کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ئەوانەی دەستدرێژیان کردووە ئازاد کران و سکاڵا لەسەر رۆژنامەنووسێک تۆمار دەکرێت
لە ناوچەی بێگری وان، ٦ کەس کە دەگوترێت دەستدرێژیان کردووەتە سەر کچێکی ١٧ ساڵ، ئازاد کران، بەڵام بە بیانوی ئەوەی 'زانیاری درۆی بڵاوکردووەتەوە' سکاڵا لەسەر رۆژنامەنوس ئوکتای جاندەمیر تۆمارکرا کە هەواڵی رووداوەکەی ئامادە کردبوو. -
ئەرچە: کاری سەرەکیمان تێکشکاندنی ئەردۆغانە
جومعە ئەرچە سەرۆکی کۆمەڵەی کەلتوری پیر سوڵتان عەبدال رایگەیاند، خولی دووەمی دەنگدان بۆ ریفراندۆم گۆڕاوە و وتی، " کاری سەرەکیمان تێکشکاندنی ئەردۆغانە." -
چۆملەک: دایکانمان بە دەستی خۆیان خەندەقەکان پڕ دەکەنەوە
سەعید چۆملەک ئەندامی کۆمیتەی دیپلۆماسی ئاماژەی مەخمور ئاماژەی بەوەدا کە بەرپرسانی عێراق لە دانوستان هەڵدێن و تەئکید لەسەر لێدانی خەندەق دەکەنەوە و وتی، " دایکانمان بەدەستی خۆیان ئەو خەندەقانە پڕ دەکەنەوە کە سوپای عێراق لێیداوە." -
زانای ئایینی ئەڵکان: ئەوەی بەرامبەر بە تەرمەکان دەکرێت ستەمە
زانای ئایینی عەبدوڵا ئاڵکان ڕایگەیاند، کاتێک تەرمی گەریلاکان ڕادەستی کەسوکاریان ناکرێت، مامەڵەی خراپ دەرهەق بە تەرمەکان و بنەماڵەکانیان دەکرێت، ئەمە خودی ستەمە. -
لە سلێمانی بۆ چلەی شەهید کاروان مەراسیمێک سازکرا
مەراسیمێکی شکۆدار لە شاری سلێمانی، بۆ چلەی شەهید محەمەد مەلەکی، شۆڕشگێڕ و خەباتکاریی ڕاگەیاندنی ئازاد، ناسراو بە کاروان هۆرام سازکرا. -
ئۆزتورک: گەلەکەمان کاری پێویست دەکات و شکست بە ئەردۆگان دەهێنێت
هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە)، بەردان ئۆزتورک، لە وان قسەی کرد و گوتی: «لە هەڵبژاردنەکانی ٢٨ ی ئایار، گەلەکەمان کاری پێویست دەکات بەرامبەر دوژمنان، دەبێت زیهنیەتی ئەردۆگان ببەزێنرێت». -
خەڵکی مەخمور: تا هەوڵەکان و پلانەکان کۆتاییان پێدێت، ئێمە خۆڕاگری دەکەین
خەڵکی مەخمور جارێکی دیکە رێگرییان لە هەوڵەکانی سوپای عێراق بۆ ئابڵوقەدانی کەمپەکە گرت. دانیشتوانی کەمپەکە پێداگرن لەسەر ئەوەی رێگریی لە گەمارۆدانەکە بگرن. -
" کاروان هۆرام خەونی گەورەی هەبوو بۆ گەیشتن بە ئازادی"
لەتیف فاتیح فەرەج نووسەر و رۆژنامەنووس دەڵێت: "کاروان هۆرام ئەرک و بەرپرسیاریەتی قورس بوو بەرامبەر خەڵکی چونکە نموونەکانی شەهید کاروان مرۆڤی کورد دروست دەکەنەوە". -
بانگەوزێک لە ئەنجومەنی گەلی مەخمورەوە: چالاکییەکانی پشتیوانی بەرفراوانتر بکەن
هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی دیموکراتیکی مەخمور یوسف کارا داوای لە گەلی کورد، وڵاتپارێزان و هەموو ئەوانە کرد کە دڵیان بۆ مەخمور لێدەدا چالاکیەکانی پشتیوانی بەگوڕتر و بەهێزتر بکەن. -
لە ناوچەی خەلفەتیی پارێزگای ڕحای باکووری کوردستان ٢ کەس دەستگیرکران
پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە ناوچەی خەلفەتیی پارێزگای ڕحای باکووری کوردستان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و لەو هەڵکوتانەدا ٢ کەسیان دەستگیرکرد. -
لە جۆلەمێرگ بە دەیان کەس دەستگیرکران
لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیدا لە جۆلەمێرگ بە دەیان کەس لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەرماڵاندا دەستگیرکران. -
فەریدە ئاڵکان: تێکۆشان بە هەڵبژاردن دەستی پێنەکردووە و بە هەڵبژاردنیش کۆتایی پێ نایەت
فەرماندە فەریدە ئاڵکان ڕایگەیاند، فاشیزم لە هەڵبژاردنەکانی ۱٤ی ئایار لە کوردستان دا شکستی هێناوە و وتی، "بەڵام تێکۆشان بە هەڵبژاردن دەستی پێنەکردووە و بە هەڵبژاردنیش کۆتایی پێ نایەت. پێویستە لە هەموو بوارەکاندا لە دژی فاشیزم تێکۆشان بکرێت". -
ناسنامەی گەریلایەکی شەهید ئاشکرا کرا
هەپەگە رایگەیاند، گەریلایەک بە ناوی دیار خۆشناو لە گارە لە ئەنجامی رووداوێک شەهید بووە. -
سوپای عێراق هەوڵیدا هێرش بکاتە سەر گەنجانی مەخمور
سەرلەبەیانی سوپای عێراق لە شوێنە ستراتیژییەکانی دەوروبەری کەمپی مەخمور دەستی بە جموجۆڵ کرد و سەربازەکانی جێگیر کرد. دانیشتوانی کەمپەکە بەرامبەر بەوە وەستانەوە و خۆڕاگرییان کرد. سوپای عێراق لە هەندێک شوێن ویستی هێرش بکاتە سەر گەنجان. -
سوپای عێراق دیسانەوە دەستی بە جموجوڵەکانی کردەوە؛ خەڵکی مەخموریش بەرەنگاری دەکات
سوپای عێراق لەم ساتانەدا و جارێکیتر دەستی بە جموجوڵەکانی بۆ گەمارۆدانی دەورووبەری کامپی پەنابەرانی مەخمور کردەوە. -
سوپای تورک ناوچە مەدەنییەکانی بۆردومان کرد
سوپای تورکی داگیرکەر جارێکی دیکە ناوچە مەدەنییەکانی بۆردومان کرد و زیانێکی گەورەی بە دانیشتوانی باشوری کوردستان گەیاند. ئامانج لە بۆردومانکردنی ناوچە مەدەنییەکان ئەوەیە ناوچەکە لە خەڵک چۆڵ بکرێت. -
کەرکوک، لەژێر ناونیشانی (ناتەبایی و ناپاکی لە مێژووی کورددا) کۆڕێک بەڕێوەچوو
لە شاری کەرکوک، لەژێر ناونیشانی (چەند نمونەیەکی ناتەبایی و ناپاکی لە مێژووی کورددا) کۆڕێک بۆ دکتۆر برایم محێدین ڕێکخرا. -
حزبە کوردستانییەکانی کەرکوک: "هەندێک لایەنی سیاسی عەرەب و تورکمان پیلانگێری دژی کورد بەڕێوەدەبەن"
حزبە کورستانییەکانی کەرکوک: "چیتر قبولی ناکەین هەندی لایەنی سیاسی بەناو عەرەب و تورکمان پیلانی قێزەون دژی نەتەوەکەمان داڕێژن". -
نەپەگە: هەموو گەریلاکانی کوردستان دەبنە لەیلا
فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە: تێکۆشانی لەیلاکان بەتایبەتی لە چیاکانی بۆتان و لە سەرتاسەری چیاکانی کوردستان بەگوڕتر دەبێت، هەموو گەریلاکانی کوردستان دەبنە لەیلا، چیاکانی کوردستان بۆ پاکتاوکاران و داگیرکەران تورک دەبنە گۆڕستان. -
بۆ پێنجەم ڕۆژ، بەرخۆدانی گەلی مەخمور بەردەوامە
بەرخۆدانی گەلی مەخمور دژی هەوڵەکانی سوپای عێراق بۆ گەمارۆدان و تەلبەندکردن کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی بەردەوامە و پێی ناوەتە ڕۆژی پێنجەمەوە. -
لە ئێلح سێ کەس دەستگیرکران
هەڵمەتەکانی دەستگیرکرن لە شارەکانی کوردستان و تورکیا لەلایەن دەسەڵاتی تورکەوە بەردەوامە، لەم چوارچێوەیەدا، پۆلیسی تورکی ٣ کەسی لە شاری ئێلح دەستگیرکرد. -
ئەرزینجان: دەبێت ژنان دەنگی خۆیان بۆ شکستپێهێنانی ئەردۆغانی فاشیست بەکاربهێنن
بەسێ ئەرزینجان ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەژەکە بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا بانگەوازی هەبوو و و وتی " پێویستە ژنان دەنگی خۆیان بۆ شکستپێهێنانی ئەردۆغانی فاشیست بەکاربهێنن." -
سوپای تورکی داگیرکەر ٢٦ جار لە ئاسمان و زەویەوە بۆردومانی ئەنجامدا
سوپای تورکی داگیرکەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیای ٧ جار بە فرۆکەی شەڕ و ١٩ جاریش بە کاتیوشا، هاوەن و تانک بۆردومان کرد. -
'شەهادەتی کاروان هۆرامی خەسارێکی گەورە بوو بۆ ڕۆژنامەگەریی ئازاد!'
ڕۆژنامەنووس ئامەد دیجلە، کە بۆ ماوەیەکی زۆر لەگەڵ شەهید کاروان هۆرامی کاری کردووە ڕایگەیاند، شەهید کاروان لە کارەکانیدا زۆر بە پەرۆش بوو و دەیخواست خزمەتی شۆڕشی کوردستان بکات. -
یەژا ستار: فەرماندە لەیلا سورخوێن لە بەستا شەهید بوو
ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پەکەکە و ئەندامی مەجلیسی پاژاک و ئەندامی دەستەی فەرماندەیی هەپەگە و یەژا ستار لەیلا سورخوێن (هامیەت یاڵچین کایا) لە جەنگدا لە بەستا شەهید بووە.