شاندەکە بۆ بەشداری لە مەراسیمەکە گەیشتنە باشوور
ئەو شاندەی بەرەو سلێمانی کەوتنەڕێ گەیشتنە باشووری کوردستان. شاندەکە لەلایەن پارێزگاری دهۆک و ئەندامانی پەرلەمانەوە پێشوازییان لێ کرا.
ئەو شاندەی بەرەو سلێمانی کەوتنەڕێ گەیشتنە باشووری کوردستان. شاندەکە لەلایەن پارێزگاری دهۆک و ئەندامانی پەرلەمانەوە پێشوازییان لێ کرا.
ئەو شاندەی بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی چەک لەناوبردنی گەریلا چوونە باشووری کوردستان، لە دەروازەی سنووری خابوورەوە گەیشتنە نێو باشووری کوردستان.
ئەو شاندەی لە هاوسەرۆکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکانی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) چیدەم کلیچگون ئوچار و کەسکین بایندەر پێکدەهات، لەلایەن پارێزگاری دهۆک و پەرلەمانتارانەوە پێشوازییان لێ کرا.
شاندەکە لە دهۆک کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیان بەست، هاوسەرۆکی دەبەپە، کەسکین بایندەر ڕایگەیاند بانگەوازەکەی دوێنێ و مەراسیمەکەی سبەی ئەرکێک دەخاتە ئەستۆی گەلانی تورکیا، گوتی: "لەمەودوا ئەرکی بەدیهێنانی ئاشتی لە ئەستۆی گەلی تورکیا و گەلی کوردستانە. ئێمە متمانەمان بە سەرکەوتنە. ئەمڕۆ، گەلانی جیهان پشتگیری لە پرۆسەکە دەکەن. بەم بەرپرسیارێتییەوە، ئەم پرۆسەیەی کە سەد ساڵە بەردەوامە و داخوازی هەمووانە، بە ئاشتی تاجدار دەبێت. وەک شاندەکە بەرەو هەولێر بەڕێ دەکەوین و شایەتحاڵی ساتێکی مێژوویی دەبین".
وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، دڵشاد شەهاب ڕایگەیاند سەرۆکایەتیی هەرێم لە سەرەتاوە پشتگیری لە پرۆسەکە دەکات، گوتی: "ئێمە بەمە دڵخۆشین، سوپاسی بەڕێز ئۆجالان دەکەین بۆ ئەم ئاشتییە. دڵخۆشین کە یەکەم هەنگاوی ئاشتی لە هەرێمی کوردستان نراوە. بۆ ئاشتی هەرچی پێویست بکات، ئێمە ئامادەین. ئاشتی بۆ هەمووان پێویستە. مەراسیمەکەی سبەی، مێژووییە. بەهیواین سەرکەوتوو بێت".
پاشان شاندەکە بەرەو هەولێر کەوتنەڕێ.