کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
کۆنفڕانسی کورد لە پەرلەمانی ئەوروپا: دەبێت فشار لەسەر تورکیا دروست بکرێت
پەرلەمانی ئەوروپا لە برۆکسەلی پایتەخی بەلجیکا سەرپەرەشتی کۆنفڕانسی کورد-ی نێودەوڵەتی دەکات. جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا جەخت دەکاتەوە، بۆ رێگریکردن لە بنپێکارییەکانی، پێویستە فشار لەسەر تورکیا دروست بکرێت. -
لە باشوری کوردستان پێشێلکاری بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان زیادی کردووە
بەپێی ڕاپۆرتی نوێی سەندیكای ڕۆژنامەنووسان، بەراورد بە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ لە شەش مانگی کۆتایی ئەو ساڵەدا، لە باشوری کوردستان پێشێلكاریی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان زیادیانکردووە، بە جۆرێک لە ٢٠١٩دا ٦٦ پێشێلكاری بەرامبەر ١٥١ ڕۆژنامەنووس تۆماركراوە . -
ئەمریکا بەرنامە هەواڵگرییە شاراوەکەی لەگەڵ تورکیا راگرت
ئەمریکا رایگەیاند، ئەوان بەرنامە هەواڵگرییە شاراوەکەیان لەگەڵ تورکیا راگرتووە. ئەم بەرنامە شاراوەیە چەندین ساڵ لە دژی کورد بەکار هێنرا. -
ڕۆشنبیرانی باشور لەگەڵ شاندێکی باکور لەسەر یەكێتی گەلی کورد کۆ بوونەوە
شاندێک لە نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسیەکانی باکوری کوردستان لەگەڵ ڕۆشنبیر و نوسەرانی باشوری کوردستان لەشاری هەولێر دەربارەی یەكێتی و یەکریزی نەتەوەیی کۆ بوونەوە. -
هەپەگە لە هەفتانین هێرشی کردە سەر هێزی داگیرکەران
ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هەپەگە رایگەیاند، هێزەکانی گەریلا لە دژی سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەرێمی هەفتانین چالاکییەکیان ئەنجامداوە. -
کەنەکە: پاراستنی خەڵکی مەخمور لەئەستۆی حکومەتی هەرێمدایە
کەنەکە، ئاماژە بە گەمارۆدانی کامپی مەخمور و ئەو هێرشانە دەکات، کە لەلایەن تورکیا و داعشەوە دەکرێنە سەر کامپەکە و پاراستنی خەڵکی مەخمور دەخاتە ئەستۆی حکومەتی هەرێمدای کوردستان. -
کەجەکە: دەوڵەتی تورک لە پشت هێرشی سەر مەخمورەوەیە
کەجەکە ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک لە پشت هێرشی داعش بۆ سەر مەخمورەوەیە و وتی، "دەوڵەتی تورک بە چ ئامانجێک، ئاڕاستەی داعشی بەرەو شەنگال، کۆبانێ و شۆڕشی ڕۆژئاوا گۆڕی، بە هەمان ئامانجیش هێرش دەکەنە سەر مەخمور. -
چوار شار و شاروچکەی باشوور بە وێنەی ئۆجالان خەملێنران
گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە شاری سلێمانی و شاروچکەکانی، کەلار، پێنجوین و سەید سادق، لەدژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات بەرامبەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، وێنەکانی ئۆجالانیان لە دیوار و شوێنە گشتیەکان هەڵواسی. -
تەمەللی: ئاکەپە تەنها ئامانجێکی هەیە، ئەویش لەناوبردنی دەستکەوتەکانی کوردە
سەزایی تەمەللی هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە لە سەر رووداوەکانی ئیدلب قسەی کرد و وتی:"ئاکەپە بەردەوام لەبەر دەرگای روسیا و ئەمریکایە و هەوڵدەدات خۆی لەسەر پێ بهێڵێتەوە. تەنها ئامانجیکی هەیە، ئەویش لەناوبردنی دەستکەوتەکانی گەلی کوردە." -
لە سلێمانی بە هۆی نەبوونی غازەوە هاوڵاتیان رێگاکانی هاتۆچوویان داخست
خەڵکی باشووری کوردستان بە هۆی کەمبوونەوەی غازەوە نیگەرانە و لە سلێمانی گردبوونەوەیەک ئەنجامدرا. -
فڕۆکە جەنگیەکانی تورک هەرێمی خواکورک و زاپیان بۆردوومان کرد
هەپەگە ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ٣١ی کانونی دووەم و ٣ی شوبات لەدژی هەرێمی خواکورک و زاپ هێرشیان ئەنجامداوە. راگەیەنرا هیچ زیانێک بەر هێزەکانی گەریلا نەکەوتووە. -
ئاژانسى هەواڵی فورات حەشارەگەکانی داعش لە چیای قەرەچۆغی مەخمور ئاشکرا دەکات
تیمیكی پەیامنێریی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) چووە ناو حەشارگەکانی داعش لە چیای قەرەچۆخی مەخمور. -
تارا حوسێن: پێویستە بە زووترین کات هەڤاڵ ئیدریس سەلیم ئازاد بکرێت
ئیدریس سەلیم، پیشمەرگەی دێرین و ئەندامی تەڤگەری ئازادی، زیاتر لە ٨ مانگە لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکراوە بەبێ هیچ هۆکاریک. -
کۆدار رێوڕەسمی زەماوەندی پیرشالیاری پیرۆز کرد
کومیتەی ئایین و باوڕی کۆمەڵگای دێموکراتیک و ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان (کۆدار) بە بڵاوکردنەوەى راگەیاندراوێک رێوڕەسمی زەماوندی پیرشالیاری پیرۆز کرد. -
٢ چەتە کوژراوەکەى داعش لە مەخمور خواردن و دەرمانی تورکییان پێبووە
ئەو ٢ چەتەیەى داعش، کە هێرشیان کردبووە سەر مەخمور و ٣ شوانیان بریندار کردبوو و دواتر لەلایەن گەریلاکانى هەپەگەی مەخمورەوە کوژران، هێلەک، دەرمان، کەرەستە و جبەخانەی تورکییان بە ئیمزای سەرەک چەتەکانیان پێ بوو. -
ئاکەپە دەستدرێژکارێکى لە وان کردووە بە بەڕێوەبەر
یاشار سایدوت کاتیک لە جۆلەمێرگ بەڕێوەبەری فڕۆکەخانە بوو بە تاوانى پەلاماردان و دەستدرێژی دەستگیرکرابوو و بۆ ماوەیەکیش لە کار دەرکرابوو، ئێستا ئەو کەسە لەلایەن ئاکەپەوە کراوە بە بەڕێوەبەری کاروباری ئاسمانیى دەوڵەتى تورک لە وان. -
هونەرمەندان لەدژی مۆدێرنیتەی کاپیتالیست پارێزەری کۆمەڵگان
موستەفا قەڕەسوو ئەندامێ دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، هونەر و هونەرمەندان پێویستە لەدژی کاپیتالیزم هەڵوێستیان هەبێت. -
لە زانکۆی سلێمانی پەرتوکەکانی ئوجالان بەسەر خوێندکاراندا دابەشکران
گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە دژی پلانگێری نیودەوڵەتی ١٥ی شوبات لە بەرامبەر رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئوجالان، لە زانکۆی سلێمانی پەرتوکەکانی ئوجالانیان بەسەر خوێندکارانی زانکۆدا دابەشکرد. -
هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەی هالیلییەی روحا دەستگیر کرا
مسلم ئارسلان هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەی حالیلییەی شاری رحا بە بیانووی "دەبێت وتەت لێ وەربگیرێت" دەستگیر کرا. -
رێپێوانەکەی هانوڤەر بە گردبوونەوەیەکی جەماوەری کۆتایی پێهات
رێپێوانە ٣ رۆژییەکەی کوردستانییان لە شاری هانوڤەری ئەلمانیا لە دژی پلانگێری نێودەوڵەتی بۆ سەر رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئوجالان، بە گردبوونەوەیەکی جەماوەری کۆتایی پێهات. -
رێپێوانەکەی شاری هانۆڤەر لە سێیەم رۆژیدایە
رێپێوانەکەی شاری هانوڤەری ئەلمانیان کە لە دژی گۆشەگیری نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات و گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئوجالان دەستی پێکردبوو، لە سێیەم رۆژیدا بەردەوامە. -
وتنەوەی 'ساڵح ئەفەندی'-ش بە تاوان لەقەڵەمدرا
ئایشە میناز هاوسەرۆکی شارەوانی توشبا کە بەرامبەر ساڵح ئاکمانی ئاکەپەیی کە بە زۆر وەک سەرۆک شارەوانی دامەزرێنرا، وشەی 'ساڵح ئەفەندی' بەکارهێنابوو، دوای ١٠ مانگ تاوانبارکرا. -
بەردەوامی بە گۆشەگیری دەدەن و ڕێگا لە ئاشتی دەگرن
قودرەت تەمەل هاوسەرۆکی لقی وانی TUHAY-DER ڕایگەیاند، بە بەردەوامیدان بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ڕیگا لە ئاشتی تورکیا دەگرن. -
شار پرێس: سوپای توركیا داوا لهخهڵكی گوندی خهلیفان دهكات گوندهكهیان چۆڵ بكهن
ماڵپەڕی شار پرێس بڵاویکردەوە، هێزێكی سهربازیی سوپای توركیا كه ژمارهیان ٣٠ سهرباز و ئەفسەر دهبێت لهدوورهوه تهقه له گوندێکى سەر بەقەزاى سۆران دهكهن و دواتر دهچنە ناو گوندهكه و داوا لە خەڵکى دهكهن ناوچەکە چۆڵ بكهن. -
هەدەپە: ئەو هێزانەى مەخموریان کردووەتە ئامانج لە هێرشکردنە سەری بەرپرسیارین
هەدەپە لەبارەى هێرشی داعش بۆ سەر کامپی مەخمور رایگەیاند، هێرشەکەى داعش نیشانەى ئەوەیە، کە هەڕەشەى داعش سەرلەنوێ دەستیپێکردووەتەوە.