کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ماوەى ٣ ساڵ و ٢ مانگە قەدەغەى هاتوچۆ لە وان بەردەوامە
جارێکیتر قەدەغەى هاتوچۆ لە وان درێژکرایەوە. ماوەى ٣ ساڵ و ٢ مانگ و ١٨ رۆژە قەدەغەکاریى دەوڵەتى تورک لە وان بەردەوامیى هەیە. -
کۆدار و پەژاک: بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی ئێران درێژەدانە بە خۆپیشاندانەکان
کۆدار و پەژاک رایانگەیاند، هەڵبژاردنەکانى پەرلەمان و ئەنجوومەنی شارەزایانى ئێران بایکۆت دەکەن. راشیانگەیاند، ئەو هەڵبژاردنە بە مانای بەردەوامیدانە بە رەوتی کوشتن و سەرکوت، بۆیە بایکۆتی هەڵبژاردنەکان بە مانای درێژەدانە بە خۆپیشاندانەکان لە دژی سەرکوت. -
دارەمەیتی سوپای پاسداران لە کوردستان
رژێمی داگیرکەری كۆماری ئیسلامی ئێران دوای ٤١ ساڵ لەئەزموونی داگیرکەری و سەرکوت، لە کوردستان و ناوچە سنووریەکان، لەژێر پەردەی هەنگاوی دووهەمی شۆڕش، برەو بە قۆناخێکی نوێ لەسیاسەتی داگیرکاری و لاوازکردنی گەلان لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دهدات. -
لە سەڵماس پرسە و بەڕزراگرتنى یادی شەهید بێکەس ورمێ بەڕێوەچوو
سەرباری رێگریی هێزەکانى رژێمى ئێران پرسە و بەرزراگرتنی یادی شەهید بێکەس ئورمێ (ئەحمەد مورادپور) لە گوندی مەلحەمی سەر بە شاری سەڵماس بەڕێوەچوو. -
فڕۆکە جەنگییەکانی تورک هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک ناوچەکانی خواکورک، ئاڤا شین، هەفتانین و مەتینایان بۆردومان کرد. لە ئەنجامی هێرشەکەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانی گەریلا نەکەوت. -
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە دژی بارەگایەکی سەربازی تورک چالاکییان ئەنجامدا
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە دژی بارەگایەکی سەربازی سویای داگیرکەری تورک لە توزلای چالاکییەکیان ئەنجامدا. -
شاندەکەی باکور لە سلێمانی لەگەڵ رۆشنبیران کۆبووەوە
شاندەکەی باکوری کوردستان کە لە چوارچێوەی کار و خەباتی بونیادنانی یەکێتی نەتەوەیی سەردانی باشوری کوردستانی کردووە، لە شاری سلێمانی لە گەڵ رۆشنبیران کۆبووەوە. -
لە پاریس رێپێوانی دژی گۆشەگیری لە رۆژی دووەمدا بەردەوامە
رێپێوانەکەی پاریسی پایتەختی فەرەنسای کورد و دۆستانی، لە دژی گۆشەگیری ١٥ی شوبات، لە رۆژی دووەمدا بەردەوامە. -
بوڵدان: گۆشەگیری تاوانی مرۆڤایەتیە و هیچ کاتێک قبوڵناکرێت
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە ڕایگەیاند، گۆشەگیری تاوانی مرۆڤایەتیە و قبوڵناکرێت. زیندانی ئیمرالی و هەموو زیندانەکانی تورکیا لە ژێر گۆشەگیریدان. -
چوار دزی تورك لە سەیدسادق دەستگیرکران
لە سەیدسادق چوار کەسی تورک لەکاتی دزییکردن لە دووکانی ئاڵتونفرۆشیی دەستگیرکران، کە بەنیازبوون لە تورکیا ئاڵتونەکان ساغ بکەنەوە. -
کەجەکە: تا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەرخۆدانمان بەردەوام دەبێت
کەجەکە: هێزەکانی گەریلا لەسەرەتادا و هەموو هێزە تێکۆشەرەکانی بزوتنەوەی ئازادیمان بەو هێزەی کە لە خاوەندارێتیکردن لە رێبەر ئاپۆ وەریدەگرن، تا ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد، بەرخۆدانمان بەردەوام دەبێت. -
'لەدژی توندوتیژی دەوڵەت و پیاو، پێویستە تێکۆشانمان بەهێزتر بکەین'
خاتون ییڵدز چالاکوانی تەژەئا ئاماژەی بە توندوتیژی سەر ژنان کرد و وتی، "پێویستە پەیوەندی بە هەموو ژنانەوە بکەین و تێکۆشان بەهێزتر بکەین." -
جەنگی حەفتانین بەردەوامە و گورزی گەورە لە سوپای داگیرکەر دەدرێت
هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانین بە بەردەوامە. گەریلاکانی هەپەگە/یەژاستار لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا لە گردی پارتیزان گورزی گەورەیان لە سوپای تورک داوە. -
لەگەڵ فشارەکانی سوپای پاسداران لە سەڵماس یادی شەهید ئەحمەد مورادپوور کرایەوە
فشارەکانی سوپای پاسداران نەیتوانی ئەندامدانی مەراسیمی یادکردنەوەی شەهید ئەحمەد مورادپوور ئاستەنگ بکەن و لە گوندی مەلهەمی سەر بە شاری سەڵماس یادیکرایەوە. -
مورادپووری هەپەگەیی لە مەخمور بە مەراسیمێک بەخاکسپێردرا
تەرمی گەریلای هەپەگە ئەحمەد مورادپوور (بێکەس ئۆرمیە) کە لە شەڕی دژی چەتەکانی داعشدا لە مەخموور شەهید بوو، بە مەراسیمێک بەخاکسپێردرا. -
لە پاریس ڕێپێوانی درێژی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' دەستیپێکرد
لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا لەدژی پیلانگێڕی نێودەولەتی ١٥ی شوبات بەرامبەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانی درێژی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' دەستیپێکرد و ٣ ڕۆژ بەردەوام دەبێت. -
ویژدان و ئەخلاقی ئەوروپا
دوای بڕیاری دادگای باڵای بەلجیکا، پێویستە کورد لە کام وڵاتی ئەوروپا بن، ئەم بڕیارە وەک نمونە پیشان بدەن و لە ڕووی یاساییەوە بە شێوەیەکی بەهێز تێبکۆشن. -
کەژەکە بۆ دایە گیوزەل پەیامێکى سەرەخۆشیی بڵاوکردەوە
کەژەکە بۆ ئەموتوڵا گیوزەل پەیامێکى سەرەخۆشیی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "لە پێش هەموانەوە بانگ لە گەلی ئامەد و کوردستان و هەموان دەکەین بە بەهێزی خاوەنداری لە کەسایەتیى بەرخودێر و راپەڕیوی دایە گیوزەل بکەن". -
پۆلیسی تورک هەوڵیدا برای دێرسیم داغ پەرلەمانتاری هەدەپە بفڕێنێت
پۆلیسی دەوڵەتى تورک هەوڵیاندا ئازاد داغ برای دێرسیم داغ پەرلەمانتاری هەدەپە بفڕێنێت. -
هەپەگە یادی گەریلا بێکەسی ورمێی بەرز راگرت
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیى هەپەگە یادی گەریلا بێکەسی بەرز راگرت، کە لە هێرشی چەتەکانى داعش لە ٢ی شوباتدا بۆ سەر کامپی مەخمور شەهید بوو بوو. -
ئەنجامنامەی کۆنفڕانسی کورد لە پەرلەمانی ئەوروپا راگەیێندرا
ئەنجامنامەی شانزدەیەمین کۆنفڕانسی کورد-ی نێودەوڵەتیی لە پەرلەمانی ئەوروپا بڵاو کرایەوە. -
لە کۆنفڕانسی پەرلەمانی ئەوروپا باسی خۆڕاگریی ئوجالان کرا
لە چوارچێوەی کۆنفڕانسی کورد لە پەرلەمانی ئەوروپا جەخت کرایەوە کە پێویستە یەکێتی ئەوروپا واز لە پشتیوانی لە تورکیا بهێنێت و باس لەوەشکرا کە خۆڕاگریی رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئوجالان لە ئاستێکی نائاساییدایە. -
دایکی خەلەف لە پەرلەمانی ئەوروپا: لەدژی ئەردۆغان یەکبگرن
سعاد مستەفا دایکی ژنە سیاسەتمەداری کورد هەڤرین خەلەف کە یەکێکە لە بەشداربووانی کۆنفڕانسی کورد لە پەرلەمانی ئەوروپا، لە کۆنفڕانسەکەدا قسەی کرد و بانگەوازییەکی ئاڕاستەی ژنان کرد کە لەدژی ئەردۆغان یەکبگرن. -
نەپەگە: بە رێزەوە یادی فەرماندەى قارەمان عەلی پڵنگ بەرز رادەگرین
نەپەگە رایگەیاند، "فەرماندەى گەورە عەلی پڵنگ لە ١٤ی حوزەیرانى ٢٠١٩ / ٢٤ی جۆزەردان لە بەدلیس شەهید بووە. هاوڕێ عەلی بە کارامەیى خۆی لە شەڕدا و بە ڕێبازی ئەنجامگیرانە ئەوەى سەلماند، کە دەبێت ئاستی فەرماندەیەک بە چ شێوەیەک بێت". -
گەریلاکانى هەپەگە و یەژاستار: ڤیان سۆران وەڵامی پیلانگێڕان بوو
گەریلاکانى هەپەگە و یەژاستار رایانگەیاند، ڤیان سۆران پێوەری بنەڕەتی و دروشمی 'بێ سەرۆک ژیان نابێت'ە و وتیان، ڤیان سۆران وەڵامێکى بەهێزی بە پیلانگێڕان دایەوە.