کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
هەپەگە: میراتێکی بەرخۆدانیان لە دوای خۆیان بەجێهێشت
هەپەگە ناسنامەی سێ گەریلای شەهیدی بڵاوکردەوە و وتی: "تا دوایین هەناسەیان بۆ داهاتووی ئازادی گەلەکەمان تێکۆشان و میراتێکی بەرخۆدانیان لە دوای خۆیان بەجێهێشت، کە لەبیر ناکرێت." -
ئیدری وارگەی گەلان بەرامبەر بە ڕژێمی تاک کەسی دەوەستێتەوە
یڵماز هون پاڵێوراوی پارتی چەپی سەوز لە ئیدر بۆ پەرلەمان ڕایگەیاند، ئیدر شاری گەلانە و لە ١٤ی ئایاردا کۆتایی بە ڕژێمی تاک کەسی دەهێنین. -
کۆنگرەی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال بە کۆمەڵێک بڕیار کۆتایی هات
پێنجەمین کۆنگرەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک لە شەنگال بە هەڵبژاردنی هاوسەرۆکانی مەجلیسی گشتی و جێگران و ئەندامانی مەجلیسی گشتی کۆتایی هات. -
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان گوندەکانی پێنجوێنی بۆردومانکرد
چەند گوندێکی سنوری شارۆچکەی پێنجوێن بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بۆردومانکران سێ کەس شەهید بوون کەسێکی تریش بریندارکرا. -
ئۆفیسی هەڵبژاردن لە جۆلەمێرگ کرایەوە
پارتی چەپی سەوز لە جۆلەمێرگ بە بەشداری هەزاران کەس ئۆفیسی هەڵبژاردنی کردەوە. -
'ئەم بەرخۆدانە دەسەڵات دەڕووخێنێت'
پارتی چەپی سەوز لە ئەستەنبوڵ، موش، ئەدەنە و وان بە جۆش و خڕۆشەوە خەباتی هەڵبژاردن بەڕێوە دەبات. جەنگیز چیچەک کاندیدی پارتی چەپی سەوز لە ئەستەنبوڵ قسەی کرد و وتی، " هەژار، رەنجدەر و ئەوانەی بەرخۆدان دەکەن ئەم دەسەڵاتە دەرووخێنن." -
پارتی ڕێگرە لە گەڕانەوەی ئاوارەکانی شەنگال
بەرپرسی ناوەندی ڕێکخستنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان (یەنەکە)، داود جوندی دەڵێت، پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) ڕێگەنادات ئاوارە ئێزیدییەکان بگەڕێنەوە شەنگال، ئەوەش لەپێناو بەکارهێنانیان بۆ بەرژەوەندیی حزبی بەتایبەت لە هەڵبژاردنەکاندا. -
کۆنگرەی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال: پاراستنی شەنگال پاراستنی ڕێبەر ئاپۆ و کوردستانە
ئەو نامانەی لەپێنجەمین کۆنگرەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک لە شەنگال خوێنرانەوە، جەختدەکەنەوە لە دانپیانان بە خۆبەڕێوەبەریی شەنگال و ڕێکخستنی کۆمەڵگەی ئێزیدی، لەگەڵ پاڵپشتیکردنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال. -
سی پی تی: دەوڵەتی تورک لە ماوەی ٨ ساڵدا ١٥٠ هاوڵاتی مەدەنی لە باشور شەهید کردووە
سی پی تی ریگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تاوەکو ئیستا دەوڵەتی تورک لە هێرشی ئاسمانیدا ١٥٠ هاوڵاتی مەدەنی لە باشوری کوردستان شەهید کردووە و ٢٦٠ کەسیشی بریندار کردووە. -
لە پێنجوین و بەشێک لە رۆژهەڵاتی بومەلەرزە روویدا
بومەلەرزەیەک بەپلەی ٢.٩ بەپێوەری ڕێختەر شارەدێی پێنجوێن و بەشێک لەڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند. -
بۆ دڵشاد گەڤەر گەریلای هەپەگە لە مەخمور پرسە دانرا
لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) پرسە بۆ دڵشاد گەڤەر گەریلای هەپەگە دانرا. -
هاوسەرۆکی ئیهەدە ئەرەن کەسکین دەستگیرکرا
هاوسەرۆکی گشتیی ئیهەدە ئەرەن کەسکین لە سەر هەژماری تویتەری خۆی بڵاویکردەوە کە لە ئیستەنبوڵ دەستگیرکراوە. -
لە شەنگال کۆنگرەی خۆبەڕێوەبەری دەستیپێکرد
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال حەسۆ براهیم لە پێنجەم کۆنگرەی خۆبەڕێوەبەری شەنگالدا رایگەیاند، "رێککەوتنی ٩ی تشیرینی یەکەم بە هەڵوێستی گیانبازانەی کۆمەڵگەی ئێزدی و گەلانی عەرەب شکستیپێهێندرا". -
پاڵێوراوانی ئاکەپە لە وان بە گەندەڵی و تاوانکاری دەناسرێن!
ئەو سێ پاڵێوراوەی کە لەلایەن ئاکەپەوە لە وان پاڵێوراون ڕابردوویان بە تاوان و گەندەڵی دەناسرێت. تورکمان ئۆغڵو، کایا تۆرک و ئارڤاس لە ساڵانی ڕابردوودا پەرلەمانتاری وان بوون، پشتیوانییان لە قەیوم کرد و بووە هۆی بێکاربوونی هەزاران کەس. -
هەپەگە: داگیرکەران ٣٤ جار هێرشیان کردەسەر سەنگەرەکانی بەرخودان
سوپای تورکی داگیرکەر ٣٤ جار هەرێمەکانی پاراستنی مێدیایان لە زەوی و ئاسمانەوە بۆردومان کرد. -
پارتی چەپی سەوز لە سەمسور متمانەی بە خۆی هەیە
بەکر گوربوز هاوسەرۆکی هەدەپە لە سەمسور ڕایگەیاند، بە خێراییەکی زۆر هەڵمەتی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوز بەڕێوەدەچێت و ڕاشیگەیاند، لە سەمسور متمانەیان بە خۆیان هەیە. -
نەژلا دەمیر: پێویستە ئێمە کۆچکردن لە ئاگری بوەستێنین
نەژلا دەمیر یەکێک لە پاڵێوراوەکانی پارتی چەپی سەوز لە ئاگری بۆ پەرلەمان ڕایگەیاند، کۆچێکی گەورە لە ئاگرییەوە هەیە و دەبێت بۆ ڕێگەگرتن لەوە کار بکەین. -
لە نسێبین نوسینگەی بانگەشەی هەڵبژاردن کرایەوە
پارتی چەپی سەوز لە نسێبین بە بەشداری هەزاران کەس نوسینگەی بانگەشە و پەیوەندی هەڵبژاردنی کردەوە. -
کەسوکاری ئەنفال داواکارن ڕوفاتی ئازیزانیان بگەڕێتەوە و جاش و موستەشارەکانیش دادگایی بکرێن
لە ٣٥هەمین ساڵیادی شاڵاوی ئەنفال، لە مۆنۆمێنتی ئەنفال لە قەزای چەمچەماڵ، کەسوکاری قوربانیان داواکارن ڕوفاتی کەسوکاریان بگەڕینرێنەوە و جاش و موستەشارەکانیش دادگایی بکرێن. -
'باشترین رێزگرتن له شههیدان، درێژهدان به رێبازهكهیانه'
پژاک لە حەوتەم ساڵیادی شەهیدبوونی کەمال سادق قادر و وەستا سدیق ساڵیاوایی یاد وبیرەوەری ئەو دوو تێکۆشەرەی رێگای ئازادی و دیموکراسی بەرز و پیرۆز راگرت و رایگەیاند: "'باشترین رێزگرتن له شههیدان، درێژهدان به رێبازهكهیانه". -
کەجەکە: بە بەرخودان و یەکڕیزی گەلەکەمان لە ئەنفال و کۆمەڵکوژی دەپارێزرێت
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە لە ٣٥ەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئەنفال رایگەیاند، هێشتا لەسەرتاسەری کوردستان مەترسی کۆمەڵکوژی و راگواستن لەسەر گەلەکەمانە، بەڵام بە بەرزکردنەوەی توانستی بەرگریی رەوا دەتوانین گەلەکەمان لە ئەنفال و کۆمەڵکوژی بپارێزین. -
پەژاک: ئازادی گەلی کورد لە رێگەی کۆتاییهێنان بە لۆزانەکان و ئەنفالەکان مسۆگەر دەبێت
پەژاک لە ساڵیادی ئەنفالدا وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو کۆمەڵکوژییە رایگەیاند: "تاکە رێگە بۆ رێگرییکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەنفالەکان یەکگرتوویی و پەرەپێدانە بە رێبازەکانی تێکۆشانی رەوا و دیموکراتیک". -
کۆمەڵکوژی ئەنفال؛ رێگریی لە یادکردنەوە کرا، بانگەواز بۆ یەکگرتوویی راگەیەندرا
ئاستەنگی بۆ مەراسیمی کەسوکاری قوربانیانی ئەنفال سازکرا. لە لێدوان و راگەیەندراوەکاندا بانگەواز بۆ یەکگرتوویی کرا. -
تەڤگەری ئازادی- کەرکوک: "بە یەکێتی نەتەوەیی ڕێگری لە کۆمەڵکوژی دەکەین"
لە ساڵیادی ئەنفالدا، ئەنجوومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی داوای یەکێتی نەتەوەیی دەکات لەپێناو ڕێگری لە کۆمەڵکوژی گەلی کورد. -
سی پی تی: لە شێلادزێ دوو کەس لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە کوژران
سی پی تی رایگەیاند، کە دوو هاوڵاتی خەڵکی شێلادزێ کە تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە، لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک ژیانیان لەدەستداوە.