کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
هەپەگە: بە ڕێزەوە یادی هاوڕێمان دونیا دەستان دەکەینەوە
هەپەگە ناسنامەی گەریلا سینەم یوسف (دونیا دەستان)ی ئاشکرا کرد کە بە هۆی هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورک لە قەندیل شەهیدبوو و بە ڕێزەوە یادی کردەوە. -
کەجەکە بۆ بوومەلەرزەکەی خارپێت بانگی هاوکاری کرد
کەجەکە لەبارەی بوومەلەرزەکەی خارپێت، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، گەلەکەمان بێ ئەوەی هیوایان بە دەوڵەت بێت، پێویستە هاوکاری زیانلێکەوتووانی خارپێت بکەن. -
ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی خارپێت بۆ ٣٩ کەس بەرزبووەوە
بە پێی ئاماری فەرمی لە بوومەلەرزەکەی خارپێتدا ٣٩ کەس گیانیان لەدەستداوە. بەڵام دوێنی شەو تەرمێکی تریش لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکدا هێنرایە دەرەوە. -
ڕەنگەکانی ڕۆژئاوا لە سلێمانی نمایشکرا
بەڕێوبەرایەتی ڕۆشنبیری سلێمانی لە گەلەری مۆزەخانە ئەو شارە پێشنگایەکی شێوەکاری پۆستەری سیاسی لە ژێر ناونیشانی "ڕەنگەکانی ڕۆژئاوا" بۆ ژمارەیەک هونەرمەندی شێوەکار کردوە. -
گەلی کورد پێویستە بە رۆحێکی مرۆڤ دۆستانەوە، بە هانای لێقەوماوانی بوومەلەرزەی خارپێتەوە بڕوات
کۆدار لەبارەی بوومەلەرزەکەی شاری خارپێتی باکووری کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، داگیرکەرانی کوردستان نەتەنیا نەبوونەتە مەرهەمێ بۆ زامەکان بەردەوام هەوڵ دەدەن لەئازاری گەل بۆ بەرژەوەندی خۆیان کەڵک وەربگرن -
'گۆشەگیری تاوانی دژی مرۆڤایەتیە'
موراد مەلەت سەرۆکی ئیهادەی وان ڕایگەیاند، گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، تاوانی دژی مرۆڤایەتیە. -
هەدەپە: ئاکەپە نایەوێت هاوکاریی خارپێت بکەین
هەدەپە لە بەرامبەر ئەو رێگرییانەی لە لایەن ئاکەپەوە بۆیان دروست دەکرێت و رێگە نادات هاوکاری بگەیێنن بە لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی خارپێت، ناڕەزایی پیشاندا و رایگەیاند، هەنگاوەکانمان بۆ پشتیوانی و هاوکاری لێقەوماوان، لە لایەن ئاکەپەوە رێگریی لێدەکرێت. -
ئەڵمانیا مەشق و ڕاهێنانەکانی بە هێزەکانی پێشمەرگە دەستپێدەکاتەوە
دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، ئەڵمانیا مەشق و ڕاهێنانەکانی بە هێزەکانی پێشمەرگە وەستاند، لە ڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا ئاشکرایکرد، کە ئەوان مەشق و ڕاهێنانەکانیان بە هێزی پێشمەرگە دەستپێکردووەتەوە. -
کەنەکە پێنجەمین ساڵیادی سەرکەوتنی بەرخۆدانی کۆبانێ و تێکشکانی داعشی پیرۆز کرد
کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – کەنەکە پێنجەمین ساڵیادی سەرکەوتنی بەرخۆدانی کۆبانێ و تێکشکاندنی داعشی پیرۆز کرد. -
خۆڕاگریی کۆبانێ لە چەند وێنەیەکدا
لە ١٥ی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٤ چەتەکانی داعش لە چوار لاوە هەنگاو بە هەنگاو شاری کۆبانێیان داگیر کرد. -
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە ئامەد و ئەستەنبول چالاکییان ئەنجامدا
گروپی "یەکینەی تۆلەسەندنەوەی شەهید سۆرخوین رۆبۆسکی" رایگەیاند، لە ٢٤ی کانونی دووەم لە ناوچەی سووری ئامەد لە دژی بنکەیەکی پۆلیس چالاکییەکیان ئەنجامداوە. لە ئەستەنبولیش لە دژی ناوەندێکی بازرگانی کە بۆ سوپای تورک کار دەکات، چالاکییان ئەنجداوە. -
ژمارەی ئەوانەی بەهۆی بومەلەرزەکەی خارپێت گیانیان لەدەست داوە گەیشتە ٣٥ کەس
ژمارەی قوربانییانی بومەلەرزەکەی شەوی ٢٤ی مانگ لە خارپێتی باکوری کوردستان لە زیادبووندایە. بە پێی دوایین ئامارەکان، ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەست داوە، گەیشتووەتە ٣٥ کەس. بۆ یارمەتیدانی بەرکەوتووانی بومەلەرزەکەش هەدەپە کەمپینێکی راگەیاند. -
تا دێ گوشاری دەوڵەت بۆ سەر کاسبکارانی وان قورستر دەبێت
لە وان، دوای ئەوەی سەرۆک شارەوانییەکانی هەدەپە لە سەر کار لادران، بە دەستی قەیومەکان کاسبکاران بە هەزاران لیرە سزا دراون. کاسبکاران بەهۆی قەیرانی ئابوورییەوە تەنگەتاو بوون، بەهۆی سزا داراییەکانی شارەوانی، کاسبکاران وایان لێهاتووە کە نەتوانن کار بکەن. -
کۆمەڵگەی ئیسلامی کوردستان بۆ بوومەلەرزەکەی خارپێت هاوکاری کۆدەکاتەوە
کۆمەڵگەی ئیسلامی کوردستان (جیک -CÎK) بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی شەوی ٢٤ی کانونی دووەمی خارپێت دەستی بە کەمپینێکی کۆکردنەوەی هاوکاری دارایی کرد. -
پەکەکە پەیامی سەرەخۆشی بۆ عومەر چاگەر بڵاوکردەوە
کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە، بۆ عومەری چاگەر پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە. لە پەیامەکەدا هاتووە: "لە تێکۆشانی ئازادیماندا خاوەنداری لە یادی هاورێمان خۆجە و شەهیدە قارەمانەکانمان دەکەین". -
دوایین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی خارپێتی باکووری کوردستان
ئاماری قوربانینا بوومەلەرزەکەی خارپێتی باکووری کوردستان بەرزبووە و تا ئێستا تەرمی ٣١ کەس لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا دەرهێنراون. -
لەدژی کۆیلایەتی و داگیرکەری ڕووی کردە شەنگال
شاهین جوودی یەکێک لەو کەسانەبوو کە لە کاتی فەرمانی ٧٤دا خۆیگەیاندە کۆمەڵگای ئێزدی. تا شەهید بوو، بۆ ئازادی گەل و ڕیبەرایەتی شەڕی کرد. -
'جەنگی حەفتانین ترسی دڵی داگیرکەرانە'
ئەو گەریلایانەی کە بەشداریان لە جەنگی حەفتانیندا کردووە، دەڵێن: " لە چالاکیەکانماندا ژمارەیەکی زۆر سەرباز کوژران. جەنگی حەفتانین قۆناغێکی نوێی سەرکەوتنی لەگەڵ خۆی هێنا. ئێمە داگیرکاری لەناودەبەین." -
دایکێک لەگەڵ منداڵە ٥ ساڵانەکەی لەژێر بینا ڕووخاوەکان ڕزگارکران
تیمەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لە بومەلەرزەکەی خارپێت، منداڵێکی ٥ ساڵانەیان لەگەڵ دایکی لەژێر داروپەردووی بومەلەرزەکە ڕزگارکرد. -
هەدەپە لێکۆڵینەوەی لە زیانەکانی بومەلەرزەی خارپێت کرد
شاندێکی هەدەپە گوند بە گوند گەڕان بۆ لێکۆلینەوە لە زیان و قوربانیەکانی بومەرلەزەکەی خارپێت و ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەیان ئاشکراکرد. -
جارێکی دیکە بومەلەرزە لە خارپێتی دا
لە ناوچەی سیڤریجەی خارپێت بومەلەرزەیەک بە پلەی ٥.١ ڕوویدا. -
بومەلەرزەی خارپێت: ژمارەی قوربانییان لە زیادبووندایە
ژمارەی قوربانییانی بومەلەرزەکەی دوێنێی باکوری کوردستان کە گوڕەکەی ٦.٨ پلەی ریختەر بوو، ناوەندەکەشی سیڤریجەی سەر بە شاری خارپێت بوو، لە زیادبووندایە. بە پێی دوایین ئامارەکان ٢٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و بە گشتی ١١٠٣ کەسیش بریندار بوون. -
کۆمەڵگای ئیسلامی کوردستان داوای هاوکاری بۆ بەرکەوتووانی بومەلەرزەکەی خارپێت کرد
کۆمەڵگای ئیسلامی کوردستان، لە چوارچێوەی کۆکردنەوەی هاوکاری بەرکەوتووانی بومەلەرزەکەی دوێنێی خارپێتدا، بانگەوازییەکی بڵاو کردەوەو داوای کۆکردنەوەی هاوکاری کرد. -
دایک و باوکێک کە بۆ کوڕەکەیان چالاکییان ئەنجامدا، دەستگیر کران
دایک و باوکی مستەفا کۆچاک کە لە گرتووخانە وا ٢٠٧ رۆژە لە چالاکی مانگرتندایە لە خواردن، دەستگیر کران. -
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی خەمگین رۆژ ٥ ئۆتۆمبیلی پۆلیسیان سووتاند
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی خەمگین رۆژ لە ئەستەنبول لە دژی باڵەخانەکانی پۆلیس چالاکییەکیان ئەنجامدا و رایانگەیاند، ٥ ئۆتۆمبیلی هێزەکانی پۆلیسیان سووتاندووە.