کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
کەرکوک، بەبۆنەی هاتنی جەژنەوە سەردانی گڵکۆی شەهیدان کرا
لە کەرکوک بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانەوە، ئەنجوومەنی کەرکوکی تەفگەری ئازادی، ڕەژاک و گەنجانی ووڵاتپارێز سەردانێکیان ڕێکخست بۆ سەر گڵکۆی شەهیدان. -
بنەماڵەی شەنیاشار: حکومەت لە لێواری ڕووخانە
خێزانی شەنیاشار ڕایگەیاند بەردەوام دەبن لە ناڕەزایەتی تا بەدیهاتنی دادپەروەری، دەڵێت: «ئەم دەسەڵاتە دڵڕەق و ستەمکارە لە لێواری ڕووخانە و ئێمە چاوەڕێی ١٤ ی ئایار دەکەین». -
کەنەکە بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە
کەنەکە بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە پەیامی پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلی کورد و هەموو موسڵمانانی جیهان پیرۆز دەکات و ڕایدەگەیەنێت، بەداخەوە، کە دووبارە لە دۆخێکی دژواردا جەژن دەکەین و تائێستا قڕکردن و داگیرکاری سەر گەلەکەمان بەردەوامە. -
هەپەگە: هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا ٨٦ جار بۆردومان کران
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، کە لە ١٨ و ١٩ی نیساندا گۆڕەپانەکانی بەرخودان ٨٦ جار بۆردومان کراون. -
یەرەکە: لەپێنجوێن هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە
فەرماندەیی یەرەکە سەبارەت بە هێرشەکە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ١٥ نیسان بۆ سەر ناوچەی پێنجوێن راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بە پێچەوانەی بانگەشەکان لەو هێرشەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانیان نەکەوتووە. -
چاندار: ئاکەپە ئیدی لێرە کۆتایی پێهاتووە
چەنگیز چاندار پاڵێوراوی پارتی چەپی سەوز لە ئامەد وتی، "پەیوەندییەکانی نێوان ئەم ناوچەیە و تەیب ئەردۆغان ئەوەیە، کە پەرۆشییەکی زۆرەوە چاوەڕێی ڕۆژی ڕۆیشتنین. ئاکەپە و تەیب ئەردۆغان ئیدی لێرە کۆتاییان پێهاتووە." -
کەجەکە جەژنی رەمەزانی پیرۆز کرد
کۆمیتەی گەل و ئایینەکانی کەجەکە جەژنی رەمەزانی پیرۆز کرد و هیوای خواست ببێتە مایەی ئازادی، دادپەروەری و یەکسانی. -
کەجەکە هۆشداریی لە بارەی کارە تێکدەرانە و ئاژاوەگێڕییەکانی دەوڵەتی تورک دا
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) دوای تیرۆرکردنی حوسێن تورەلی له دهۆک ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا سەرنج خراوەتە سەر پرۆسەی هەڵبژاردن و ئەگەری ئەو ئاژاوەگێڕییانە، کە دەوڵەتی تورک ئەنجامیان بدات. -
هاوڕێ کوردی: لەهەر شوێنێک کوردێکی ئازاد هەبێت (پەدەکە) دژایەتی دەکات -١-
هاوڕێ کوردی چالاکوان دەڵێت: "زۆرجار ڕەخنە لە دەسەڵاتی هەرێم دەگرین و دەڵێین ئێوە هاوئاهەنگ وهاوبیری داگیرکەرانی کوردستانن ئەوانیش هێرش دەکەنە سەرمان و بریندارمان دەکەن و دەستگریمان دەکەن". -
خەڵکی وان پشتیوانی لە پارتی چەپی سەوز دەکەن
بانگەشە و هەڵمەتی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز بە جۆش و خرۆشەوە بەردەوامە. لەو چوارچێوەیەدا بنکەی بانگەشەی هەڵبژاردنی لە ناوچەکانی پایزئاوا، شاخ و میکس کرادەوە و سەردانی دوکاندارانیان کرد. -
هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای شەهید ئاشکرا دەکات
هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ناسنامەی سێ شەهیدی ڕیزەکانی بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، «گەرمترین سەرەخۆشی لە خێزانی شەهیدەکانمان و گەلی کوردی وڵاتپارێز دەکەین». -
سزای ٢٢ ساڵ زیندانی بەسەر عایشە گۆککان وتەبێژی تەژەئادا پەسەند کرا
داوای سزای ٢٢ ساڵ ٦ مانگ زیندانی بەسەر عایشە گۆککان وتەبێژی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا)دا پەسەند کرا. -
کەجەکە: تورەلی لەلایەن میتەوە بە پشتیوانیی دەزگای پاراستنی پارتی تیرۆر کراوە
هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوبەریی کەجەکە ڕایگەیاند، حوسێن تورەلی وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەری کورد ئێوارەی ۱۷ی نیسان لە شاری دهۆک لەلایەن میت و بە پشتیوانیی دەزگای پاراستنی پارتی (پەدەکە) تیرۆر کرا. -
مانگی سووری کوردستان ڕاپۆرتی 'کەمپەینی ڕۆژهەڵات تەنیا نیە' بڵاوکردەوە
نوێنەرایەتیی ڕۆژهەڵات لە مانگی سووری کوردستان ڕاپۆرتی إکەمپەینی ڕۆژهەڵات بە تەنیا نییە' بڵاوکردەوە. -
کەجەکە چوارشەممەی سووری پیرۆز کرد
کۆمیتەی گەل و ئایین و باوەڕییەکانی کەجەکە جەژنی چوارشەممەی سووری ئێزدییەکانی پیرۆز کرد. -
قەرەیلان: هاوپەیمانی ئاکەپە هاوپەیمانیی دز و بکوژەکانە!
ئەندامی بەرێوەبەریی پەکەکە قەرەیلان رایگەیاند، کە کردەوەکانی ئاکەپە هیچ پەیوەندییەکیان بە مرۆڤایەتی، ئیسلام و یاساوە نییە و وتی، ئەو هاوپەیمانێتیەی ئاکەپە سەردەستەیەتی هاوپەیمانیی دز و بکوژەکانە. -
گوڵان فەهیم: کێشەی گەلان بە پارادیگمای رێبەر ئاپۆ چارەسەر دەبێت
گوڵان فەهیم هاوسەرۆکی کۆدار باس لەوەدەکات کە کێشەکانی گەلان بە پارادیگمای رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چارەسەر دەبن، سەبارەت بە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانیش دەڵێت، چڕکردنەوەی هێرشەکانی دەسەڵات دەریدەخات کە چەندە لە شۆڕشی گەل ترساوە. -
لە لالش چوار شەمبا سۆر جەژنی دێرینی ئێزدییەکان بەڕێوەچوو
ئهمڕۆ جهژنی چوار شهممهی سۆر و سەری ساڵی ئیزیدیەکانە، کە ڕیشەیەکی دێرین و هەزاران ساڵەی لە نێو کورد و هەرێمی نێو ڕوباران هەیە. ئێزییدکان جەژنەکەبە ڕۆژی ئافراندنی گهردوون دەزانن و لایان پیرۆزە و بەو بۆنەوە جەژن و شادی دەگێڕن و لالشی نورانی بە سەردەکەنە -
هاوسەرۆکی شارەوانی جزیر دەستگیرکرا
بێریڤان کوتلو هاوسەرۆکی شارەوانی جزیر کە قەیوم لە جێگەکەی دانرابوو دەستگیرکرا. -
رۆژنامەنووسێک بە ساڵێک و ٩ مانگ زیندانی سزادرا
رۆژنامەنووس محەمەد گولەش کە سەرلەنوێ دادگاییکرا، سزای ساڵێک و ٩ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا. -
نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەولێر: بکوژی تورەلی ئەندامی ئاکەپە-مەهەپەیە
نوێنەرایەتی هەدەپە لە هەولێر تیرۆرکردنی کارساز حسێن تورەلی شەرمەزار کرد و داوای لە کاربەدەستان کرد کە رێگری لەو تاوانانەی کوشتن بکەن. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە بکوژی تورەلی ئەندامی ئاکەپە- مەهەپەیە. -
کاڵکان: دەبێت ئیتر ئەم دەوڵەتە لەناوببرێت
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان: سیاسەت و مێشکی پاکتاوکەر، کۆلۆنیالیست و فاشیست لە دوای دامەزراندنی دەوڵەت بەدواوە بوونی هەیە. تورکیای سەد ساڵی دووەم دەبێت چیتر بەو جۆرە نەبێت. ئەم دەوڵەتە دەبێت چیتر نەمێنێت. -
سەنگەرەکانی بەرخودان لە زەوی و ئاسمانەوە بۆردومان کران
سوپای تورکی داگیرکەر لە ١٧ و ١٨ی نیساندا لە شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی، چەمچۆ و سیدا سەنگەرەکانی بەرخودانی ١٢ جار بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر، ٣٦ جاریش بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کرد. -
یەنەکە وەڵامی بارزانی دایەوە: خاکفرۆش ئەوانەن بارەگای تورکیایان هێناوەتە دهۆک و هەولێر
یەنەکە وەڵامی مەسرور بارزانی دایەوە و رایگەیاند، کە خاکفرۆش ئەوانەن کە رێگەیان دا تورکیا لە هەولێر و دهۆک بە سەدان بارەگای سەربازی بکاتەوە. -
حسێن تورەلی لە دهۆک لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا ژیانی لەدەستدا
لە شاری دهۆک وڵاتپارێزێک بە ناوی حسێن تورەلی لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا ژیانی لەدەستدا.