کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
تاژێ کۆنفڕانسی ' بە ژن ژیان ئازاد، بەرەو شۆڕشی ژن'ی ئەنجامدا
لە شنگال بە بەشداری سەدان ئەندام و میوان کۆنفرانسێک بە دروشمی “ژن ژیان ئازادی، بەرەو شۆڕشی ژنان” کە لە لایەن تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژی) ڕێکخرابوو دەستی پێکرد. -
ئازاد بارش: ئامەد ئامادەیە، گۆڕانکاری لە ئامەدەوە دەست پێدەکات
ئازاد بارش کاندیدی ئامەدی پارتی چەپی سەوز رایگەیاند، گەل گۆڕانکاری دەوێت و وتی، ئامەد ئامادەیە، گۆڕانکاری لە ئامەدەوە دەست پێدەکات. -
لە میونشن بۆ پارتی چەپی سەوز ئاهەنگ سازکرا
پارتی چەپی سەوز لە شاری میونشنی ئەڵمانیا بۆ هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار ئاهەنگێکی ساز کرد. -
سوپای تورکی داگیرکەر ٥٢ جار هێرشی ئەنجامدا
سوپای تورکی داگیرکەر ناوچەکانی بەرخودانی جارێک بە چەکی قەدەغەکراو، ٤ جار بە فڕۆکەی جەنگی و ٤٧ جار بە تۆپ، تانک و چەکی قورس بۆردومان کرد. -
کەجەکە: پێویستە گەلەکەمان لە دەرەوەی وڵات دەنگ بدات
هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوبەریی کەجەکە داوای لە وڵاتپارێزانی کورد لە دەرەوەی وڵات کرد دەنگی خۆیان بەکاربهێنن و دەنگ بدەن. -
دوژمنانی کورد و کایە سیاسییەکە، گەنجی نەخوێندەوار دروست دەکەن"
سەید حەسەن پیریادی مێژوونووس و رۆشنبیر دەڵێت: " دەستێکی دوژمن هەیە کە دەیەوێت شکست بە میلەتەکەمان بهێنێت لەڕیگەی ڕێگری لە هۆشیاربوونی گەنجانی کورد، بۆیە دەبێت یەکگرتوو و ڕۆشنبیر و هۆشیاربین". -
کەرکوک؛ بەبۆنەی جەژنەوە سەردانی بنەماڵەی شەهیدان کرا
لەچواچێوەی چالاکییەکان بۆ خاوەنداری لە شەهیدان و بنەماڵەکانیان، تەڤگەری ئازادی و ڕەژاک سەردانی بنەماڵەی شەهیدانیان کرد. -
تێکۆشانی دادپەروەری خانەوادەی شەنیاشار لە ٧٦١ رۆژدا بەردەوامە
ئیشکگری دادپەروەری خانەوادەی شەنیاشار لە ٧٦١ رۆژدا بەردەوامە. -
بافڵ تاڵەبانی: هەندێک ناوچەی هەرێم بۆتە مەکۆی کپکردن و بەندکردنی دەنگی ئازاد
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان (یەنەکە) پیرۆزبایی دەکات بەبۆنەی ساڵیادی ڕۆژنامەگەریی کوردی و دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی پێش ١٢٥ ساڵ. -
سوپای داگیرکەری تورک ٣٢ جار هێرشی کرد
سوپای داگیرکەری تورکیا لەڕێگەی ئاسمانی و وشکانییەوە ٣٢ جار هێرشی کردە سەر ناوچەکانی پاراستنی مەدیا. -
دەوڵەتی تورک لە جەژنی ڕەمەزاندا ئامێدی بۆردومان دەکات
بەگوێرەی سەرچاوە هەرێمییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، گوندی ساکیرییان لە ئامێدی بۆردوومان کردووە، بەڵام تا ئێستا زەرەر و زیانەکانی ئەو بۆردوومانە ئاشکرا نەکراوە. -
چەلیک کالەلی: خەڵکی قەرس ئامادەیە بۆ کۆتایهێنان بە ئاکەپە
سەرتاج چەلیک کالەلی پاڵێوراوی پارتی چەپی سەوز لە قەرس بۆ پەرلەمان ڕایگەیاند، لە ١٤ ی ئایاردا کۆتایی بە چەوساندنەوە و زوڵم دەهێنن و وتی، "خەڵکی قەرس کۆتایی بە حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە دەهێنن". -
خه ڵکی وان بە بڕیار و پێداگرن
وان لە ١٠ هەڵبژاردنی ٢١ ساڵی ڕابردوودا، کە بەردەوام شکستیان بە ئاکەپە هێناوە ئێستاش خۆیان ئامادە دەکەن بۆ شکستپێهێنانەوەی ئاکەپە لە ١٤ ی ئایاردا. -
"پەدەکە بۆ ڕازیکردنی تورکیا هەوڵی تیکدانی یەکڕیزی کورد دەدات"
هیدایەت تاهیر چاودێری سیاسی: "جێگەی نیگەرانییە، کە دەستێکی ناوخۆیی هاوکارە لە پەلامارەکانی دەوڵەتی تورکیا، ئەمە بەراستی ئەوپەڕی خیانەتە لە میللەت و خاک، ئەمە پێی دەڵێن خیانەتی مەزن". -
لە چەولیگ دوای جەژنە پیرۆزە دیداری گەل ئەنجامدرا
کاندیدی پارتی چەپی سەوز لە چەولیگ عومەر فاروق هولاکی و هاوسەرۆکانی دەبەپە و هەدەپەی شارەکە جەژنی رەمەزانیان سەرەتا لە سەر گڵکۆی شەهیدان پیرۆز کرد و دواتر چوونە سەردانی بنەماڵەی شەهیدان. -
بنەماڵەی شەنیاشار لە جەژنیشدا لەبەردەم دادگا بوون
بنەماڵەی شەنیاشار کە لەپێناو کەسوکارە کوژراوەکانیان لە ئێشکگریی دادپەروەریدان، لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانیشدا لەبەردەم دادگای رحابوون. -
بەبۆنەی جەژنەوە گڵکۆی گیانبەختکردووانی سەرهەڵدان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەسەرکرایەوە
بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە سەدان کەس لە شارە جیاجیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان سەردانی گڵکۆی گیانبەختکردووانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادییان کردەوە و جەختیان لە درێژەدان بە سەرهەڵدانەکە کردەوە. -
هەپەگە: چەکێکی تۆپی ٥٧ تێکشکێنرا
بەهۆی ئەو شەڕەی لە ئەنجامی هێرشی سوپای تورکی داگیرکەر هاتەئاراوە، چەکێکی تۆپی ٥٧ تێکشکێنرا. -
' کۆتایی بە رژێمی تاکەکەسی دەهێنین'
سەڤیلای چەلەنک و خالیدە تورکئۆغلۆ کاندیدەکانی ئامەدی پارتی چەپی سەوز رایانگەیاند کە لەدژی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە سەردەکەون و بە رێکخستنێکی بەهێزتر کۆتایی بە رژێمی تاکەکەسی دەهێنن. -
دانیشتوانی مەخمور جەژنی رەمەزانیان پیرۆز کرد
خەڵکی کەمپی پەنابەرانی مەخمور دوای نوێژی جەژن، سەردانی گۆڕستانەکانیان کرد و دواتر جەژنیان لە یەکدی و خزمانیان پیرۆز کرد. -
' لە جۆلەمێرگ ئامانجمان هەرسێ کورسی پەرلەمانە'
هومەیرا ئارموت هاوسەرۆکی هەدەپەی جۆلەمێرگ رایگەیاند کە ئامانجیان لە جۆلەمێرگ ئەوەیە کە لە رێگەی پارتی چەپی سەوزەو، هەموو دەنگەکان بەدەست بهێنن و ئامانجیان هەرسێ کورسی پەرلەمانە. -
کۆنگرەی ستار پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان دەکات
مەجلیسی کۆنگرەی ستار ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانەوە پیرۆزبایی لە کۆمەڵگەی سوری و موسڵمانان دەکات. -
پارتی ئیسلامی کوردستان: هیوادارین جەژنی رەمەزان ببێتە جەژنی ئاشتی و ئازادی
پارتی ئیسلامی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا جەژنی رەمەزانی لە موسوڵمانان پیرۆز کرد. -
رەنگین بۆتان: هەڤاڵ فازڵ پێشەنگی قۆناغە هەستیارەکان بوو
رەنگین بۆ لەبارەی شەهید فازڵ بۆتان وتی، " لە قۆناغە هەستیارەکانی تێکۆشانماندا پێشەنگایەتی شەڕی کرد. لەدژی داگیرکەر و تەسفیەکردنی ناوخۆیی پێشەنگایەتی قۆناغی ١ی حوزەیرانی کرد. لە شەڕی زاپدا لە ٢٠٠٨، دوژمنی ناچاری هەڵهاتن کرد. -
لە باکوری کوردستان بەهۆی زریانەوە ٢٠ کەس بریندار بوون
لە ناوچەی بازارجخی مەرەش بەهۆی زریانەوە زیان بەر کۆنتەینەر و چادری ئەو هاوڵاتیانە کەوت کە بەهۆی بومەلەرزەوە زیانیان بەرکەوتبوو و لانیکەم ٢٠ کەس بریندار بوون.