدا خزمەتی بە هەموو بەشەکانی کوردستان کردووە. لە گەڤەر گەورە بوو، بەڵام بنەماڵەکەی بە ئەسڵ خەڵکی دەورووبەری ئاڤاشینە، یانی بە ڕووی باکوور. بە چاندی کوردەواری پەروەردە بووە. لە نێو ڕیزەکانماندا لە شەڕڤانییەوە کردی تا گەیشت بە فەرماندە و دواتر بووە ئەندامی کۆنسەی فەرماندەیی هەپەگە و لە کۆتایشدا بۆ کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە هەڵبژێردرا.

هاوڕێیەک کە لە سفرەوە دەستی پێکرد و بە ماندووبوونی خۆی خۆی بنیات نا. بەم شێوەیە ڕۆڵی بینی. هاوڕێیەک کە هەمیشە خەریکی پراکتیک بوو، زیرەک و شارەزا بوو. هەمیشە هێڵی ڕێبەرێتی دەخوێند. ڕەنگە هەڤاڵ شڤان وەک هاوڕێکانی تر زۆر خوێندەوار نەبووبێت، بەڵام بۆ ئەوەی لە هێڵەکە تێبگات، لە ڕێبەر ئاپۆ تێبگات، قووڵتر بچێتە ناو هێڵی ئازادی، هێڵی ئازادی و هەڤاڵایەتیی ژن، بە ژیانی خۆی پەرەی پێدا. لە ڕێگەی هەوڵەکانی بۆ خوێندن و تێگەیشتن گەیشتە ئاستێکی دیاریکراو. مرۆڤ دەتوانێت بڵێت هەڤاڵ شڤان لەسەر خۆی گەورە بووە. چەند جارێک لە ئەکادیمیاکان بەشداری پەروەردە و ڕاهێنانی کردووە، پەروەردەی وەرگرتووە. کەمی لە پەروەردەوە کەڵەکە کردبوو، هەموو شتێکی بە کردەوە فێری ببوو. هەڤاڵ شڤان مەزنترین تایبەتمەندییەکانی ڕەنجدەری بوو و بەم ڕەنجدەرییەی دەناسرایەوە. لە سەختترین جێگە و چالاکییەکەندا وی دەیتوانی بە ئەزموونە کەڵەکەببووەکەیەوە خۆی لێ بپارێزت و دەربازی بکات. یانی هەمیشە دووربینانە لە شتەکانی دەڕووانی و پلانڕێژی بۆ دەکرد. هەڤاڵێکی بە پلان بوو، لە هەموو بابەتەکانی چالاکی ئەنجامدانندا پسپۆر بوو.

لە چیاکانی کوردستان، لە چیای زاگرۆس خوێندنی دەستپێکرد و لە زاگرۆس تا بگات چەولیک، ئەرزڕۆم، مووش، دێرسیم، ئامەد، بە چەندین دەڤەری کوردستاندا گەڕاوە و لە بەشەکانی دیکەی کوردستان لە شاهۆ تا هەورامان لە هەموو دەڤەرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هەروەها لەهەموو دەڤەرەکانی باشوو و ڕۆژئاوای کوردستان لە پراکتیکدا فیداکار و ڕەنجدەر بوو.

خاکەڕایی تایبەتمەندییەکی دیکەی هەڤاڵ شڤان بوو، چەندی کار و خەباتی کردبا هەرگیز باسی نەدەکرد. لە هێڵی ئازادییدا خاوەن هەڵوێست بوو. هەموو کەسێک دەیناسی چەند کەسێکی سادەبوو، هەرچی پێگوتبا نەیدەگوت نا. ئامادەی هەموو جۆرە فیداکارییەک بوو. وەک فیداییەکی ئاپۆیی لە جوگرافیا و شەڕدا بووە پسپۆر. یانی عەگیدێکی ڕاستەقینە بوو.بە بێدەنگی خزمەتی دەکرد، قسە و گفتوگۆی زۆر نەدەکرد بەڵام بە ڕژدی کاری خۆی دەکرد. فیداکارێکی خاکی بوو، میلیس بوو، ڕەنگە کەسانێک تازە ئەمە بڵێن؛ وەک دەزانرێت بەرخۆدانی کۆبانێ بەرخۆدانێکی مێژووییە، تەڤگەر و گەلەکەمان شەڕێکی مێژووییان لە دژی داعش بەڕێوەبرد، لەوێ داعش تێکشکێندرا. لەو کاتە داعش هێزێکی زۆری هەبوو، هێرشێکی بەربڵاوی دەستپێکردبو. بەوەی لە موسڵ و ڕەقەوە بە دەستی هێنابوو، بەو تەکنیکە بەرزە سەربازیانەوە هێرشی کۆبانێی کرد. لە کۆبانێ شەڕێکی سەخت و مەزن ڕوویدا. وەک دەزانرێت لە بەرخۆدانی کۆبانێدا سەرکەوتن تۆمار کرا. باشە، کاتێک ئەو سەرکەوتنە تۆمارکرا، ئەوەی شەڕی کۆردینە (هەماهەنگی) دەکرد کێ بوو؟ ئەو کەسە هەڤاڵ شڤان جیلۆ بوو. ئەوکاتە هەڤاڵ فەرماندەی شەڕی کۆردینەیی بوو، فەرماندەی گشتیی بوو. ڕاستە بەتەنها نەبوو، تێمێکی لەگەڵدا بوو، پێکەوە کاریان دەکرد. بەڵام ئەوەی شەڕی کۆردینەی بەڕێوەدەبرد وی بوو. لەو کاتەدا پرس و گفتوگۆی تاکتیکی سەریان هەڵدا؛ نابێت شەڕی بەرەیی بێت، بەڵکو شەڕی گەریلای تاکتیکی بێت. باس لەوەش دەکرا، لەو باسانەدا نەتوانرا لەڕێگەی تەکنیک و نووسینەوە ئەنجامە خوازراوەکان بەدی بهێنرێت، بۆیە هەڤاڵ شڤان بە هێزێکەوە چووە ئەوێ. بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەم کێشانەی کە بە شێواز و ڕێگەی تاکتیکی باسیان لێدەکرا. کۆدەنگییەک هاتە ئاراوە، واتە هەموو هەڤاڵان کەوتنە پراکتیکەوە و بەم شێوەیە سەرکەوتن لە کۆبانێ بەدەست هات. یانی ئەمانە قارەمانی بێ ناون. بۆ نموونە لە هیچ جێگەیەک ڕیپۆرتاژێکی نەکرد، هەرگیز لە جێگەیەک کە چۆن کۆبانێیان ڕزگار کردووە. لەو بەرخۆدانەدا هەڤاڵ شڤان کۆردینە بوو.

بەکورتی هەڤاڵ شڤان، هەڤاڵێکی وەها بوو. زۆر خاکەڕا بوو. هەموو شتێکی بۆ گەل و ڕێکخستن دەکرد. هەرچەند ڕەنجی دەکێشا، هێشتا خۆی بە قەرزدار دەزانی. واتە ئەگەر دونیاشیان فەتح بکردایە، شڤان هەمیشە شڤان بوو. هەرگیز دەستی لە خاکەڕابوون هەڵنەگرت و زۆر سادە و ڕاستگۆ و سروشتی بوو. ئەگەر دونیاشی فەتح بکردایە، هێشتا هەر وەک سەرباز و کەسێکی ئاسایی دەجووڵایەوە. ئەو وەها هەڤاڵێک بوو. پاشان کە کۆبانێ ئازاد کرا و جمووجووڵ لە گوندەکان دەستی پێکرد و دوای ئەوە بەشداری لە هەڵمەتەکانی مەنبەج و تەبقەدا کرد. هەماهەنگی گشتی هەبوو، بەڵام ئەویش وەک فەرماندەی کۆبانێ بەشداری دەکرد. هەڤاڵ شڤانیش لەو هەڵمەتانەدا ڕۆڵی خۆی بینی. وەک ئاماژەمان پێدا شەڕێکی زۆر کۆڵەکتیڤ بوو و بێگومان زۆرێک لە هەڤاڵان ڕۆڵی خۆیان تێدا بینی. هەڤاڵ شڤانیش لە هەموو هەڵمەتەکاندا بەشداری کرد بەڵام هەرگیز باسی نەدەکرد. پاشان لە ساڵی ٢٠١٧ لەوێشەوە دەچێتە شەنگال، لە شەنگال ئەرکی لە هەڤاڵ عەگید جریان وەرگرتووە، کە ئەویش عەگیدێکی خەڵکی گەڤەرە و وەک ناوەکەی دەریدەخات، عەگید بووە. لەو کاتەدا هەڤاڵ عەگید لەوێ بوو، ئەرکی خۆی لەوێ تەواو کرد، هەروەها ڕۆڵێکی مێژوویی هەبوو لە ڕزگارکردنی شەنگال و ڕێگریکردن لە فەرمان. پاشان دەیویست بچێتە بۆتان. واتە داوایەکی ئەوەندە مەزنی هەبوو. بۆیە هەڤاڵ شڤان چووە شوێنەکەی و ئەویش ئەرکەکەی ڕادەستی شڤان کرد. و پاشان، با بڵێین ساڵێک یان کەمتر، باوەڕم وایە لە مانگی نیسانی ٢٠١٨ بوو، تەڤگەرەکەمان بڕیاریدا وەک هەپەگە لە شەنگال بکشێتەوە. بۆیە لەو کاتەدا هەڤاڵ یڤانیش بە هێزەکەی واتە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە هەڤاڵان لەوێ بەش بەش کشایەوە و دواتر خۆی هات. لە شەنگالەوە هات و چووە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و لەسەر هێڵەکانی زاپ و ئاڤاشین و خواکوڕک خەباتی کرد. هەڤاڵ شڤان لە ساڵی ٢٠١٨ و تا شەهیدبوونی لە ساڵی ٢٠٢٣ لەو هەرێمانەدا مایەوە، لەوێش ڕەنجی زۆری دا. هەروەها لە بەرخۆدانی زاپ لە ساڵی ٢٠٢٢ هەڤاڵ شڤان دیسان هەماهەنگ بوو، خۆی و هەڤاڵ ئالان لە گۆڕەپانەکەدا هەماهەنگ بوون لە بەڕێوەبردنی شەڕ. یەکێک لە سەختترین بەرخۆدان و شەڕەکانی مێژووی ئێمە بەرخۆدانی زاپە. لەو ماوەیەدا هەڤاڵ شڤان هاوشانی کۆمەڵێک هەڤاڵ، لەوێش ئەرکی هەماهەنگی شەڕی ئەنجامدا. بە واتایەکی تر لە ساڵی ٢٠٢٣ هەوڵی دەدا جارێکی تر هەنگاوی نوێ بۆ زاپ و ئاڤاشین بنێن. لەوکاتەدا، دوژمن ئاگای لەم هەنگاوانە دەبێت و هێرشی ئاسمانیی بەرفراوان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ ئەنجام دەدات و هێرش دەکاتە سەرهەڤاڵان، لە ئەنجامدا، ژمارەیەک لە هەڤاڵان شەهید دەبن. وەک پێشتریش گوتم، شەهیدبوونیان بۆ ئێمە خەسارەتێکی گەورە بوو. هەڤاڵ شڤان لەنێو تەڤگەرەکەماندا، لە ئاستی هەرە ژێرەوە دەستی پێ کرد و تا ئاستی ئەندامێتی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە، ئەندامێتی کۆنسەی فەرماندەیی هەپەگە و وەک فەرماندەی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕۆڵی گێڕا. لەکاتی ئەم ئەرکە پیرۆزانەدا شەهیدبوو. مرۆڤ چەندێک باسی عەگیدی وەها بکات، ئەو هەڤاڵانەی کە خۆیان لەسەر فیکری ڕێبەر ئاپۆ پەروەردە کردووە، بە وڵاتپارێزییەکی قووڵ خۆی گەشەپێداوە، باسکردنیان کەم دەهێنێت. واتە ئەو جۆرە هەڤاڵانە بێ هیچ قەرەبوویەک هەرچی هەیانبوو بەخشیان. واتە بە پێی ئەوەی من دەیزانم لە ژیانی شۆڕشگێڕانەی خۆیدا پێنج شەش جار بریندار بووە. بەو پێیەی من دەیزانم سێ جار خەڵاتی وەرگرتووە. خەڵات بۆ سەرکەوتنەکان. دوای ئەوەی بوو بە بەڕێوەبەر، ئیتر خەڵاتی وەرنەگرت. هیچ خەڵاتێک بۆ بەڕێوەبەران نییە. بەرپرسیارێتییان گەورەترە. واتە کاتێک لە فەرماندەیی خوارەوە بوو، وەک تیم و یەکینەکان، کاتێک فەرماندەیی دەکرد، خەڵاتی وەرگرت. ئەو کەسێکی وەها بوو. مێژووی تەڤگەرەکەمان چەندین عەگیدی شایستە و چەندین فیداکاری گەورەی بەرهەمهێناوە و یەکێک لەوانە شڤان گەڤەرە. زۆر پابەند بوو بە بەهاکانەوە. زۆر پابەند بوو بە هێڵی ڕێبەر ئاپۆ و بەهاکانی تەڤگەرەکەمان و شەهیدانەوە. لەبیرمە کاتێک ڕەخنەی لە خۆی دەگرت فرمێسک لە چاوەکانی دەڕژا. ڕەخنەی گرت، ڕەخنەی لە کەموکوڕیەکانی خۆی گرت. کاتێک ئەرکێکی لەبەردەمیدا بوو، حەزی دەکرد ئەو ئەرکە بەجێبهێنێت. هەڤاڵێتییەکی زۆر قووڵی هەبوو. هەڤاڵێکی زۆر بەڕێز بوو. بە سادەیی خۆی ڕێزی بۆ هەمووان نیشان دا. ئەو هەڤاڵێکی وەها بوو. زۆر پابەند بوو بە بەهاکان و دۆز و هێڵەکەیەوە. هەڤاڵێک بوو ئەوەی لە توانایدا بوو دەیکرد. بێگومان هەموو شتێکی لەدەست نەدەهات. بێگومان هەموو کەسێک ئاستێکی هەیە. هەڤاڵ شڤان وا بوو. مەبەستم ئەوەیە ئێمە لەبەرئەوەی شەهید بووە، ئەم شتانە ناڵێین. نەخێر، وا نییە. ئەوەی لە توانایدا بوو بەپێی ئاستەکەی کرد.

کاتێک مرۆڤ سەیری مێژووی تێکۆشانەکەی دەکات و ٣٠-٣١ ساڵ تێپەڕبووە، دەبینێت کە بە زۆر گۆڕەپاندا دەرباز بووە، فیداکاریی زۆری ئەنجام داوە، بە باوەڕەکەی هەموو شتێکی بەهێزتر کردووە. بێگومان ئەمەش لەسەر بنەمای پێشکەوتن و وڵاتپارێزیی قووڵی هەرێمی گەڤەر دامەزراوە. گەلەکەمان لە گەڤەر دەبێت خاوەنداری لەو جۆرە پاڵەوانانە بکات. دەبێت خاوەنداری لە دۆزەکەیان بکەن. دەبێت خاوەنداری زیاتر لەم عەگیدانە بکەن. لە ڕاستیدا لە مرۆڤایەتیدا مرۆڤی بەڕێز و ڕاستگۆ و پاک و بێگەردی وا کە تەنها خزمەت دەکەن و هیچیان ناوێت، بڵندبوونەوەیەک نیشان دەدەن. کاتێک کەسێکی وەها لە هەرێمێک دەردەکەوێت بێگومان ئەو هەرێمە دەبێ شانازی پێوە بکات. هەروەها دوژمن زۆر لەو وڵاتپارێزانەی گەڤەر و جولەمێرگ و هێڵی گشتییەکەی ئەوێ دەترسێت. تەنانەت دوژمنیش بە مەبەستی بۆ سەرکوتکردنی ئەو وڵاتپارێزانە و ڕێگرتن لە بەشداربوونیان لە ڕیزەکانی تەڤگەری ئاپۆچی، کرداری کۆنترای کوشندەی ئەنجامدا. وەک دەزانرێت، وڵاتپارێزای هێژای وەک ساڤاش بوڵدان و چەندین کەسی هاوشێوەی شەهیدکرد. بۆچی؟ بۆ ئەوەی گەل بترسێت و پاشەکشە بکات. بەڵام بینیمان بەپێچەوانەوە، لە گەڤەر و جولەمێرگ، لەنێو گەنجاندا عەگیدی زیاتر دەرکەوتن. لە سەرەتاوە، هەڤاڵی وەک ڕۆستەم (یوجەل زەیدان)، عەگید جڤیان، وڵات هەرینکی، ڕزگار گەبەر، بەرچەم جیلۆ، ڕۆژین دێرسیم، گەڤەر ئەردەم، عەلی گەڤەر و عەلی کانیڕۆژ هەن. چەندین هەڤاڵی وەها هەن، کە ئێمە ناوەکانیان بڵاوبکەینەوە. بۆ نموونە، دوایین فیدایی باگەر گەڤەر، کە لەگەڵ سێ هەڤاڵی تردا چالاکییەکی فیدایی ئەنجامدا. عەگیدی سەردەمە. ئەم هەموو عەگیدە لە هەرێمی گەڤەر دەرکەوتوون. دوایینیان، هەڤاڵ شڤان گەڤەرە کە ئێمە ڕایدەگەیەنین. لەگەڵ ئەوانەشدا، نوێنەر و پێشەنگی گەنجان، هەڤاڵ ڕۆنی باز گەڤەر هەیە. ئەویش لە لایەنی بەشداربوونی گەنجانەوە وەک پێشەنگێک دەرکەوت. دەبێت لەبارەی هەڤاڵ ڕۆنیش هەندێک شت بڵێین. هەڤاڵ شڤان وەک نوێنەری گەلی گەڤەر، کەسێک لەنێو گەلەوە هاتە ڕیزەکانمانەوە. هەڤاڵ ڕۆنیش وەک نوێنەری گەنجان پەیوەندیی دەکات بە ڕیزەکانمانەوە و دەبێتە پێشەنگی کۆمەڵەی گەنجانی کوردستان. دەبێتە ڕێکخەری ئەوان و لە بەرزترین ئاستەکانی تەڤگەرەکەماندا جێگەی خۆی گرتووە. بە واتایەکی تر، هەردوو هەڤاڵ شڤان و هەڤاڵ ڕۆنی وەک ڕۆڵەی گەلی هەرێمی گەڤەر و جولەمێرگ، لەسەر بناغەیەکی پتەو و وڵاتپارێزییەکی قووڵ گەورە بوون، توانیان لەنێو شۆڕشدا ڕۆڵێکی وەها پێشەنگانە بگێڕن. بناغەیەکی وەها هەیە، باوەڕمان وایە، کە ئەم بناغە و ناوەڕۆکە وا دەکات گەنجان لە ئایندەدا ڕۆڵی پێویست بگێڕن.

ئێستە ئەو شتەی لە کەسێتی هەڤاڵان شڤان و ڕۆنی دەردەکەوێت، چییە؟ بەتایبەت سەبارەت بە هەڤاڵ شڤان، هەرگیز نەچووەتە قوتابخانە. بەڵام ئەگەر سەیری وڵاتپارێزی هەرێمی جولەمێرگ و شەمزینان و گەڤەر بکەین، دەبینین نوێنەرەکەیان، هەڤاڵێکی تێکۆشەرە کە بە ئەسڵ خەڵکی شەمزینانە و لە گەڤەر گەورە بووە. مرۆڤ چ لە کەسێتی ئەم هەڤاڵانەدا دەبینێت؟ وڵاتپارێزییەکی قووڵ. ئەم هەڤاڵانە کاتێک فیکر و ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەناسن، لەگەڵ فەلسەفەی ئاپۆییدا یەکدەگرن و دەبنە قارەمانی مەزن. ئەمە سەبارەت بە کەسێتی هەڤاڵ شڤان دەگوترێت. یانی وەک ڕەنجدەرێک بەڕێ کەوتووە و بووەتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە. ئەمە ڕۆڵی هەڤاڵ شڤان دەردەخات. بەڵام لە بنەڕەتدا، هێز و فیکر و ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ دەردەخات. ئاپۆچێتی دەردەخات. چونکە دەتوانێت کەسێکی وەها ئاسایی بکاتە پێشەنگ. وەها هێز دەبەخشێت. هەمان شت بۆ هەڤاڵانی ژنیش ڕاستە. بۆ نموونە، هەڤاڵانی ژنی وەک بەرچەم و ڕۆژبین و هەڤاڵانی تری هەرێمەکە. ناتوانین ناوی هەموویان بڵێێن، بەڵام ئەم هەڤاڵە سیمبولی هەموویانە. واتە ژنی کورد کاتێک لەسەر بناغەی وڵاتپارێزیی فیکر و ڕامانی ئاپۆچێتی دەناسێت، دەبێتە عەگیدێک. ئەمە لە پراکتیکدا سەلمێنراوە. ژنی مێرخاس و قارەمان، لەم وڵاتەدا دەرکەوتن. ئەمە سەدان و هەزاران جار لە مێژووی تەڤگەرەکەماندا، سەلمێنراوە. ئەم بەرخۆدانە لە کەسێتی ئەم هەڤاڵە قارەمانانەدا پێشکەوتووە، ئایندەی گەلی کوردی بنیاتنا. ئەمانە ڕابردوو نین، ئایندەن و ئایندە بنیات دەنێن. ئێمە و گەلەکەمان، ئەمڕۆ دەتوانین پەیوەست بەو بناغەیەی کە ئەم قارەمانانە دایانناوە، خۆمان بنیات بنێین. لەم قۆناغە نوێیەدا، لەم تەڤگەرە جەماوەریی و دیموکراتیکەدا، لە سیستەمی کۆماری دیموکراتیکدا، خۆمان بکەین بە هێز و ئیرادەیەک. بۆ ئەمەش دەبێت گەلەکەمان هەردەم خاوەنداری لە قارەمانی لەم جۆرە بکات. ئێمە وەک هەڤاڵی ئەو شەهیدانە، خۆمان بە قەرزاریان دەزانین. ئێمە گرێدراوی هێڵی ئەوان و ڕێبەر ئاپۆ دەبین و بەڵێنی سەرکەوتن دەدەین. ئێمە خەون و خەیاڵی ئەوان دەکەینە حەقیقتەت، یادی ئەوان زیندوو ڕادەگرین و بە نەمریی دەیانهێڵینەوە. لەسەر ئەم بناغەیە دەڵێم، شەهید نامرن، شەهید نامرن".