کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
دوایین ئاماری بوومەلەرزەکەی خارپێت
بە هۆی بوومەلەرزەکەی خارپێت تا ئێستا تەرمی ٢٠ کەس لە ژێر داروپەردووی خانووەکاندا دەرهێنراون و پێشبینیدەکرێت، ژمارەی قوڕبانیان زیاد بکات. -
فەرماندەیەکی نەمر: بەرخۆدان تۆڵهڵدان
بەرخۆدان تۆڵهلدان لە ساڵی ٢٠١٥ دا شەهید بوو. لەگەڵ گەلەکەی جێی خۆی گرت. لە ئیستاشدا وەک نەمرێک بۆ کۆمەڵگای ئێزدی بووەتە ڕۆناکییەک. -
فەردین مورادی، چالاکوانی مەدەنی کورد لە سنە دەستبەسەرکرا
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند، شەوی چوارشەممە ٢٢ی کانونی دووەم هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “فەردین مورادی”، چالاکوانی مەدەنی کوردی خەڵکی سنە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. -
ئەگەری دووبارە ڕوودانی بوومەلەرزە هەیە
پرۆفیسور دکتور هالوک ئوزەنەر بەڕێوەبەری ئینیستیتوی لێکۆلینەوەی بوومەلەرزە ڕایگەیاند، ئەگەری دووبارە ڕوودانی بوومەلەرزە هەیە و نابێت کەس بچێتە ناو ئەو خانوو و باڵەخانانەی کە زیانیان بەر کەوتووە. -
منداڵیک بە زیندوویی لەژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکدا دەرهێنرا
لە خارپێک بوومەلەرزەیەک بە پلە ٦.٨ ڕوویدا. لە هەوڵەکاندا بۆ ڕزگارکردنی هاوڵاتیان، منداڵیکی ١٢ ساڵ لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکدا بە زیندوویی دەرهێنرا. -
بوومەلەرزەکە کاریگەری لەسەر مەلەتی دروست کرد
لە بوومەلەرزەکەی خارپێتدا زیان بەر مەلەتی و ناوچەکانیشی کەوت. -
لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی خارپێتدا، ٢٧ کەس گیانیان لەدەستداوە
لە ئەنجامی بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٦.٨ پلەی ریختەر کە ناوەندەکەی ناوچەی سیڤریجەی سەر بە خارپێت بوو، ٢٧ کەس لەو شارە گیانیان لەدەستداوە و ٢٢٥ کەسیش بریندار بوون. -
بایک: هێزە دیموکراتەکان پێویستە لەگەڵ کورد لەدژی گۆشەگیری بووەستنەوە - بەشی سێیەم و کۆتایی-
جەمیل بایک: لە تورکیا کێشەی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئەخلاقی و ئابووری هەتا دێ زیاتر دەبێت. دەوڵەتی تورک لەدژی کورد سیاسەتی لەناوبردن و قڕکردن بەڕێوە دەبات. هەموو تواناکانی خۆی دەخاتە خزمەت شەڕ. بۆیە ئەو کێشانە لە تورکیا هەتا دێ گەورەتر دەبێن. -
فەرماندەی گشتی یەبەشە فەرماندە بەرخۆدانی بەبیر هێنایەوە
فەرماندەی گشتی یەبەشە لە بەیاننامەیەکدا، بەرخۆدان تۆلهڵدان کە یەکێکە بوو لە فەرماندەکانی یەکینەکانی بەرخودانی شەنگال-یەبەشە و بەر لە ٥ ساڵ لە ئەنجامی هێرشێکی دڕندانەی چەتەکانی داعشدا لە شەنگال شەهید بوو، بەبیر هێنایەوە. -
دادگاییکردنی گیراوانی دۆسیەی نسێبین بەردەوامە
لە چوارچێوەی دۆسیەی نسێبین-دا، دانیشتنی دادگاییکردنی ٣ لە دەستگیرکراوان بەڕێوە چوو، هەروەها سزای هەتاهەتایی و ٢٦ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەر نورولا ئاکیوز-دا سەپێندرا. -
لەسەر دۆسیەی سووری ئامەد سزای هەتاهەتایی بەسەر دوو کەسی دیکەدا سەپێندرا
رژێمەکەی ئاکەپە لە چوارچێوەی دۆسیەی سووری ئامەد دا، سزای هەتاهەتایی بەسەر دوو کەسی دیکەدا سەپاند. -
گەنجانی کەرکوک نیگەرانن لە ئاستی رۆشنبیری و هۆشیاری گەنجانی شارەکە
گەنجێکی کەرکوک دەلێت: دواکەوتنی ئاستی رۆشنبیری و هۆشیاری گەنجانمان وای کردووە دوژمنان بە ئاسانی بتوانن بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاریان بهێنن. -
داواکاریی خانەوادەکان بۆ سەردانی ئیمرالی رەتکرایەوە
داواکاریی گشتی بورسا، سەردانی خانەوادەی رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئوجالان و خانەوادەی گیراوانی دیکەی سیاسی بۆ جارێکی دیکە رەتکردەوە. هاوکات گۆشەگیریی توندی ئیمرالیش بەردەوامە. -
'کۆمەڵگا بە کردنەوەی دەرگای ئیمڕالی ئارام دەبێت'
پارێزەر مەسعود ڕایگەیاند، پێشێلکاریەکانی ئیمڕالی لە یاسا ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکاندا جێگایان نابێتەوە و وتی، "بە کردنەوەی دەرگای ئیمڕالی گەلانی تورکیا ئارام دەبن. لە هەرێمەکە هۆکاری شەڕ و ئاڵۆزیەکان سیاسەتی گۆشەگیرییە." -
چارەنووسی کامبیز ئەسەدی، هونەرمەندی دەستبەسەرکراوی کورد نادیارە
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند، سەرەڕای تێپەڕبوونی هەفتەیەک بەسەر دەستبەسەرکردنی “کامبیز ئەسەدی”، هونەرمەند و بەڕێوبەری فێرگەی موسیقای “دەنگی چیا” لە کامێران، تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی نییە. -
زانکۆی سلێمانی بە وێنەکانی ئۆجالان خەمڵێنرا
خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد وێنەی ئۆجالانیان لە هەموو بەشەکانی زانکۆی سلێمانی هەڵواسی. -
تاشدەمیر: لەدژی گۆشەگیری پێویستی بە تێکۆشانێکی بەهێز و ماوەدرێژ هەیە
دیلان دیرایەت تاشدەمیر وتەبێژی ئەنجمومەنی ژنانی هەدەپە نرخاندنی بۆ ئەنجامی کۆنفڕانسی ژنان و سیاسەتی سەردەمی نوێ ژنان کرد و وتی، " لەدژی گۆشەگیری پێویستی بە تێکۆشانێکی بەهێز و ماوەدرێژ هەیە." -
بایک: هێزە دیموکراتەکان پێویستە لەگەڵ کورد لەدژی گۆشەگیری بووەستنەوە - بەشی دووەم-
جەمیل بایک: ئەوەی هاوکاری تورکیا بکات، هاوکاری داعشیش دەکات، ئەوەی داعش دەیەوێت بەسەر ئێزدییەکاندا بهێنێت، تورکیا جێبەجێی دەکات. هەندێک کەس لە شەنگال هاوکاری تورکیا دەکەن، تورکیا بە هاوکاری ئەوان، کۆمەڵکوژیی ئەنجام دەدات. -
بۆ ئەوەی PKK لە میسر بە فەرمی بناسرێت داوایەک پێشکێشی دادگای ئەو وڵاتە کرا
لە چوارچێوەی داوایەکی یاساییدا بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەیمانی ئابوریی نێوان میسر و تورکیا، هاوکات داوای ناسینی پارتی کرێکارانی کوردستان- PKKلە وڵاتی میسر کرا. -
لە ئامەد بڕیاری گرتن بۆ ١٣ کەس دەرکرا کە یەکێکیان ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپەیە
دوای دەستگیرکردنی ٢٠ کەس لە ١٣ی ئەم مانگەدا لە شاری ئامەد، دادگا بڕیاری گرتنی بۆ ١٣ کەس لە دەستگیرکراوان دەرکرد کە یەکێنیان ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپەیە. -
لە دژی وتەبێژی هەدەپە لێپرسینەوە دەستی پێکرد
لە دژی گونای کوبیلای وتەبێژی هەدەپە بە تۆمەتی 'بچوککردنەوەی دەوڵەتی تورک و دامودەزگاکانی' لە چوارچێوەی بەندی ٣٠١ بە پێی یاسای دەوڵەت لێپرسینە دەستی پێکرد. -
لە بەردەم پەروەردەی کەرکوک خۆپیشاندان ئەنجامدرا و ئاڵۆزی لێکەوتەوە
لە بەردەم بەرێوبەرایەتی پەروەردەی کەرکوک دەستەی مامۆستایانی دانەمزراو خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و پاش ئەوەی بەرێوبەری پەروەردەی کەرکوک ئامادە نەبوو بێتە ناو خۆپیشاندان، گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە. -
بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئوجالان پارێزەران سەردانی داواکاری گشتییان کرد
پارێزەرانی عەبدولا ئوجالان رێبەری گەلی کورد بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵیدا، سەردانی داواکاری گشتی بورسایان کرد. -
بڕیاری دادگا لەبارەی قەیومەوە بۆ دادگای ڕاوێژکاری ڕەوانەکرا
بڕیاری داگا کە ڕێگری لە دەستبەسەرداگرتنەکانی قەیوم دەکرد بە هۆی ناڕەزاییدەربڕینی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، هەڵوەشێنرایەوە و بڕیارەکە بۆ دادگای ڕاوێژکاری ڕەوانەکرا. -
پارێزەرانی ئۆجالان سەردانی داگای دەستووری بنەڕەتیان کرد
پارێزەرانی سەندیدای یاسایی سەدە لەدژی سزای دیسیپلین لە ئیمڕالی سەردانی داگای دەستووری بنەڕەتی تورکیایان کرد.