کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردووە ٤٩ هاوڵاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون
هێزە ئەمنیەکانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ەوە و تا ئێستا ٤٩ هاوڵاتی، خوێندکار و چالاکی مەدەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان دەستگێر کردووە. -
لە وان بڕیاری قەدەغەی چالاکیەکان جارێکیتر درێژکرایەوە
پارێزگاریی شاری وانی باکووری کوردستان ١٥ ڕۆژی تر بڕیاری قەدەغەی چالاکیەکانی درێژ کردەوە کە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە بەردەوامە. -
کۆڵانەکانی سلێمانی بە وێنەی ئۆجالان ڕازێندرانەوە
گەنجانی سلێمانی لە دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کۆڵانەکانی سلیمانیان بە وێنەکانی ئۆجالان ڕازاندەوە. -
بایک: هێزە دیموکراتەکان پێویستە لەگەڵ کورد لەدژی گۆشەگیری بووەستنەوە - بەشی یەکەم-
جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە: گەلانی تورکیا و هێزە دیموکراتەکان ئەگەر لەگەڵ گەلی کورد لەدژی گۆشەگیری بووەستنەوە، ئەو کاتە هێرشی قڕکردن کۆتایی دێت و هەنگاو بەرەو دیموکراسی دەنرێت. -
ئاوارەکانی عەفرین لە شێراوا داگیرکەریی دەوڵەتی تورکیان رسوا کرد
هاوڵاتییان عەفرین کە بە هۆی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە، بە ناچاری ئاوارەی شێراوا و شەهبا بوون، داگیرکەریی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، بە تایبەت بۆ سەر عەفرینیان بە رێپێوانێک رسواو شەرمەزار کرد. -
ئێشکگری ئازادی لە هەفتەی ٣٩٦-ەم دایە
چالاکی 'ئێشکگری ئازادی' کە بۆ رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان لەبەردەم بینای ئەنجومەنی ئەوروپا لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا لە ساڵی هەشتەمیدا بەردەوامە.چالاکی ئێشکگری بۆ ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچێت، لە هەفتەی ٣٩٦ەمدا بەردەوامە. -
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ: گوندنشینانی مێردین ئەشکەنجە دراون
هەردوو ڕێکخراوی مافی مرۆڤ، کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهادە - ÎHD) و وەقفی مافی مرۆڤی تورکیا (تیهەڤ - TIHV) لەبارەی ئەو ئەشکەنجەیەی کە بەرامبەر ٨ هاوڵاتی گوندنشین لە مێردین کرابوو رایانگەیاند، لە بنکەی جەندرمەی مێردین ئەشکەنجە و سوکایەتی بە گوندنشینان کراوە. -
هێزە داگیرکەرەکان هێرشیان کردووتە سەر گوندەکانی گرێ سپی
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی، گوندەکانی خربەت بەگەر و ئەریدای سەر بە ناوچەی گرێ سپی تۆپباران دەکەن. لە شارۆچکەی سلوکی داگیرکراویش، نەرازیبوونی گەل لە دژی داگیرکەران بەردەوامە. -
لە بروکسەل، رژێمی ئێران ئیدانە کرا
لە بروکسەلی پایتەختی بەلجیکا رژێمی ئێران شەرمەزار کرا. -
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە ئامەد، وان و ئەستەنبول ریزە چالاکییەکیان ئەنجامدا
چەند دەستەیەک بەناوی یەکینەکانی تۆڵەکردنەوەی شەهید ساڤاش ئامەد و شەهید ساکینە جانسز لە ئامەد، وان و ئەستەنبول ژمارەیەک چالاکیان ئەنجامدا. -
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکی حەفتانینی بڵاوکردەوە کە ٧ سەرباز کوژران
گەریلا تی ڤی دیمەنی چالاکی ٢ی تشرینی دووەمی لە حەفتانین بڵاوکردەوە. لە چالاکیەکەدا ٧ سەربازی تورک کوژرابوون. -
کۆمەڵەی گەنجان یادی شەڕڤان باوەر ئاگریی کردەوە
کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی گەنجان یادی شەڕڤان باوەر ئاگریی کردەوە کە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دا لە گرێ سپی شەهید بوو. -
١٥ پڕفروشترین کتێبی کوردی لە ساڵی ٢٠١٩ دا
ماڵپەری (پرتوکاکوردی) لیستی پڕفرۆشترین کتێبی کوردی لە ساڵی ٢٠١٩دا بڵاوکردەوە. ڕۆمانی 'شوانی کورمانجا' لە نووسینی 'عەرەبێ شەمۆ' لە ڕیزی یەکەمی پڕفرۆشترین کتێبەکاندایە. -
هەپەگە یادی پێنج گەریلای کردەوە کە لە خواکورک شەهید بوون
هەپەگە لە ڕاگەیەنراوێکدا ناسنامەی پێنج گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە خواکورک شەهید بوون. -
'بەردەوامی بە ڕێچکەی شەهیدەکانمان دەدەین'
ڕەیحان حەسەن ئەندامی تۆڕی هاوکاری ژنانی ئێزدی و پاکیزە جەلال ئەندامی بزوتنەوەی ئازادی ژنانی ئێزدی ناڕەزاییان بەرامبەر بێدەنگی حکومەتی عێراق لەبەرامبەر هێرشی سەر گوندی دووگرێی شەنگال دەربڕی کە زەردەشت شەنگالی فەرماندەی یەبەشە و ٣ شەڕڤانی تر شەهیدکران. -
لە وان و جۆلەمێرگ بەفرێکی زۆر باری
بە هۆی بارینی بەفرێکی زۆر ڕێگای چەندین گوندی جۆلەمێگر و وان و ناوچەکانیان داخران. چەند ڕۆژێکیشە خەڵکی گوندەکان ناتوانن هاتوچۆ بکەن. شارەوانی وان کە قەیوم بەڕێوەی دەبات و دەزگاکانی حکومەت، بێدەنگن. -
کاتی دەستبەسەرکردنی راگیراوەکانی ئامەد درێژکرایەوە
بۆ جاری سێیەم، کاتی دەستبەسەرکردنی رێدوان ئەزەر-ی ئەندامی ئەنجومەنی دەبەبە و مەسعود باگجک-ی ئەندامی ئەنجومەنی هەدەپە و ١٤ کەسی دیکە کە ناویان نەزانراوە و ماوەی ٩ رۆژە لە لقی ئاسایشی گشتی درێژکرایەوە. -
ئەنجامنامەی کۆنفرانسی ژنانی هەدەپە بڵاو کرایەوە
ئەنجامنامەی سێهەمین کۆنفرانسی ئاسایی ژنانی هەدەپە بڵاو کرایەوە. کردنەوەی ئەکادیمیای سیاسەتی ژنان یەکێکە لە ئامانجەکانی ژنانی هەدەپە. -
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە سووتاندنی هوتێلی 'فوهوشێ'ی لە بەیۆغلو گرتە ئەستۆ
لە ناوچەی بەیۆغلووی ئەستەنبۆڵ لە ١٩ی کانونی دووەم هوتێلێک سووتابوو، دەستەیەک بەناوی یەکینەکانی تۆڵەکردنەوەی شەهید سۆرۆ ئامەد بەرپرسیارییەتی گرتە ئەستۆ. -
یەپەگە: لەدژی بەرفراوانکردنی داگیرکەریی هیچ هێزێک بێدەنگ نابین!
فەرماندەیی گشتی یەپەگە، لە دووەمین ساڵیادی داگیرکردنی عەفرین لە لایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانییەوە، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: "لەدژی بەرفراوانکردنی داگیرکەریی هیچ هێزێک بێدەنگ نابین". -
ژنانی کەرکوک بە دروشمی (نا بۆ ژن کوشتن) گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا
ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان لە کەرکوک داوا دەکەن کوشتنی ژنان ڕابگیرێت. -
٢ی رێبەندان، خاڵی شانازی و پێداچوونەوەی ئێمەیە
پژاک بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستاندا ڕاگەیەنراوێکی بلاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، بەرلە هەرشتێک ڕاز و هێزیی سەرکەوتن و ڕزگاری یەکگرتن و ڕەواندنەوەی وەهم و باوەڕی لە بەرانبەر داگیرکەر لە مێشکی خۆمانە. -
دووەم ڕۆژی پرسەی شەڕڤانی شەهید نێچیرڤان لە سەیدسادق بەڕێوەدەچێت
دووەم ڕۆژی پرسەی شەڕڤانی یەپەگە نێچیرڤان کە لە بۆردومانی دەوڵەتی تورک لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بوو، لە شارۆچکەی سەیدسادق بەڕێوەدەچێت. -
گوڤەن: یەکێتی نەتەوەیی زەحمەتە، بەڵام ئەستەم نییە
لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە و پەرلەمانتاری هەدەپەی جۆلەمێرگ ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی لە کوردستان پارچەبوون و زەحمەتی و هەڵوێستی جیاوازی سیاسی، هەیە، بەڵام یەکێتی نەتەوەیی ئەستەم نییە و مەرجێکی سەرەکیە. -
تورکیا لە بەعشیقەوە چی کردووە و چی دەکات؟
سەربازگەی بەعشیقە کە لەگەڵ هاتنی چەتەکانی داعش دامەزرا، دوای ئەوە چەندین کۆمەڵکوژیی ئەنجامدران، شەهیدکردنی زەردەشت شەنگالیش لە گوندی دووگرێ، دواین کۆمەڵکوژیبوو کە لەو سەربازگەیەوە ئەنجامدرا.