کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
یەرەکە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ئاشکرا کرد
یەرەکە شەهیدبوونی گەریلا ڕەشید ڕۆژهاتی ڕاگەیاند کە لە ٧ـی ئاداری ٢٠٢٤دا لە ئەنجامی ڕووداوێکدا شەهید بووە و گوتی: " بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە خەونی هاوڕێیانی شەهیدمان بگەینین بە سەرکەووتن." -
زیندانیکراوی نەخۆش تورسون پاش ٣٢ ساڵ ئازادکرا
زیندانیکراوی نەخۆش ئیسماعیل حەقی تورسون (٦٠ ساڵ) پاش ٣٢ ساڵ و ٦ مانگ لە زیندان دەرچوو. تورسون ڕایگەیاند هێشتا سەدان زیندانیکراوی نەخۆش لە زیندان هەن، گوتی: "گەر تا ئێستە بەپێوە ماوم ئەمە لەسایەی ڕێبەر ئاپۆیە". -
دەوڵەتی ئێران فوئاد عەلیخانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی لەژێر ئەشکەنجەدا کوشت
بەگوێرەی ماڵپەڕی "دەنگی دەستگیرکراوانی کورد و ئێران"، هێزەکانی ئێران ڕۆژی ٢٣ ی حوزەیران، هاوڵاتییەکی کوردیان بە ناوی فوئاد عەلیخانی (٤١ ساڵ)، لە زیندانی کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەژێر ئەشکەنجەدا کوشتووە. -
هاوسەرۆکانی شارەوانی وان: دەرفەتەکانمان بۆ کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک سەفەربەر دەکەین
هاوسەرۆکانی شارەوانی وان نەسلیهان شەدال و عەبدوڵا زەیدان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان کۆبونەوە و پەیامێکیان سەبارەت بە بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکی و پڕۆسەی ئاشتی پێشکەش کرد. -
چالاکی ئێشکگری مەخموور ٧٠٦ ڕۆژە بەردەوامە
چالاکی ئێشکگری کە لە کەمپی مەخمووری بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدرێت، بە وەرگرتنی لەلایەن گرووپی ١٣٨ەوە ٧٠٦ ڕۆژە بەردەوامە. -
بەسێ هۆزات: دەتوانین وابکەین نەهێڵین پرۆسەکە ببێتە ئامرازێک بەدەست دەسەڵاتەوە
هاوسەرۆکی گشتی کەجەکە بەسێ هۆزات گوتی: "گەر ئۆپۆزسیۆن، ڕێکخراوە مەدەنییەکان و هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە تێکۆشانێکی بەهێز بەڕێوەبەرن، ئەوکاتە دەتوانین وابکەین نەهێڵین پرۆسەکە ببێتە ئامرازێک بەدەست دەسەڵاتەوە." -
پەیامی کەجەکە بۆ مانگی موحەڕەم: دەبێت عەلەوییەکان پێشەنگایەتیی لە تێکۆشانی نەتەوەی دیموکراتیک بکەن
کۆمیتەی گەل و باوەڕییەکانی کەجەکە بەبۆنەی مانگی موحەڕەمەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا بانگەوازی لە عەلەوییەکان کرد خاوەندارێتیی لە بانگەوازی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بکەن، هەروەها پێشەنگایەتیی لە تێکۆشانی نەتەوەی دیموکراتیک بکەن. -
هەپەگە-نەڕەچە ئەندامی کۆنسەی فەرماندەیی هەپەگە جیگەر گۆی بیرهێنایەوە
هەپەگە-نەڕەچە یادی ئەندامی کۆنسەی فەرماندەیی هەپەگە و فەرماندەی ئەیالەتی وان، جیگەر گۆی کردەوە و گوتی: "لە حەفتانین تا زاگرۆسان، لە زاگرۆسانەوە تا بگات بە شەنگال، لە گارەوە تا بۆتان بەبێ ناوبڕ تێکۆشا." -
سوپای تورک گوندی دێڕەشێی تۆپباران کرد
سوپای داگیرکەری تورک گوندی دێڕەشێی ئامێدی کردە ئامانج. لە ئەنجامدا قوتابخانەی گوندەکە و تەویلە و چەند ماڵێک زیانیان پێ گەیشت. -
لە گوندێکی سەر بە خورماتوو هێزێکی سەربازی هەڵیکوتایە سەر ماڵە کوردەکان
هێزێکی سەربازی حکومەتی عێراق لە گوندی تەپەسەوزی سەر بە شارەدێی خورماتوو هەڵیکوتایە سەر ماڵە کوردەکان. -
پەژاک ئامادەیی خۆی بۆ پشتیوانی هەوڵەکانی کەنەکە دەربڕی
پەژاک ئامادەی خۆی بۆ سەرخستنی هەوڵەکانی کەنەکە بۆ یەکگرتوویی نێوان لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیاند و گوتی: "وەڵامی ئەرێنی داواکەی کەنەکە دەدەینەوە، یەکێتی نێوان هێز و لایەنەکانی نەتەوەکەمان تەنیا رێگەی پێشخستنی دروستی تێکۆشانە." -
میراتی زیلان لە زاپەوە تا ڕۆژئاوا ئاگری ئازادییە
لە ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٦ زریانێک لە ناوچەی دێرسیم سەریهەڵدا. زریانی زیلان نیشانیدا بوێری ژن چۆن دەتوانێت جیهان بهەژێنێت. زیلان بە چالاکییە فیداییەکەی لە دژی یەکینەیەکی سوپای تورک، گورزێکی قورسی لە دوژمن دا و ئیرادە و خواستی ئازادی نەتەوەیەکی گەیاندە لوتکە. -
'ئاشتییەکی شکۆدارمان دەوێت'
هاوڵاتییانی لە کۆبوونەوەی گەل پەیوەست بە پرۆسەی چارەسەری جەختیان لەوەکردەوە ئاشتییەکی شکۆدارانەیان دەوێت. عەفیفە کارتاڵ دایکی شەهید و زیندانی سیاسی گوتی: "ئاشتی پێویستییەکی ژیانییە بۆ کۆمەڵگە، تێکۆشانمان بۆ ژیانێکی شکۆمەندانەیە." -
پەیمان ڤیان: پەیوەست بە پێشهاتە نوێیەکان، بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادەین
پەیمان ڤیان هاوسەرۆکی پەژاک ئاماژەی بە چارەسەری بۆ ئاڵۆزییەکان کرد و گوتی: "پرسی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شەڕ چارەسەر نابێت بەڵکو پێویستی بە سیستەمێکی دیموکراتیکە." پەیمان ڤیان ڕایگەیاند وەک کورد بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادەن. -
گەریلای گیان فیدای ئازادی؛ هۆگر ئامەد
شەهید هۆگر ئامەد لە تێکۆشانی گەریلاییدا هەموو ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی جێبەجێکرد، بۆ ئازادی منداڵانی کوردستان گیانی خۆی فیدا کرد. -
نەعام بەدەل: ئاشتی بە تاکلایەنانە بونیات نانرێت
نەعام بەدەل، دایکی ڕۆڵەیەکی شەهیدی شەنگالی ئاماژەی بەوەدا پرۆسەی ئاشتی بە شێوەیەکی یەکلایەنە بەرەوپێش ناچێت و بانگەوازی لە دەوڵەت کرد هەنگاو بنێت. -
شەهید بێریتان نورحەق چیا لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە
یەک لە فەرماندەکانی هەرێمی گابار، بێریتان نورحەق چیا کە ٢٣ ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە گابار شەهیدبوو، لەسەر گۆڕەکەی لە شێخ مەحموودی ناوچەی عومەریانی مێردین یادکرایەوە. -
پەیامی پەژاک بۆ گەلی تورکی ئازەری
مەجلیسی پەژاک هۆشداری دا پەیوەست بەو هەوڵانەی دەویسترێت دووبەرەکی و ئاژاوە بخاتە نێوان گەلانی کورد و تورکی ئازەرییەوە و ڕایگەیاند بە هەموو شێوەیەک لە تێکۆشاندا دەبن بۆ پتەوکردنی ئەو پەیوەندەییە سەنگینەی کە لە نێوان کورد و ئازەرییەکاندا هەیە. -
هەپەگە-نەڕەچە بە ڕێزدارییەوە چوار شەهیدی بیرهێنایەوە
هەپەگە-نەڕەچە بە ڕێزدارییەوە یادی ئەو چوار گەریلاییەکی کردەوە کە لە ساڵی ٢٠١٨دا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون و گوتی: "هاوڕێیانمان باران، فەرزاد، موراد و ڕۆژهات بوونە ئافرێنەری پێشکەوتنە مێژووییەکان و دەستکەوتەکانی ئێستا." -
کەنەکە: نەخشەی هەرێمەکە لە گۆڕاندایە؛ لەهەوڵداین بۆ کۆکردنەوەی لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
کەنەکە ڕایگەیاند گەلی کورد بەشێک نییە لە شەڕی ئیسرائیل-ئێران، کورد خواستێتی هەموو پرسەکان بە دیالۆگ و ئاشتیانە چارەسەر بکرێت و گوتی: "لەم پرۆسەیەدا یەکڕیزی نێو ماڵی کوردیی ژیانییە. لە هەوڵدانداین بۆ بونیاتنانی پلاتفۆڕمێکی هاوبەشی لایەنەکانی ڕۆژهەڵات." -
مامۆستایانی کورد لە کەرکوک: مووچەکانمان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەستی بەسەرداگیراوە
مامۆستایانی خانەنشینی سەر بە حکومەتی هەرێم لە شاری کەرکوک دەڵێن: "مامۆستایان و مووچەخۆران باجی ململانێ حزبی و سیاسی دەسەڵات دەدەن". -
گەمارۆی سەر مەخموور بەردەوامە؛ دوای ٣٧ ڕۆژ شاندەکەی مەخموور ئازاد کران
ئەندامانی شاندەکەی مەخموور کە بۆ داواکارییەکانی مەخموور ڕۆشتە بەغدا و دەستبەسەرکران دوای ٣٧ ڕۆژ ئازاد کران، بەڵام ڕێگری و گەمارۆکانی حکومەتی عێراق-پەدەکە لەسەر کەمپەکە بەردەوامە. -
لە ئێران ٥ کوردی تر دەستگیرکران
دوای دەسپێکردنی شەڕی ئیسرائیل و ئێران، دەوڵەتی ئێران شەپۆلێکی نوێی دەستبەسەرکردن و دەستگیرکردنی هاوڵاتیانی دەست پێ کردووە. لەم چوارچێوەیەدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ٥ هاوڵاتی کورد دەستبەسەرکران و تا ئێستە چارەنووسیان نادیارە. -
لە ئامەد بۆ یادی شێخ سەعید وۆرکشۆپێک ڕێکخرا
لە شاری ئامەد لە سەدساڵەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی شێخ سەعید و هەڤاڵانی وۆرکشۆپێک بەناوی "١٠٠ سال لە کوردستان: حەقیقەت، دادپەروەری و ئاشتی" بەڕێوەدەچێت. -
ستەمکاری دەداش لەسە دانیشتووانی گوندی کۆکساڵان بەردەوامە
لە گوندی کۆکساڵان کە ساڵی پار بە کەوتنەوەی ئاگر کارەساتێکی مەزنی لێکەوتەوە و بووە هۆی گیان لەدەستدانی ١٥ کەس، ستەمەکانی دەداش لەسەر گوندییەکان بەردەوامە بەجۆرێک بەهۆیی بڕینی خزمەتگووزاییەکانەوە ناتوانین هیچ بەرهەمێنانێکی کشتوکاڵی بکەن.