کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
پاکتاوی سیاسی؛ ١٢ کەس دەستگیرکران
لە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی لە مێردین و شرنەخ ١٢ کەس دەستگیرکران. -
خەڵکی شەنگال دوای ۹ ساڵ دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان
خەڵکی شەنگال لە دوای گەڕانەوەیان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان وتیان: "پێویستە هەموو خەڵکی شەنگال دەستبەجێ بگەڕێنەوە زێدی خۆیان و پێکەوە شەنگالەکەمان ئاوەدان بکەینەوە". -
دایکە گوڵە بە نەخۆشی گیانی لەدەستدا
دایکە گوڵستان ئالاگاش کە بە «دایکە گوڵە» دەناسرێت و یەکێکە لە دایکانی ئاشتی، بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. -
گەلی مەخمور: ئێش و ئازاری گەلی شەنگال ئێش و ئازاری ئێمەیە
گەلی مەخمور کە چوار ڕۆژە دژی هەوڵی گەمارۆدانی کەمپەکەیان بەرخۆدان دەکەن، هێرشەکەی سەر شەنگال شەرمەزار دەکەن و دووپاتی دەکەنەوە، هێرشەکانی سەر شەنگال و مەخمور و ڕۆژئاوا هەموویان پێکەوە گرێدراون و ئازاری شەنگال ئازاری ئەوانیشە. -
ئەنجومەنی گەلی مەخمور: دانوستان و بەرخۆدان بەردەوامە
دوای چەندین کۆبونەوە لەنێوان شاندێکی مەخمور و نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرپرسانی عێراق، داواکاریەک پێشکەشکرا. ئەنجامی کۆبونەوەکان ئەوە بوو کە دانوستان و بەرخۆدانی خەڵکی مەخمور بەردەوام بێت. -
بنەماڵەی شەنیاشار: درێژە بە ئێشکگری دەدەین و تێکۆشان فراوانتر دەکەین
بنەماڵەی شەنیاشار بۆ ٧٩٢ ڕۆژ لەسەریەک چالاکیی ئێشکگریی دادپەروەری لەبەردەم دادگای ڕحا بەڕێوەدەبەن، ڕایدەگەیەنن: «تێکۆشانمان بەرفراوانتر دەکەین». -
مافی مرۆڤی عێراقی: نابێت پیلانەکانی دەوڵەتی تورک لە عێراق جێبەجێ بکرێن
ئەمڕۆ سێشەممە، سکرتێری ناوەندی مافی مرۆڤ لە عێراق، عەلی عەبادی، تیشکی خستە سەر هەوڵەکانی سوپای عێراق بۆ تەلبەندکردنی کەمپی مەخمور. -
یەبەشە لەبارەی هێرشی دەوڵەتی تورک راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
یەبەشە رایگەیاند کە لە هێرشی درۆنەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا، میوانێکیان گیانی لە دەست داوە و هەڤاڵێکیشیان بریندار بووە. -
خاوەن ئیمتیازی ئاژانسی میزۆپۆتامیا دەستگیرکرا
فەرهاد چەلیک خاوەن ئیمتیازی ئاژانسی میزۆپۆتامیا کە بۆ وتەوەرگرتن بانگهێشتی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسکرا، دەستگیرکرا. -
پارتی چەپی سەوز لە شڕنەخ و ناوچەکانی بۆ خولی دوەمی هەڵبژاردن بەردەوامی بە خەبات دەدات
پارتی چەپی سەوز بۆ خولی دوەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کە ٢٨ی ئایار بەڕێوە دەچێت، لە شڕنەخ و ناوچەکانی لەگەڵ گەل کۆدەبێتەوە. -
مافەکانی مرۆڤی عێراق: ناکرێت پاڵپشت بە داواکارییەکانی تورکیا پلان دابندرێت
سکرتێری ناوەندی مافەکانی مرۆڤی عێراق عەلی عەبادی سەرنجی راکێشا بۆ سەر هەوڵەکانی سوپای عێراق بۆ تەلبەندکردن و دانانی خاڵی سەربازی لە مەخمور و رایگەیاند، "ناکرێت کە پەنابەران بێدەنگ بکرێن و ئەوەی روودەدات لە دژی بنەماکانی مافەکانی مرۆڤە". -
ئەنجومەنی عەرەبەکانی شەنگال: پێویستە حکومەتی عێراق سەروەری خاکەکەی بپارێزێت
ئەنجومەنی عەرەبەکانی شەنگال داوای لە دەوڵەتی عێراق کرد کە لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک سەروەری خاکەکەی بپارێزێت و جەختیان کردەوە کە ورە و ئیرادەیان لە هەموو جۆرە هێرشێک بەهێزترە. -
تەرمی هامیەت یالچین کایا گەریلای یەژاستار لە ئامەد بەخاکسپێردرا
گەریلای یەژاستار هامیەت یالچین کایا لە مانگی ئازار لە ناوچەی بەستای شرنەخ شەهید بوو. تەرمەکەی لەلایەن بنەماڵەکەیەوە لە گۆڕستانی بێکەسان وەرگیرایەوە و لە ئامەد لە ژێر گەمارۆی سەربازانی تورک دا بە خاک سپێردرا. -
هەپەگە ناسنامەی ٢ شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە ناسنامەی ٢ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە بەستا شەهیدبوون. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە کەسایەتی هاوڕێیان دڵشێر و باوەڕدا شەهیدانی مانگی ئایار و سەرجەم شەهیدان بە رێز و پێزانینەوە بەبیر دەهێنینەوە". -
بەرخۆدانی خەڵکی مەخمور بەردەوامە
خەڵکی کامپی مەخمور بەردەوامن لە بەرخۆدانەکەیان. خەڵک دوێنێ شەو تا بەیانی لە چادرەکانی بەرخودان دا گۆڤەندیان گێڕا. -
شاندی مەخمور لەگەڵ نوێنەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان عێراق کۆدەبێتەوە
شاندێکی نوێنەرانی کەمپی مەخمور، لەگەڵ نوێنەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان و کاربەدەستانی عێراق دیدار ساز دەکات. -
ڕۆژنامەنووس ئەرمیش: شەهید کاروان دەیخواست کۆمەڵگە لە ڕاستییەکان ئاگادار بێت
ڕۆژنامەنووس خالید ئەرمیش لەسەر کەسایەتیی شەهید کاروان هۆرام وتی: "کەسایەتییەکی زەحمەتکێشی هەبوو. ئامانجێکی هەبوو، دەیویست کۆمەڵگا لە ڕاستییەکان ئاگادار بکاتەوە. وەک کەسێکی هەورامیش دەیویست دەنگی کۆمەڵگاکەی بە هەموو شوێنێک بگەیەنێت." -
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو لە شەنگال لە ماڵێکی دا
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گوندی خەلەف-ی شەنگال لە ماڵێکی دا. -
خەڵکی وان دەیانەوێت زیاتر لە خولی یەکەم دەنگ بدەن
خەڵکی وان خۆیان بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئامادە دەکەن و دەیانەوێت دەنگەکانی کەمال کیلچدارۆئۆغڵو لە خولی یەکەم زیاتر بکەن. -
بەرخۆدانی مەخمور عێراقی ناچاری گفتوگۆ کرد
بەرخۆدانی خەڵکی مەخمور کە ٣ رۆژە لەدژی هەوڵەکانی سەربازانی عێراق بۆ تەلبەندکردنی کەمپەکە و خەندەق لێدان سەرکەوت، بووە هۆی ئەوەی عێراق دەست بە گفتوگۆ بکات. -
ڕاگەیاندراوی فراکسیۆنی یەنەکە دەربارەی گرژییەکانی ئەمڕۆی پەرلەمان
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان (یەنەکە) لە پەرلەمانی کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە گرژییەکانی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان، دووپاتی کردەوە، دانیشتنەکە دواخراوە و هیچ پرۆسەیەک بەڕێوە نەچووە. -
دایکانی مەخمور بەمەبەستی چارەسەر سەردانی بەرپرسە سەربازییەکان دەکەن
لەگەڵ زیادبوونی جموجوڵەکان و هەڵکەندنی خەندەق، دایکانی مەخمور چالاکیی ئێشکگرتن بەڕێوە دەبەن و سەردانی بەرپرسە سەربازییەکانی ناوچەکە دەکەن. -
بۆ سێیەمین ڕۆژ لە مەخمور، بەرخۆدان و خۆپاراستن بەردەوامە
ژنانی کەمپی بەرخۆدانی مەخمور ڕایانگەیاند، دژی گەمارۆدان و تەلبەندکردنی کەمپەکە، تا دوا دڵۆپی خوێن بەرخۆدان دەکەن و خۆیان دەپارێزن. -
کوردستانیان لە سویسرە بۆ مەخمور چالاکی ئەنجام دەدەن
دەستەی کوردی دیموکراتی سویسرا و یەکێتی ژنانی کوردی سویسرا لەدژی هێرشی سەر مەخمور بانگەوازیان لە گەل کرد کە لە شارەکان دەست بە چالاکی بکەن. -
سوپای عێراق رێگری لە گەڕاندنەوەی گەنجێکی بریندار بۆ کەمپی مەخمور کرد
ئەو گەنجەی کە لە ئەنجامی تەقەی هێزە عێراقییەکان لە کەمپی مەخمور بریندار بوو ، کاتێک لە نەخۆشخانە هێنراوەتەوە ماڵەوە، بۆ ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێک لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە راگیراوە و ناهێڵدرێت بچێتە ناو کەمپەکەوە.