کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
کەجەکە: تێکۆشانمان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەهێز بکەین!
هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، بارودۆخی بەردەوامیدان بە گۆشەگیری لاواز بووە. تێکۆشان لەدژی گۆشەگیری و تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادی کوردان لە یەک جیاواز نین. -
پۆلیسی تورک چەکی خستە سەر سەری منداڵێکی تەمەن ٣ ساڵ
پۆلیسی تورک لە ئامەد هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک و چەکیان خستە سەر سەری منداڵێکى تەمەن ٣ ساڵ. -
'لەسەر هێڵی ژیانی ئازادی سەرۆک ئاپۆ بەرخۆدان دەکەین'
گەریلاکانی یەژاستار کە بەشداریان لە جەنگی حەفتانیندا کردووە، ئاماژەیان بە گۆشەگیری قوڕسی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد. -
کاڵکان: دەست بە هەڵمەتێکى بەرفراوان دەکەین
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەریی پەکەکە وتی، لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیى و گۆشەگیری دەست بە هەڵمەتێکى بەرفراوانی بەرخودان دەکەن و لە هەموو گۆڕەپان و ئاستەکاندا بە شێوازی بەرچاو و خوڵقێنەر کار دەکەن. -
قەدەغەکاریی سیستماتیک و ملهوڕانەى دەوڵەتى تورک لە جۆلەمێرگ بەردەوامە
پارێزگاری دەوڵەتى تورک لە جۆلەمێرگ قەدەغەکاریى هاتوچۆی هاووڵاتییانی لە ٥ ناوچەى جۆلەمێرگ راگەیاند و ئەو قەدەغەکارییە بە پاساوی "ناوچەی ئەمنیى تایبەت" بۆ ماوەى ١٥ رۆژ بەردەوام دەبێت. -
شەنگالیانی کەمپەکانی باشوور لە دۆخێکی خرابدان
کوردانی شەنگال کە لەدوای فەرمانی ٢٠١٤ لە کەمپەکانی باشووری کوردستان نیشتەجێبوون، لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و کەمتەرخەمی بەرپرسان لە ناو دۆخیکی خرابدا دەژین. یەکێک لەو کەمپانەش کەمپی قادیای دهۆکە. -
هونەرمەندانی کورد کار بۆ یەكێتی نەتەوەیی دەکەن
هونەرمەندانی چوار پارچەی کوردستان ئەمڕۆ لە شاری سڵیمانی بە مەبەستی هەوڵدن بۆ یەکێتی و یەکرێزی لە نێوخۆی نێو ماڵی کوردی کۆبوونەوەیەکی کراوەیان ئەنجامدا. -
هەپەگە لە دژی سوپای تورک لە هەفتانین چالاکییەکی ئەنجامدا
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، هێزەکانی گەریلا لە هەرێمی هەفتانین لە دژی سەنگەرەکانی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییەکیان ئەنجامدا. -
رێپێوانی ئەنتەرناسیۆنالیستەکان دەستیپێکرد
کەسانی ئەنتەرناسیۆنالیست، بە مەبەستی پشتیوانیکردن بۆ ئازادی ئوجالان لە بەردەم باڵەخانەی داد لە لوکسەمبۆرگ دەستیان بە رێپێوانێکی بەرفراوان کرد. -
کاڵکان: پیلانگێڕیی نێونەتەوەیى بەردەوامە
دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەریی پەکەکە رایگەیاند، ئامانج و پلانەکانى پیلانگێڕیی نێونەتەوەیى لاواز کراون، بەڵام بە تەواوی پوچەڵنەکراونەتەوە. -
لە وان تراژیدی پەنابەران بەردەوامە
لە شاری وانی سنوری گیانلەدەستدانی پەنابەران بەردەوامە. ساڵی رابردوو ٥٠ پەنابەر لە وان گیانیان لەدەستدا. مورات مەلەت سەرۆکی لقی وانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، وەرگرتنی ڕێوشوێنی ئەمنی توند، هۆکاری گیانلەدەستدانی مرۆڤەکانە. -
لە ئارتوکلوی مێردین ٤ کەس دەستگیرکران
لە چوارجێوەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا لە ناوچەی ئارتوکلوی مێردین پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵان و ٤ کەسیان دەستگیرکرد. -
لە وان ٣٠ پەنابەر بەرلەوەی لەسەرمادا ڕەقببەنەوە، ڕزگارکران
لە ناوچەی وەستانی پارێزگای وانی باکووری کوردستان ٣٠ پەنابەر بەرلەوەی بە هۆی سەرما و کڕێوە و بەفرەوە ڕەقببنەوە، دۆزرانەوە و ڕزگارکران. -
باران کایا شەهیدی هەپەگە لە ئەلمانیا بەبیر هێنرایەوە
باران کایا شەهیدی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لە شاری مونستەری ئەلمانیا بە مەراسیمێکی شایستە بەبیر هێنرایەوە. -
رێپێوانە بەرفراوانەکەی پاریس بۆ ئیدانەکردنی پلانگێری کۆتایی پێهات
دوای ئەوەی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە مەبەستی ئیدانەکردنی پلانگێری نیودەوڵەتی بەرامبەر بە رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئوجالان، رێپێوانێکی بەرفراوان بۆ ماوەی سێ رۆژ دەستی پێکردبوو، ئەمڕۆ کۆتایی پێهات. -
هێزەکانی پۆلیس هێرشیان کردە سەر رێپێوانەکەی فرانکفۆرد و ٣ گەنجیان دەستگیر کرد
رێپێوانە بەرفراوانەکەی دوێنێی شاری فرانکفۆردی ئەلمانیا، ئەمڕۆش لە دووەم رۆژیدا بەردەوام بوو، لەم چوارچێوەیەدا هێزەکانی پۆلیسی ئەلمانیا هێرشیان کردە سەر چالاکەوانانی رێپێوانەکە و سێ گەنجیان دەستگیر کرد. -
سویسرا: TKP-ML شەهیدانی مانگی کانونی دووەمی پارتەکەی بەبیر هێنایە
حیزبی کۆمۆنیستی تورکیا-مارکسیست-لێنینیست (TKP-ML) ئەو شەڕڤانانەی کە لە ساڵە جیاوازەکاندا لە مانگی کانونی دووەمدا شەهید بوون، لە شاری باسەلی سویسرا بەبیر هێنایەوە. -
کوردستانیان لە پاریس لە دژی پلانگێرییەکە لەسەر پێن
بە مەبەستی ئیدانەکردنی پلانگێری ١٥ی شوبات لە دژی ئوجالان، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بە پێشەنگی ژنانی کورد رێپێوانێکی بەرفراوان دەستی پێکردبوو، رێپێوانەکە لە سێیەم رۆژیدا بەردەوامە. -
رێپێوانە بەرفراوانەکەی گەنجان بەردەوامە
رێپێوانی گەنجان لە فرانکفورد کە بە مەبەستی ئیدانەکردنی پلانگێری نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات دەىستی پێکرد، لە دووەم رۆژیدا بەردەوامە. -
گیوزەل: ئەو باجەى لە گەل وەرگیراوە بۆ گەل خەرج ناکرێتەوە
سەمرا گیوزەل پەرلەمانتاری هەدەپە رایگەیاند، لە بومەلەرزە گەورەکەى ١٩٩٩ لە ئیستانبول بەدواوە دەوڵەت بۆ بومەلەرزە لە زۆر شوێن باج لە هاووڵاتییان وەردەگرێت، بەڵام جارێکیتر ئەوە دەرکەوتەوە، کە ئەو باجە بۆ هووڵاتییان خەرج ناکرێتەوە. -
لە ئارتوکلوی مێردین ٤ کەس دەستگیرکران
پۆلیسی دەوڵەتى تورک لە چوارچێوەى ئۆپراسیۆنى پاکتاوی سیاسیدا لە ناوچەى ئارتوکلوی مێردین هەڵیکوتایە سەر ماڵی هاووڵاتییان و ٤ کەسیان دەستیگرکرد. -
لە سوتانى ماڵێکدا لە مێردین دایکێک و ٣ منداڵ گیانیان لەدەستدا
لە گوندی کایالار لە ناوچەى شەمرەخی مێردین ماڵێک ئاگری تێبەربوو و بەو هۆیەوە دایکێک و ٣ منداڵ لە ماڵەکەدا گیانیان لەدەستدا. -
هەپەگە یادی دوو گەریلای کردەوە کە لە ئەلکێ شەهید بوون
هەپەگە یادی گەریلا قەندیل بەرخۆدان و تیڕێژ زاگرۆسی کردەوە کە لە چەلێ شەهید بوون و ڕایگەیاند، تێکۆشانی شەهیدان سەردەکەوێت. -
بژاردەیەکى ناچاری بەسەر گەلی ئێران دا دەسەپێنرێت
گەلێ ئێران رۆژی ٢١ی شوبات / ٢ی رەشەمە دەچێتە سەر سندوقەکانى دەنگدان و لەبەر نەبوونی حیزبى سیاسی ناچارە بژاردەیەک بۆ خۆی دەستنیشان بکات، چونکە ئەنجوومەنى پاسەوانى دەستوور خۆپاڵاوتنى هەزاران کەسی بۆ پەرلەمانی ئێران رەتکردووەتەوە. -
لە ئەبخێی وان ١٣ پەنابەر لە سەرمادا رەقبوونەوە
لە ناوچەى ئەبخێى پارێزگای وان ١٣ پەنابەر لە کڕێوە و سەرمادا رەقبوونەوە و گیانیان لەدەستدا.