کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
سوپای عێراق لە دەوری کەمپی مەخمور خەندەق لێدەدات
جموجووڵی سەربازی و ئۆتۆمبێڵی زرێپۆشی سوپای عێراق لە دەوروبەری کەمپی پەنابەرانی مەخمور زیاتر بڵاوەیان پێکراوە و دەوروبەری کەمپەکە خەندەق لێدەدات. -
سێ پارتی باشوور لە بارەی مەخمورەوە بانگەوازێکیان ئاراستەی حکومەتی عێراق کرد
سێ پارتی باشووری کوردستان لە ژێر ناوی لیژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستان لەبارەی کەمپی پەنابەرانی مەخمورەوە داوایان لە حکومەتی عێراق کرد کە دەست لە هەوڵەکانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کەمپی پەنابەرانی مەخمور هەڵبگرێت و رێز لە یاساکانی پەنابەری بگرێت. -
سوپای عێراق ڕێگای مەخموری داخست و ڕێگری لە ڕۆژنامەنووسانیش دەکات
سوپای عێراق، کە کامپی پەنابەرانی مەخموری بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش گەمارۆ دابوو، بە تەواوی ڕێگای مەخموری داخست. لە لایەکی ترەوە، ڕێگە بە ڕۆژنامەنووسان نادرێت ڕووماڵی دۆخەکەدا بکەن. -
قەرەیلان: گەلەکەمان ئیرادەی خۆی نیشان دا
موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایگەیاند، گەلی کورد لەم هەڵبژاردنەدا لە دژی 'پلانی لەناوبردن'، کە ماوەی هەشت ساڵە لەلایەن هاوپەیمانیی ئاکەپە – مەهەپە – ئەرگەنەکۆنەوە بەڕێوەدەچێت، خواست و ئیرادەی خۆی خۆی نیشاندا. -
بەزنجیرەیەک چالاکی یادی شەهیدانی مانگی گوڵان بەرزڕاگیرا
کۆمەڵەی گەنجانی ووڵاتپارێزی کوردستان و ژنانی گەنجی تێکۆشەر، شەهیدانی مانگی گوڵانیان بەبیرهێنایەوە و ئەو یادەیان بە زنجیرەیەک چالاکی بەرزڕاگرت. -
خەڵکی مەخمور لە تەمەنی ۷ بۆ ۷۰ ساڵی لە چالاکیی پاسەوانی و ئێشکگریدان
خەڵکی مەخمور لە تەمەنی ٧ ساڵی بۆ ٧٠ ساڵی لە دژی هەوڵەکانی سوپای عێراق وەستانەتەوە، کە دەیەوێت کامپەکە بکاتە کامپی گەمارۆدراوی کۆکردنەوەی مرۆڤەکان و هاوڵاتییانی کامپەکە لە دژی ئەو هەوڵە لە چالاکیی پاسەوانی و ئێشکگریدان. -
نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشوری کوردستان: گەمارۆدانی کەمپی مەخمور دژی کوردانە
نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشوری کوردستان ڕایدەگەیەنێت، گەمارۆدانی کەمپی مەخمور و دانیشتوانەکەی دژی کوردانە و داوای کرد هێزەکانی سوپای عیراق لە کەمپی مەخمور بکشێنەوە. -
کەجەکە: پێویستە عێراق کۆتایی بە گەمارۆ بهێنێت و کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەر بکات!
کەجەکە: پێویستە دەوڵەتی عێراق، گەمارۆی سەر کەمپی پەنابەرانی مەخمور و ئاڵۆزیەکان کۆتایی بهێنێت. دەوڵەتی عێراق پێویستە کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەر بکات، نەک بە هێزی سەربازی، گەمارۆ و سەپاندنەکان. -
بنەماڵەی شەنیاشار: تیکۆشانمان بەردەوامە
بنەماڵەی شەنیاشار لە ڕحا چالاکیی ئێشگرتنی دادپەروەری بەڕێوەدەبەن، دووپاتی دەکەنەوە، دەست لەم خەباتە هەڵناگرن. -
مەزلۆم داغ باسی ئەشکەنجەی پەدەکە کرد
مەزلۆم داغ و عەبدولرەحمان ئەڕ کە لە زیندانی هەولێردا لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی پەدەکەدان، رایانگەیاند کە لەبەرئەوەی ئەوان جلی زیندانیان لەبەر نەکردووە، ئەشکەنجە دراون. -
دایکانی ئاشتی سەرەخۆشیان لە دایکی شەهید کاروان کرد
دایکانی ئاشتی رۆژهەڵاتی کوردستان سەردانی ماڵی شەهید کاروانیان کرد و سەرەخۆشیان لە دایکی شەهید کاروان هۆرام کرد. دایکانی ئاشتی لەچکی سپیان پێشکەشی دایکی شەهید کرد. -
کۆنگرا ستار: نابێت عێراق ببێتە هاوکاری سیاسەتی قێزەونی دەوڵەتی تورک
کۆنگرا ستار گەمارۆی سەر کەمپی پەنابەرانی مەخموری شەرمەزار کرد و بانگەوازی لە حکومەتی عێراق کرد کە نەبێتە هاوبەشی سیاسەتی قێزەون و فاشیزمی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و هاوبەشەکانی. -
بەشێک لە حزبە کوردستانیەکان لە مەخمور داوای هێورکردنەوەی دۆخی کەمپی مەخمور دەکەن
بەشێک لە حزبە کوردستانیەکان لە مەخمور رایانگەیاند، داوا دەکەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان، کێشەی کەمپی مەخمور بە دیالۆگ چارەسەر بکەن و مافی پەنابەران پارێزراو بێت. -
هەپەگە: هێرشی داگیرکەری بەردەوامە
سوپای داگیرکەری تورک ١٩ جار بە فڕۆکەی جەنگی، ٢٤ جار بە هاوەن و تانک هێرشی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا. -
هەپەگە یادی گەریلا شەهیدەکانی بەرز ڕاگرت
هەپەگە یادی دوو گەریلای شەهیدی بەرز ڕاگرت و ڕایگەیاند، "بەڵێن دەدەین، کە تا سەرکەوتن بەردەوام بین لە تێکۆشانی هاوڕێ شەهیدەکانمان و یاد و یادەوەرییەکانیان لە وڵاتە ئازادەکەمان دا بە زیندوویی ڕابگرین." -
خەڵکی مەخمور: قبوڵی ناکەین و بەرخۆدان دەکەین
هاوڵاتیانی مەخمور، کە لە دوێنێوە لەبەردەم ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکان و سوپای عێراق چادریان هەڵداوە و بەرەنگاری دەکەن وتیان، هەرگیز زوڵمیان قبوڵ نەکردووە و لە ئێستاشەوە قبوڵی ناکەن و بەرخودان و بەرهەڵستی دەکەن. -
ڕەژاک: دەبێت سوپای عیراق لە مەخمور بکشێتەوە
رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕەژاک) هێرشەکانی حکومەتی عێراق بۆ سەر کامپی مەخمور ئیدانە کرد و ڕایگەیاند، دەبێت هێزەکانی عێراق لە کامپی مەخمور بکشێنەوە. -
کەجەکە: بانگەوازی لە هەموو گەلی کوردستان دەکەین کە پشتگیری لە مەخمور بکەن
کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کەجەکە، ئاماژەی بەوە کرد کە دەوڵەتی فاشیستی تورک و پەدەکەی هاوکاری، لە پشت هێرشەکەی سەر مەخمورەوەن و بانگەوازی لە هەموو گەلی کوردستان کرد کە پشتگیری لە مەخمور بکەن. -
دەنگدەرێکی زۆر لە میلبورن بەشداری لە هەڵبژاردندا دەکەن
دەنگدەرێکی زۆر لە میلبورن بەشداری لە هەڵبژاردندا دەکەن. لە سەرلەبەیانیەوە گەل بۆ ئەوەی دەنگ بدات، چاوەڕێی نۆرەکەی دەکات. -
گەل لە ئیتاڵیا بۆ هەڵبژاردنی تورکیا و باکوری کوردستان چووە سەر سندوقەکانی دەنگدان
خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کلچدارئۆغلۆ ٧٣.٣٥٪ی دەنگەکانی بەدەست هێنابوو. بۆ ئەوەی کەمال کلچدارئۆغلۆ لە خولی دووەمدا ٨٠٪ دەنگەکان بەدەست بهێنێت گەل چووە سەر سندوقەکانی دەنگدان. -
ژنانی شەنگال: پشتیوانی گەلی مەخمور دەکەین
بزووتنەوەی ئازادیی ژنانی ئێزدی (تاژێ) و یەکێتیی ژنانی گەنج لە شەنگال، پشتیوانی خۆیان بۆ گەلی مەخمور دەربڕی دژی هێرشەکانی سوپای عێراق، ئەم هێرشەیان بە پیلانگێریی وەسفکرد. -
کەنەکە: پشتیوانیی دانیشتوانی کامپی مەخمور ئەرکێکی نەتەوەیی و مرۆڤایەتییە
کەنەکە رایگەیاند، گەمارودان و تەلبەندکردنی کامپی مەخمور دژی هەموو پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و مافی پەنابەرانە. رەفتارێکی لەو چەشنە نەک هەر کێشەکان چارەسەر ناکات، بەڵکو ئاڵۆزتری ئەکات و دەرەنجامی خراپی لێدەکەوێتەوە. -
سوپای عێراق گەنجێکی بریندار کرد
لە مەخمور، سوپای عێراق بە چەک هێرشی کردە سەر خەڵک و گەنجێکی بریندار کرد. -
مەجلیسی گەل لە مەخمور: ئیرادەمان ڕادەست ناکەین و بەرخۆدان دەکەین
مەجلیسی گەل لە مەخمور، پاش کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: «ئیرادەمان ڕادەست ناکەین و بەرخۆدان دەکەین». -
سوپای عێراق بە چەک هێرشی کردە سەر خەڵکی مەخمور
هێزەکانی عێراق بە چەک هێرشیان کردە سەر کەمپی مەخمور و دوای ئەوەی گەل بە بەرد وڵامی دایەوە، بە ناچاری هەڵهاتن.