ئه‌ستێره‌ی ئاره‌زووی عاشقانی ئازادی؛ هەڵمەت ڤیان
باوان ئه‌ستێره‌یەک له مانگه‌شه‌ودا ده‌بێته ئه‌ستێره‌ی ئاره‌زووی عاشقانی ئازادی. هەڵمەت ڤیان ده‌یه‌وێت له رێگای هەڵمەت و ڤیان به‌ره‌و ئازادی هه‌نگاو هه‌ڵێنێت.
باوان ئه‌ستێره‌یەک له مانگه‌شه‌ودا ده‌بێته ئه‌ستێره‌ی ئاره‌زووی عاشقانی ئازادی. هەڵمەت ڤیان ده‌یه‌وێت له رێگای هەڵمەت و ڤیان به‌ره‌و ئازادی هه‌نگاو هه‌ڵێنێت.
له مه‌ڵبه‌ندی رۆشه‌نبیران، لە مه‌کۆی هونه‌رمه‌ندان و ئاواز په‌روه‌ران نه‌مامێک دەڕوێت. نەمامێک لە وڵاتی چاو جوانان، لە بووکی شاران، شاری دڵداران، شاری سلێمانی، عه‌شیره‌تی جاف چرۆ ده‌کات.
نه‌مامێک که ده‌بێته دارێکی بڵند و پته‌و، له گه‌رمای تاقه‌ت شکێن ده‌بێته سێبه‌رێک بۆ مرۆڤه ره‌نجده‌ر و ماندووه‌کان، له ته‌وژمی با و بۆران ده‌بێته هێلانەی باڵنده‌کان، ده‌بێته خۆشه‌ویستیی هه‌موو گه‌ڵا و گوڵ و بێشه‌کان، ریشه‌کانی ده‌بێته براده‌ری خاک، براده‌رێکی دێرینە، هاوڕێیەک له دوا هه‌ناسه‌کانیشی بۆ ئه‌وه‌ی خاک زیندوو بمێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی خاک بپارێزیت و به جوانی و رازاوه‌یی بژیت، گیانی پاکی پێ ده‌بەخشێت.
ڤیان سۆران ژنه پیشه‌نگەکەی باشوری کوردستان کە سیمبۆلی هێڵی خۆڕاگریە و میراتداری هۆزی جافایه‌تیە
باوان محه‌مه‌د له شاری سلێمانی مه‌ڵبه‌ندی هونه‌رپه‌روه‌ری چاو به دونیا هه‌ڵهێنا. باوان به هه‌ستی نیشتمان‌په‌روه‌ری و هونه‌ر په‌روه‌ری مه‌زن ده‌بێت. ئه‌و لێگه‌ڕوانێکی حه‌قیقه‌ته. باوان ئه‌و لاوه‌یه، که به‌رده‌وامکه‌ری رێگای هاوڕێ و شۆڕشگێڕانی نیشتمانه‌که‌یەیەتی. باوان ئه‌ستێره‌یک له مانگه‌شه‌ودا ده‌بێته ئه‌ستێره‌ی ئاره‌زووی عاشقانی ئازادی. باوان چه‌کی ئه‌ستێره‌کانی نیشتمان ڤیان و هەڵمەت له شان هه‌ڵده‌گرێت و بو تۆڵە‌سه‌ندنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانی نیشتمانه‌که‌ی رێگای تێکوشان هه‌ڵده‌بژێرێت.
باوان کاتێک پێده‌گەیت روبه‌رووی چالاکیه گیانفیدایه‌کی ڤیان سۆران ده‌بێت و ئه‌م چالاکیه سه‌رنجی راده‌کێشێت. ڤیان سۆران ئەو ژنه پیشه‌نگەی باشوری کوردستان، کە سیمبۆلی هێڵی خۆڕاگریە و میراتداری هۆزی جافایه‌تیە. ئه‌مه‌ش دەبێتە هۆکار، که گه‌لێک پرسیار له مێشکی باوان هاتو و چوو بکات. ئه‌و پرسیارانه‌ی، که باوان به‌ره‌و رێگای حه‌قیقه‌ت هان ده‌دات. ئه‌و ده‌یه‌وێت بزانێت بۆچی و چۆن ده‌بێت، ژنێک ئاگر له جه‌سته‌ی به‌ربدات و گیانی پاکی خه‌ڵاتی ئازادی رێبەره‌که‌ی و گه‌له‌که‌ی بکات!؟
باوان بۆ هه‌ڵگرتنی چه‌کی ڤیان سۆران روو له قه‌ندیل هێلانەی شۆڕشگێڕانی کوردستان ده‌کات
له لێگه‌رینی پرسیاره‌کانی له سالی ۲۰۱۳ له گه‌ڵ ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی ئاپۆیی ئاشنا دەبێت. له دوای ئاشنابوونی له پێناو ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی له باشوری نیشتمان ته‌ڤلی خه‌بات ده‌بێت. به‌ڵام لای باوان هێشتایش گه‌لێک پرسیاری هه‌ڵسپێردراو و که‌ڵه‌که‌به‌ستوو ماوه. شه‌هید ڤیان سۆران باوان به‌ره‌و چیا ئازاده‌کانی کوردستان هان ده‌دات. ئه‌مه ده‌بێتە هۆی ئەوە باوان بۆ هه‌ڵگرتنی چه‌کی ڤیان سۆران روو له قه‌ندیل هێلانەی شۆڕشگێڕانی کوردستان بکات.
له قه‌ندیلی سه‌رسه‌خت وانه‌ی سه‌ره‌تایی ده‌بینێت و وه‌ک لاوێکی ئازا و چه‌ک هه‌ڵگری ڤیان سۆران ته‌ڤلی خه‌باتی شۆڕشگێڕی ده‌بێت. باوان محه‌مه‌د له‌سه‌ره‌تای به‌شدار بوونی نازناوی باکور سلێمانی هه‌ڵده‌بژێرێت. باکور وه‌ک گه‌نجێکی لێهاتوو به خوێنده‌وه‌ی په‌رتوکه‌کانی رێبەر ئاپۆ و هاوکات هه‌وڵدانی مه‌زن بۆ پراکتیزه‌کردنی تیوریه‌کانی، به‌شدارییەکی کارا و کارزانی له خه‌بات دروست دەکات. هاوکات باکور هێڵی ئازادیی ژن له که‌سیه‌تیی ڤیان سۆران ده‌کاته بنه‌ما و پێوه‌ری سه‌ره‌کیی ژیانی. له‌سه‌ر ئه‌م هێڵه بۆ تێپه‌ڕاندن و گۆرانی زێهنەتی پیاو سالاری و ئاواکردنی زێهنەتی نەتەوەی دێمۆکرات تێکوشانێکی مەزن له که‌سیه‌تیی خۆیدا دێنێته ئاراوه. ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که باکور لێگه‌ڕینه‌کانی بۆ گه‌یشتن به ئازادی مه‌زنتر بێت و لە گه‌یشتن به حه‌قیقه‌ت نزیک ببێته‌وه.
روو له هێزه‌کانی تایبه‌ت ده‌کات تا له رێگای حه‌قیقه‌ت و فه‌دایی بوون نزیکتر ببێته‌وه
لای باکور هه‌ڵگرتنی چه‌کی ڤیان سۆران ئه‌رکێکی ئاسایی نه‌بوو و به پێویستی ده‌بینی که به‌شداربوونێکی به‌واتای له ناو ریزه‌کانی پەکەکە هه‌بێت. لای ئه‌و خاوه‌ندارێتیکردن له چه‌کی ڤیان سۆران واته فه‌دایی بوون له ناو ریزه‌کانی پەکەکە باکور فه‌دایی بوونی وه‌ک پێوه‌رێکی سه‌ره‌کی ده‌بینی و له ئه‌م روه‌وه هه‌وڵی دەدا له سه‌ر هێڵی زیلان زانا و قاڵ ببێته‌وه. بۆ ئەمه‌ش به پێشنیازی خۆیی روو له هێزه‌کانی تایبه‌ت ده‌کات تا له رێگای حه‌قیقه‌ت و فه‌دایی بوون نزیکتر ببێته‌وه.
له سالی ۲۰۱۸ له ناو هێزه‌کانی تایبه‌ت جێگا ده‌گریت، له ئه‌م کاتانه واته سالی ۲۰۱۹، دیار غه‌ریب به نازناوی هەڵمەت پێشەنگ و مێژووناسی کوردستان به‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تی داگیرکاری تورکیا و خەیانەتی پارتی (پەدەکە) شه‌هید ده‌بێت. ئه‌مه ده‌بێته هۆکار که باکور سلێمانی رق و قینی له به‌رامبه‌ر دوژمن زۆرتر و قوڵتر ببێت، بۆ ئەمه‌ش ئه‌مجاره نازناوی هەڵمەت ڤیان دوو پێشه‌نگ، فه‌رماندار، شۆڕشگێڕ و رێبەرانی باشوری کوردستان هه‌ڵدەگرێت. هەڵمەت ڤیان ده‌یه‌وێت له رێگای هەڵمەت و ڤیان به‌ره‌و ئازادی هه‌نگاو هه‌ڵێنێت و تۆڵە‌ی شۆڕشگێڕانی نیشتمانه‌که‌ی له دوژمن بستێنێته‌وه.
بۆ به‌دیهاتنی ژیانێکی ئازاد پێویسته له ناو ئاگردا به ئه‌وینه‌وه سه‌ما بکه‌یت
ئەو ناتوانێت گۆشه‌گیری له‌سه‌ر رێبەرە‌که‌ی قه‌بول بکات، بۆمه‌ش هه‌وڵدانی ئه‌وه‌یه که ته‌ڤلی بوونێکی به‌هێزی و هەڤاڵیەتیکی راستەقینە لە گەڵ رێبەرەکەی بکات. هەڵمەت لە نوسراوەیەکیدا لە دەفتەری یادداشتەکانیدا لەم بارەیەوە دەڵێت:
"لە فەلسەفەی ئاپۆیی دا شەڕکردنی ئازایانە، خواست و پێداگریی هەڤاڵانەیە بۆ سەرۆکایەتی".
سڵاو و ڕێزی شۆڕشگێڕی
٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠
هەڵمەت ڤیان
هەڵمەت گرێ‌دراو بوونی بۆ پەکەکە رۆژ به رۆژ به‌هێزتر ده‌کات، له هه‌موو خه‌باته‌کانی ئاماده‌کاری شه‌ڕ بەشدار دەبێت و به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، بۆ ئەمه‌ش له ناو هه‌ڤاڵانی دەبێته جێگا‌ی باوەڕ و پشتپێبەستن. ئەو به هه‌ست و نه‌ستی فه‌داییەکی ئاپۆگه‌را ته‌ڤلی خه‌باتی شۆڕشگێڕی ده‌بێت. لای ئه‌و فه‌داییبوون واته:
"فیداییبوون حەقیقەتە، حەقیقەتیش ژیانی ئازادە".
"گەیشتن بە ئاستی فیداییبوون گەیشتنە بە حەقیقەت، گەیشتن بە حەقیقەت گەیشتە بە ژیانی ئازاد".
سڵاو و ڕێزی شۆڕشگێڕی
٣ی شوباتی ٢٠٢٠
هەڵمەت ڤیان
لای هەڵمەت گه‌یشتن به ژیانێکی ئازاد به عه‌شقه‌وه ده‌بوو. واته بۆ به‌دیهاتنی ژیانێکی ئازاد پێویسته له ناو ئاگردا به ئه‌وینه‌وه سه‌ما بکه‌یت تا ببیت به هەڤاڵێکی راسته‌قینه، واتە:
"بێ عەشق ژیانی ئازاد ئەستەمە
بەڵێ، ئەم تێکۆشانە سەمایە لە ناو ئاگردا. ئەگەر ئێمە باش سەما نەکەین ئەو ئاگرە ئێمە دەسوتێنێت، چونکا ئەو ئاگرە بێ بەزەییە هەڤاڵ. ئەگەر ئێمە بە جۆش و پەرۆشییەوە سەرکەوتنەوە سەما نەکەین ئێمە زوو دەسوتێین. یاسای ئەو ئاگرە ئەوەیە، 'کێ بوەستێت ئەو دەسوتێنێت'. ئەم ئاگرە هەموو سەماکاران ناچار دەکات، کە بە یەک ئاهەنگ سەما بکەن. سەماکاریش لەم پێکەوەبوونە هێز و ورە وەردەگرێت. بەڵێ هەڤاڵ! ڕێبوارانی ڕێگای حقیقەت بۆ گەیشتن بە حەقیقەت لە ناو ئەو ئاگرەدا خۆیان سوتاند. ئەوە ئاگری تێکۆشانی عەگیدە!
تەنها سەماکردن بەو عەشقە دەتوانێت ئێمە لەگەڵ ئەو ئاگرەدا بکات بە هەڤاڵ!".
سڵاو و ڕێزی شۆڕشگێڕی
١٢ی ئایاری ٢٠٢٠
هەڵمەت ڤیان
هاوکات هەڵمەت ڤیان وه‌ک چون بو تۆڵە‌سه‌ندنه‌وه و به‌رده‌وام کردنی رێگای شه‌هیدان به‌شداری پەکەکە بوو و له کاتی خه‌باتی شۆڕشگێڕیش تا ئه‌و کاته‌ی، که جه‌سته‌ی بێگەردی خه‌ڵاتی نیشتمان کرد، پابه‌ندی شه‌هیدانی نیشتمانی دایک بوو. هەڵمەت ڤیان له‌ئه‌م باره‌یه‌وه ده‌لێت:
"هەموو رۆژیک ئەستێرە بە ئاسمانی وڵاتەکەمان زیاد دەبێت
لەو بڕوایەدام، یەکێک لە قورسترین نووسینەکان نووسینە لەسەر هەڤاڵانی شەهید. لەبەر ئەو هەستەی تیایدا دەژین، بە شێوەیەک یەکگرتوانە گواستنەوەی بۆ سەر لاپەڕەکان، قورسایی خۆی هەیە، بەڵام ئەوە ڕاستیی دۆخی وڵاتەکەمانە. هەموو ڕۆژێک ئەستێرە بە ئاسمانی وڵاتەکەمان زیاد دەبێت. ئەو ئەستێرانە لە ڕێکردن بەرەو سەرکەوتن دا هێز و ورە بە ڕێبوارانی ئازاد دەبەخشن. لە تێکۆشانی ئێمەدا هەر هەڤاڵێک ڕەنگێک و شێوەی خۆی هەیە. لەبەر ئەوەش هەر هەڤاڵێک لەو شوێنەدا، کە تیایدا کار دەکات، کاریگەریی جیاوازی خۆی هەیە. کاتێک هەڤاڵێک شەهید دەبێت ڕەنگێک کەم دەبێتەوە. پڕکردنەوەی شوێنی ئەو هەڤاڵانە بە تەواوەتی ئەستەم نییە، بەڵام قورسە. لەبەر ئەوە شوێنی ئەو هەڤاڵانە لە ناو ژیاندا دیارە. کاتێک مرۆڤ ببێتە شایستەی شەهیدان و هاوڕێیەکی بەهێز بۆیان، تاکە ڕێگا ئەنجامدان و درێژەدانە بە تێکۆشانەکەیان.
سڵاو و ڕێزی شۆڕشگێڕی
١ی ئایاری ٢٠٢٠
هەڵمەت ڤیان
له هەڵمەتی هه‌ڵوکانی زاگرۆس له ده‌ڤه‌ره‌کانی ئاڤاشین و زاپ به‌شداری ده‌کات
هەڵمەت ڤیان له کاتی ته‌ڤگه‌ری داگیرکاری ده‌وڵه‌تی فاشیستیی تورکیا له سالی ۲۰۲۱ له هەڵمەتی هه‌ڵوکانی زاگرۆس له ناو تیمه گه‌ڕۆکه‌کانی گه‌ریلا له ده‌ڤه‌ره‌کانی ئاڤاشین و زاپ به‌شداری ده‌کات. له ناو تیمه گه‌ڕۆکه‌کانی گه‌ریلا ئه‌رک و به‌رپرسیاره‌تی لە ئەستۆ دەگرێت و له گه‌لێک چالاکی دژی پێخاوسه‌کانی تورک جێگا ده‌گرێت.
هەڵمەت له کاتی جه‌نگی زاپ له سالی ۲۰۲۲ به‌شدارییەکی چالاک و کارا لەو هەڵمەتەدا دەکات. هەڵمەت ڤیان له ئه‌م جه‌نگه‌دا به‌رخۆدانێکی مه‌زن ده‌کات. هەڵمەت ڤیان له ئه‌شکه‌وتی شه‌هید خۆڕسی سه‌ر به هه‌رێمی ساجا له گه‌ل هاوڕێیانی به‌رخۆدانێکی مێژوویی و بێ وینه له به‌رامبه‌ر به داگیرکاری ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌کەن.
گه‌ریلاکانی ئەشکەوتی شەهید خۆڕسی به هه‌موو توانه‌وه به‌ره‌نگاری ئه‌رته‌شی تورکیا بوون
شه‌ڕی زاپ که ١٤ نیسانی ۲۰۲۲ ده‌ستی پێ کردبوو، ببو به شه‌ڕێکی مه‌زن که هاوتای کەم لە مێژوودا نەبوو، ده‌وڵه‌تی فاشسیتی تورکیا به هه‌موو هێز و توانای ته‌کنیکییه‌وه هێرشی زاپی ده‌کرد و له‌به‌رامبه‌ریشدا گه‌ریلاکان به ئیراده و باوه‌ڕی رێبه‌ر ئاپۆ به‌ره‌نگاری داگیرکه‌ران ده‌بوون. له سه‌ره‌تای مانگی خەرمانانی ۲۰۲۲ داگیرکاری تورکیا هێرشی هه‌رێمی ساجای زاپی کرد. گه‌ریلاکانی ئەشکەوتی شەهید خۆڕسی به هه‌موو توانایانه‌وه به‌ره‌نگاری ئه‌رته‌شی تورکیا بوون و گه‌لێک گورزی گرانیان له داگیرکه‌ران دا. ئه‌م شه‌ره تا ٢٥‌ی مانگی خەرمانان به‌رده‌وام بوو و ئه‌رتەشی تورکیا له به‌رخۆدانی گه‌ریلاکان ده‌سته‌وه‌ستان مابوو. دواتر ئه‌م شه‌ڕه به‌ره‌و تونه‌له‌کانی شه‌ڕی ئه‌شکه‌وتی شه‌هید خۆڕسی کێشرا.
۱۱ ئاپۆیی له به‌رامبه‌ر ئه‌رتەشی تورکیا خۆڕاگرییەکی بێ وێنه‌یان ده‌کرد. ئه‌رتەشی فاشیست و بێ ئه‌خلاقی تورکیا، که نه‌یده‌توانی هه‌نگاوێکیش به‌ره‌و پێش بڕوات، روو له کڕیاری فاشیستانه و به‌دور له ئه‌خلاق و پێوه‌رکانی شەڕ ده‌کات و به چه‌کی کیمیایی و ته‌قه‌مه‌نی به‌هێز بۆ ماوه‌ی ٥ مانگ هێرشی کردە سەر ئەشکەوتی هەڵمەت و هاوڕێیانی. دیسانه‌وه‌ش هەڵمەت و هاوڕێیانی وه‌ک ژیله‌مۆی ئاگر خۆڕاگری ده‌که‌ن. ئەوان ئەو کەسانە بوون، کە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان ئامادە بوون گیانیشیان فیدا بکەن.
له ئه‌نجامی به کار هێنانی چه‌کی کیمیایی ۱۱ شه‌ڕوان و جه‌نگاوری ئاپۆیی شەهید دەبن
ئه‌مجاره داگیرکاری تورکیا هێرشیکی به‌رفراوان، ته‌قه‌مه‌نیکی به‌هێز و گه‌لێک جۆره‌ی چه‌کی کیمیایی له سه‌ر گه‌ریلاکان به کار دێنێت. له ئه‌نجامی به کار هێنانی چه‌کی کیمیایی لهلایه‌ن ده‌وڵه‌تی داگیرکاری تورکیا ۱۱ شه‌ڕوان و جه‌نگاوری ئاپۆیی به ناوه‌کانی هه‌ڵمه‌ت ڤیان، سه‌بری جیلۆ، فه‌رمان که‌ریم، ژین‌دا سه‌رحه‌د، دڵشێر ره‌قا، ئادار چیا، هارون فرات، ئاروین تۆڵهه‌ڵدان، ئازاد پرسوس، هێڤی و‌ڵات و سه‌فقان کورتای لە ٥ی گەڵارێزانی ٢٠٢٢ شه‌هید و ته‌ڤڵی کاروانی نه‌مرانی کوردستان بوون.
هەڵمەت ڤیان وه‌ک گه‌ریلایەکی لێهاتو، زانا و توانا بوو بە فه‌رماندەیەکی کارزان و رێزان. هەڵمەت ڤیان به به‌شدار بوونی بۆ ناو ریزه‌کانی گه‌ریلا چه‌کی ڤیان سۆرانی له شان کرد، به به‌شداریی بۆ ناو هێزه‌کانی تایبه‌ت رێگای سیروان و دیارغه‌ریبه‌کانی درێژ پێد و به به‌شدار بوونی له هەڵمەتی هەڵۆکانی زاگرۆس له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی به‌رفرین، ده‌لال و زه‌رده‌شت بوونە پارێزوانانی نیشتمانی دایک. هەڵمەت و گەلێک لاوی دیتری باشور وه‌ک فه‌رماندارانی باشوری کوردستان له به‌رامبه‌ر داگیرکاری ده‌وڵه‌تی تورکیا و خه‌یانه‌تی پەدەکە له دۆزی کورد بوونه قەڵغانێک و تا دوایین هه‌ناسه‌کانیان به‌ره‌نگاری داگیرکه‌ران بوونەوە و لە گەڵ شنەی شەماڵی لوتکەی چیا ئازادەکانی زاگرۆس جه‌سته‌ی بێگەردیان خه‌ڵاتی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان کرد.
ژ.ت