کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
ئاسایشی پارتی رێگای نەدا بریندارانى کامپی مەخمور بگوێزرێنەوە بۆ نەخۆشخانەکانى هەولێر
لە هێرشی چەتەکانى داعش بۆ سەر کامپی پەنابەرانى شەهید رۆستەم جودی (مەخمور)دا ٣ هاووڵاتى بریندار بوون. ئاسایشی پارتی دیموکراتى کوردستان (پەدەکە) رێگاى نەدا ئەو بریندارانە بگوێزرێنەوە بۆ نەخۆشخانەکانی. -
هێرشەکەی داعش بۆ سەر مەخموور تێکشکێندرا
هێرشەکەی دوانیوەڕۆی ئەمرۆی چەتەکانی داعش بۆ سەر کەمپی پەنابەرانی مەخموور تێکشکێندرا. هێزەکانی خۆپاراستن ٢ چەتەیان کوشت. -
سلێمانی، لە مەراسیمێکدا یادی شەهید ڤیان سۆران بەرز ڕاگیرا
لە شاری سلێمانی لە ساڵیادی شەهید بوونی شەهید ڤیان سۆران، لەلایەن رێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستانەوە یادی ئەو شەهیدە بەرز ڕاگیرا. -
رێپێوانەکانی بەرلین و هانۆڤەر لە دووەم رۆژدا بەردەوامن
رێپێوانەکانی دژی پلانگێری نێودەوڵەتی و گۆشەگیریی سەر رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئوجالان لە بەرلین و هانۆڤەر لە دووەم رۆژیدا بەردەوامن. -
داعش هێرشی کردە سەر کەمپی مەخموور
چەتەکانی داعش هێرشی کردە سەر کەمپی پەنابەرانی مەخموور. دوای وڵامدانەوەی هێزەکانی خۆپاراستن، شەڕ روویدا. -
'هێز، ڕوح و قسەی ئێمە یەکە: ئەویش تێکۆشانە'
ئایشە گۆککان، زەینەب ئورەن و فیگەن ئەکتی چالاکوانانی بزوتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا – TJA) ئاماژەیان بە هێرشی دەوڵەتی تورک لەدژی دەستکەوتەکانی ژنان کرد و ڕایانگەیاند، لەدژی هێرشەکان تێکۆشان بەهێز دەکەن و حساب لە بکوژ و تاوانبارن دەپرسن. -
ئاکەپە بە پاساوی 'لە شەڕداین' موچەى کرێکارانی شارەوانی نادات
شارەوانى ئاکەپە لە ناوچەى ئەلجەوازی بەدلیس بە پاساوی 'ئێمە لە عێراق و سوریا لە شەڕداین و حکومەت پارەى نییە و قەیرانى ئابووری هەیە' ماوەى ٨ مانگە مووچەى کرێکارانى شارەوانیى ئەو ناوچەیەی نەداوە. -
کۆڵبەرێک لە سەرمادا رەقبویەوە
دوێنێ شەممە ١ی شوبات / ١٢ی رێبەندان کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانى گوندی میشیاو لە سەرشیوی سەقز لە سەرمادا رەقبوویەوە. -
پەکەکە: لە بەرخودانى ساڵی نوێی تێکۆشانماندا گۆشەگیری تێکدەشکێنین
پەکەکە رایگەیاند، لە ساڵی نوێى تێکۆشاندا بەرخودانى ئازادیمان گۆشەگیری تێکدەشکێنێت، فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە هەڵدەوەشێنێت و کوردستان ئازاد دەکات و تورکیا و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دیموکراتیک دەکات. -
سەرۆک وەزیری نوێی عێراق دیاریکرا
محەمەد تۆفیق عەلاوی ڕایگەیاند، کە دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕایسپاردووە. -
تەمەللی: لەو جێگایەی گۆشەگیری هەبێت، دادپەروەری نییە
سەزایی تەمەللی هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە ڕایگەیاند، ئێستا کاتی هاوپەیمانی دیموکراسیە. پێویستە ئەردۆغان فرێبدرێتە زبڵدانی مێژووەوە. -
رێپێوانەکەی ساکسۆنیا و بەرلین دەستی پێکرد
لە دژی پلانگێری ١٥ی شوبات، رێپێوانە سێ رۆژییەکەی شاری ساکسۆنیای خواروو و بەرلین دەستی پێکرد. -
پارتی ئازادی ژنانی کوردستان شەهید ڤیان جافی بەبیر هێنایەوە
پارتی ئازادی ژنانی کوردستان-پاژک لە ساڵیادی شەهیدبوونیدا، ڤیان جافی بەبیر هێنایەوە و رایگەیاند، هۆکاری چالاکییەکەی هاوڕێمان ڤیان، شکاندنی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئوجالان و هەستیاربوونی دۆست و هاوڕێکانی بوو لە دژی گۆشەگیرییەکە. -
پەروین ئەدوایی بەمەبەستی تێپەڕکردنی سزای بەندکران بۆ بەندیخانەی ژنانی سنە ڕەوانەکرا
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، پەروین ئەدوایی چالاکوانی مەدەنیی کورد بەمەبەستی تێپەڕکردنی ٢ ساڵ سزای بەندکران بۆ ناوەندی پەروەردە و چاکسازی (بەندیخانەی ژنان) ی سنە ڕەوانەکرا. -
زیلان ڤەژین هاوسەرۆکى پەژاک: کۆماری ئیسلامی لە سێبەری خۆیشی دەترسێت
زیلان ڤەژین هاوسەرۆکى پارتی ژیانى ئازادی کوردستان (پەژاک) رایگەیاند، "خواستى گەلان لە ئێران گۆڕینى رژێم و گۆڕینى دەستوورەکەیەتى". راشیگەیاند، "کۆماری ئیسلامى لە سێبەری خۆیشی دەترسێت". -
پەرتوکەکانی ئوجالان بەسەر خوێندکارانی زانکۆدا دابەش کران
ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە زانکۆی سەید سادقی سەر بە پارێزگای سلێمانی پەرتوکی رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئوجالانیان بە سەر خوێندکاران دابەش کرد. -
ژنانی گەنجی تێکۆشەر ستاندی بایکۆتکردنی کاڵای تورکیان دانا
لە چوارچیوەی کەمپینی بایکۆتدا، رێکخستنی ژنانی گەنجی تێکۆشەر ستاندێکیان بە مەبەستی بایکۆتکردنی کەل و پەل و کاڵای تورکی دانا. -
لە خارپێت بەفر دەبارێت
لە ناوەندی شاری خارپێت کە ٨ رۆژ بەسەر بومەلەرزەکە دا تێپەڕ دەبێت، بەفر دەبارێت. -
لە ئەنکەرە ٤ کەس دەستگیر کران
لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنێکی لێپرسینەوەدا کە لە لایەن داواکاری گشتی ئەنکەرەوە بڕیاری لەسەر دراوە، ٤ کەس دەستگیر کران. -
لە هامبورگ رێپێوانێکی ٣ رۆژی دەستی پێکرد
لە شاری هامبورگی ئەلمانیا لە دژی پلانگێری نێودەوڵەتی و هێرشی داگیرکەران، رێپێوانێکی درێژ کە ماوەی سێ رۆژ دەخانێت، دەستی پێکرد. -
هەپەگە: لە خواکورک ٤ سەربازی تورک کوژران
هەپەگە لە هەرێمی خواکورک لەدژی سەربازانی تورک لە گردی شەهید دەرویش چالاکی ئەنجامدا. بە پێی راگەیەنراوی هەپەگە زیاتر لە ٤ سەرباز کوژراون. لە چەلیش هێزەکانی گەریلا چالاکیان ئەنجامدا. -
ئایشە میناز هاوسەرۆکی شارەوانی توشبای دەستگیرکرا
ئایشە میناز هاوسەرۆکی شارەوانی توشبای لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا دەستگیرکرا. -
تەرمی گەریلای هەپەگە دەمیرباگ دوای ٦ مانگ بەخاکسپێردرا
تەرمی مەحمود دەمیرباگ گەریلای هەپەگە کە لە ساڵی ٢٠١٩ دا لە ئەرزینگان لە شەڕدا شەهید بوو، دوای ٦ مانگ ڕادەستی خانەوادەکەی کرایەوە و بەخاکسپێردرا. -
کوژاندنەوەی ئەم ئاگرە خیانەتە
گەریلا دکتور ڕۆدی ڕۆژ ڕایگەیاند، لەکاتی خۆسووتاندنی هەڤاڵ ڤیان سۆراندا ئەو لەوێ بووە و دەڵێت، "لە جیاتی ئەوەی کە من ئەو ڕزگار بکەم ئەو ئێمەی ڕزگار کرد و ئێمەی لە خەو هەستاند. -
کاندەمیر: دەوڵەت بە هێرش وڵامی بانگەوازی ئاشتی دەداتەوە
غەریب کاندەمیر هاوسەرۆکی ڕێکخستنی دەبەپەی ئامەد ڕایگەیاند، گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان گۆشەگیری سەر هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و وتی، "دەوڵەت بە هێرشکردن وڵامی بانگەوازی بەڕێز ئۆجالان بۆ ئاشتی دەداتەوە.