کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
٣ شەهیدی هەپەگە کە ناسنامەیان دیارە لە گۆڕستانی بێکەسان بەخاکسپێردران
تەرمی گەریلاکانی هەپەگە سەرباری ئەوەی ناسنامەیان ئاشکرا بووە، بە بێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەکانیان لە گۆڕستان بێکەسان بەخاکسپێردران. -
گەڕی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز لە تەتوان دوایی هات
پارتی چەپی سەوز دوایین کۆبوونەوەی خۆی ڕێکخست لە سەرحەد لە تەتوان. وتەبێژی پارتی چەپی سەوز چیدەم کلچگۆن ئوچار لە مەراسیمی کردنەوەی نووسینگەی هەڵبژاردن گوتی: «تەتوان دەبێتە شوێنی کۆتاییهاتنی دەسەڵات». -
پارتی چەپی سەوز لە وان لەگەڵ رۆژنامەنووسان کۆبووە
کاندیدەکانی پارتی چەپی سەوز لە وان لەگەڵ رۆژنامەنووسان کۆبوونەوە. -
بوڵدان لە دیلۆک: وانەیەک فێری ئاکەپە دەکەین کە لە سیاسەتدا ئیدی ناوی نەهێنرێت
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە رایگەیاند، ئەوان ئەو شتانە لەبیرناکەن کە بەسەر خەڵکی دیلۆکدا هاتووە و وتی، " لە ١٤ی ئایاردا وانەیەک فێری ئاکەپە دەکەین کە لە سیاسەتدا ئیدی ناوی نەهێنرێت. -
ئایلا ئاکات و سەباحەت تونجەل پەیام بۆ ١٤ ی ئایار دەنێرن
هەریەک لە ئایلا ئاکات ئاتا و سەباحەت تونجەل لە گرتووخانەی ژنانی سینجانەوە، دووپاتی دەکەنەوە، لە ١٤ ی ئایار ڕێگەی ئازادی و دیموکراسی بەهۆی پارتی چەپی سەوزەوە دەکرێتەوە. -
ئازادکردنی ١٢ زیندانیکراوی گرتووخانەی بۆلوی ڕادەگیرێت
ئازادکردنی کۆمەڵێک زیندانیکراوی گرتووخانەی بۆلوی لە تیپی T ڕادەگیرێت کە نزیکەی ٣٠ ساڵە بەندکراون، چونکە «پەشیمانی» قبووڵ ناکەن. -
پارتی چەپی سەوز لە هاتای لەگەڵ گەل کۆبووە
پارتی چەپی سەوز لە گەڕەکی بوڵوتتەپەی هاتای و گەڕەکی چەکمەجەی دەفنە لەگەڵ گەل کۆبووە و بانگەوازی لێپرسینەوە لە بومەلەرزەکەی ٦ی شوباتی کرد. -
لە خیزان ئۆفیسی هەڵبژاردن کرایەوە: تێکۆشانی شۆڕشگێری کورد ئاکەپە و مەهەپە تێکدەشکێنێت
بەرپرسانی پارتی چەپی سەوز لە ئاهەنگی کردنەوەی ئۆفئسەکەیان لە خیزانی بەدلیس رایانگەیاند، " تێکۆشانی شۆڕشگێری گەلی کورد حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە تێکدەشکینێت. -
بریاردرا بە هێشتنەوەی رۆژنامەوانان لە زیندان: یەکەم دانیشتنی دادگا ١١ی تەمموز بەرێوە دەچێت
دادگا بڕیاریدا ئەو ١٦ رۆژنامەوانەی لە حوزەیرانی ساڵی رابردوو لە ئامەد دەستگیرکرابوون لە زینداندا بهێڵدرێنەوە و یەکەم دانیشتنیش لە ١١ی تەمموز بەڕێوەدەچێت. -
بوڵدان: دەسەڵاتداری دوژمنی دادپەروەری و کوردانە، لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکەین
هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە پەروین بوڵدان وتی، "دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە دوژمنی دادپەروەری و کوردانە. ئێمە لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکەین". -
بە چەکە قەدەغەکراوەکان هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخۆدان
سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەی سیدا بە چەکی قەدەغەکراو هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی بەرخۆدان. -
هەپەگە یادی گەریلا شەهیدەکانی بەرزڕاگرت
هەپەگە یادی ٥ گەریلای شەهیدی بەرزڕاگرت و ئاماژەی بەوەکرد، "هاوڕێیانمان سەران، دەنیز، باتتال، ئاندۆک و هارون لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستانەوە روویان کردە ریزەکانی تێکۆشان و بوونە دیارترین نمونەی یەکێتیی گەلەکەمان". -
گۆک ئاڵپ: ئێمە لە دژی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ دەبین
سەمرا چاغلار گۆک ئاڵپ پاڵێوراوی پارتی چەپی سەوز لە بەدلیس بۆ پەرلەمان ڕایگەیاند، دژی پێشێلکارییەکان دەبن و وتی، کار بۆ چەسپاندنی یاساکانی داکۆکیکار لە شکۆ و کەرامەتی مرۆڤ دەکەین. -
سومەیە بۆز: دەبێت کورد خاوەنی پێگە و ستاتۆ بێت
سومەییە بۆز پاڵێوراوی پارتی چەپی سەوز لە مووش بۆ پەرلەمان باسی لە گرنگیی هاوپەیمانی دیموکراسی و ئازادیی کورد کرد و وتی: "پەروەردە بە زمانی دایک، مسۆگەرکردنی دۆخ و پێگەی کورد بۆ ئێمە دەبێتە ئەرک و کاری سەرەکی". -
لە وان بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤ ریختەر روویدا
لەناوچەی ئەبەخی وان بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤پلە بە پێوەری ریختەر روویدا. -
خەڵکی نسێبین وەڵامی پۆلیسە هێرشبەرەکانیان دایەوە: ئێمە بە بەرخۆدان سەردەکەوین
پۆلیسی لەکاتی کردنەوەی بنکەی بانگەشەی هەڵبژاردنی ژنان هێرشی کردە ئامادەبوان. سەدان کەس لە مەراسیمی کردنەوەی بنکەکەدا بوون و بە دروشمی 'ئێمە بە بەرخۆدان سەردەکەوین' و 'بژی سەرۆک ئاپۆ' وەڵامی پۆلیسە هێرشبەرەکانیان دایەوە. -
'ڕژێمی ئاکەپە - مەهەپە دەڕوات و ئێمە دێین'
لە کاتی کردنەوەی بنکەی بانگەشەی هەڵبژاردنی ژنان لە وان، چیدەم کلچگون ئوچار وتی، بە دڵنیاییەوە ڕژێمی دوژمنی ژنان و کوردەکان تێکدەشکێت و پارتی چەپی سەوز بۆ سەردەمی نوێ بڕیاردەر دەبێت. -
تەڤگەری ئازادی بە بۆنەی رۆژی جیهانیی ژینگەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە
دەستەی ژینگە تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ژینگەوە ڕایگەیاند، خاوەن ڕوئیاو فەلسەفەی پاراستنی ژینگەشین، کە وەک ڕەگەزێک لە ڕەگەزەکانی سیستەمی خۆبەڕێوەبەرێتی دیموکراتیکدا دیاریکراوە. -
بەردان ئۆزتورک: گەلی کورد خوازیاری ئاشتی و دیموکراسییە
پارتی چەپی سەوز سەردانی بازرگانانی سێرت ـی کرد و لەبەردەم نووسینگەی هەڵبژاردن لەگەڵ گەل کۆبووییەوە. -
لە وێرانشار بەگەرمی پێشوازی لە پارتی چەپی سەوز کرا
پارتی چەپی سەوز لە شارۆچکەی وێرانشاری سەر بە ڕوحا نووسینگەی هەڵبژاردنی کردەوە و هەزاران کەس بەشداری ڕێوڕەسمەکە بوون. -
بڕیار ڕەشید: دەبێت داگیرکاریی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق بوەستێنرێت
بڕیار ڕەشید، پەرلەمانتاری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، جەخت دەکاتەوە لە یەکخستنی بڕیاری عێراقی بۆ وەدەرنانی داگیرکەری تورکیا لەسەر خاکی عێراق و باشوری کوردستان. -
جەماوەرێکی زۆر سەردانی پرسەی سەلیم ئەسمەر گەریلای هەپەگە کرد
نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پارتە سیاسیەکانی ئامەد بە کۆمەڵ سەردانی پرسەی سەلیم ئەسمەر گەریلای هەپەگە کرد کە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٧ لە هێرشی سوپای داگیرکەری تورکدا شەهید ببوو. -
هەپەگە: سوپای داگیرکەری تورک ٢٤ جار هێرشی کرد
سوپای داگیرکەری تورک لە ئاسمانی و زەمینیەوە ٢٤ جار هەرێمەکانی پاراستنی میدیای بۆردومان و تۆپباران کردووە. -
پارتو ئیسلامیی کورڎسانی: پەشتیوانی جە پارتو چەپی سەوزی – هامپەیمانیی کورڎی مکەرمۍ
پارتو ئیسلامی کورڎسانی (پیک) ئەرەیاۋناش؛ جە ھورچنیەکا ١٤و ئایارینە جە دژوو هامپەیمانیی دژ بە کورڎی پەشتیوانی جە هامپەیمانیی کورڎی - پارتو چەپی سەوزی و ٧ خاڵەکەو هامپەیمانیی ئازاڎیی و دیموکراسی کورڎیش بە داواکەرڎەیە خېرای نامېبەرڎ. -
پۆلیسی تورکیا لە هەزەخ چوار کەس دەستگیردەکات
پۆلیسی تورکیا ٤ کەس دەستگیردەکات لەنێویشیاندا مناڵێک هەیە، ئەوەش پاش هەڵکوتانە سەر بەشێک لە ماڵەکانی شارۆچکەی هەزەخ لە ناوچەی شەرناخ.