کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
زیندانیی سیاسی عەلی ئەحمەد سلێمان گواسترایەوە بۆ زیندانی ورمێ
دوێنێ زیندانیی سیاسی کورد، عەلی ئەحمەد سلێمان گواسترایەوە بۆ زیندانی ورمێ. -
نەپەگە پیرۆزبایی لە فەرماندەیی ئەیالەتی حەفتانین کرد
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) لە ڕاگەیەنراوێکدا بە هۆی چالاکیە سەرکەوتووەکانیان پیرۆزبایی لە فەرماندەیی و شەڕڤانەکانی ئەیالەتی حەفتانینی هەپەگە کرد. -
'گۆشەگیری بە تەنها بە یەکێتی دیموکراتیکی گەلان دەتوانرێت کۆتایی پێبهێنرێت'
سەندیکای پارێزەرانی سەدە بە هۆی گۆشەگیری سەر موەکیلەکەی (ئۆجالان) هەڵویستی پیشاندا و وتی، لەگەڵ بارودخی زیندانی ئیمڕالی کە کاریگەریەکی نەرێنی لە سەر تەندروستی ئۆجالان داناوە، بە بچراندنی پەیوەندی لەگەڵ دەرەوە گۆشەگیریەکی ڕەها لەسەر موەکیلەکەمان دەسەپێنرێت -
'ڕێگا بە هێزەکانی دەوڵەتی تورک نادەین'
گەریلاکانی یەژاستار کە بەشداریان لە هەنگاوی جەنگی حەفتانین دا کردووە، ڕایانگەیاند، ئەوان هیچ کاتێک ڕێگا بە هێزەکانی دەوڵەتی تورک نادەین کە بە ئاسانی ئەم خاکە داگیربکەن و چالاکیەکانیان بەردەوام دەبێت. -
خەڵکی شەنگال دەوڵەتی تورکیان رسوا و شەرمەزار کرد
هەزاران کەس لە شەنگال دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر شەنگال خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و گوڵیان لەو شوێنە دانا، کە زەردەشت شەنگالی فەرماندەی یەبەشە و هەڤاڵەکانی تێیدا شەهید بوون. -
کۆنفڕانسی یەکێتی نەتەوەیی ئامانجی 'کۆنگرەی نەتەوەیی' گرتە بەر
ئەنجامنامەی کۆنفڕانسی ڕێکەوتنی کوردستانی ئاشکرا بوو. کۆنفڕانسەکە رایگەیاند پێویستە ئەوان لە هەر چوار پارچەی کوردستان ببن بە یەک و بەرەو کۆنگرەی نەتەوەیی بڕۆن. -
هەپەگە لە خواکورک چالاکی ئەنجامدا
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ڕایگەیاند، گەریلاکانیان لە خواکورک لەدژی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکیان ئەنجامداوە. -
یەپەسە بە بۆنەی چوارەمین ساڵیادیی دامەزراندنیی ڕاگەیەنراوێکی بلاوکردەوە
یەکینەکانی پاراستنی سڤیل (یەپەسە) لە ڕاگەیەنراوێکدا چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنیی پیرۆز کرد. -
تورک: پێویستە هەموومان لە دەوری بەها نەتەوەییەکان سیاسەت بکەین
ئەحمەد تورک سیاسەتمەداری کورد ڕایگەیاند، بۆ یەکێتی نەتەوەیی ماوەیەکی زۆرە کار دەکەین و وتی، "ئێمە: پارتە کوردیەکان ناچارین بەیەکەوە کارێکی هاوبەش بەڕێوەببەین. پێویستە هەموومان لە دەوری بەها نەتەوەییە سیاسیەکان کۆببینەوە." -
ئەوینداری شاخەکان: ڕووبار سەرهلدان
ڕووبار سەرهلدان کە لە ١٤ی نیسانی ٢٠١٩ بە هۆی هێرشێکی دەوڵەتی تورکەوە شەهید بوو، لەدوای خۆی داواکاریەکی تێکۆشانی بەجێهیشت کە بە ئەندازەی چیاکان گەورەوە. -
حزبە کوردستانیەکانی کەرکوک خۆپیشاندانی سەرتاسەرییان ڕاگەیاند
لە کەرکوک نوێنەری حزب و لایەنە کوردیەکانی کەرکوك کۆبوونەوە سەبارەت بەو نادادپەروەریەی بەرامبەر کورد دەکرێت لە شارەکە و پاش کۆبوونەوەکەش خۆپیشاندانی سەرتاسەریان ڕاگەیاند. -
وۆرکشۆپی یەکێتی نەتەوەیی دەستیپێکرد
وۆرکشۆپی یەکێتی نەتەوەیی کارکردن بۆ رێککەوتنی کوردستانی دەستپێکرد. لە وۆرکشۆپەکەدا دەقی هاوبەش خوێندرایەوە. -
نەپەگە: بە ڕوحی مام زەکی و زەردەشتەکان سەردەکەوین
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستن گەل (نەپەگە) هێرشی شەنگالی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند، "بە ڕوحی مام زەکی و زەردەشتەکان، قاڕەمانە پێشەنگەکانی گەلی ئێمەی ئێزدی، لە شەنگال لەدژی هەرجۆرە هێرشێک دەوەستنەوە و بە مسۆگەری سەردەکەون. -
پەپەژە یادی زەردەشت شەنگالی فەرماندەی یەبەشە و هاوڕێ شەهیدەکانی کردەوە
فەرماندەیی گشتی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) لە کەسایەتی زەردەشت شەنگالی فەرماندەی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە)دا یادی حەمید شەنگالی، شەڕڤان جیلۆ، ئێزدین شەنگالی کردەوە. -
ئاکگول: پێویستە ئۆجالان ئازاد ببێت
عەدنان ئاکگول، ئەندامی دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدە ڕایگەیاند، بۆ لابردنی گۆشەگیریی و ئازادی ئۆجالان دەبێت لە ناوخۆ و دەرەوە تێکۆشانێکی هاوبەش و بەهێز بکرێت. -
هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال لە سلێمانی شەرمەزارکرا
لە شاری سلێمانی بە دەیان کەس کۆبوونەوە و هێرشی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر شەنگال شەرمەزار کرد. -
پاشماوەی جگەرە لەناو بەرهەمەکانی ئالینی تورکیدا دۆزرایەوە
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، وێنەی قوتویەک بیبەری وشککراوی کارگەی ئالینی تورکیی بڵاوکرایەوە، کە پاشماوەی جگەرەی تێدایە. -
تەڤگەری ئازادی بڕیاری خۆ نوێکردنەوەیدا
لە بارەگای تەڤگەری ئازادی هەرێمی سلێمانی سیمینارێک بۆ ئەندامان و لایەنگرانی بەڕێوە چوو، دەربارەی دوایین گۆڕانکارییەکان لە ناوچەکە بیر و ڕامانی خۆیان تاوتوێ کرد. -
تەڤگەری ئازادی هێرشەکەی تورکیای بۆ سەر شەنگال ئیدانەی کرد
ئەنجومەنی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی ئیدانەی هێرشەکەی تورکیای بۆ سەر شەنگال کرد کە بووە هۆی شەهیدبوونی فەرماندەی گشتی یەبەشە و سێ شەرڤانی دیکە. -
کەرکوک؛ کۆرێک لە ژێرناوی 'خۆپیشاندانەکانی عێراق و دەرهاوێشتەکانی لە چاوی میدیادا' سازکرا
لە ژێر ناوی "خۆپیشاندانەکانی عێراق دەرهاویشتەکانی لە چاوی میدیادا" کۆرێک بۆ رۆژنامەنووس ئومێد محەمەد سازکرا -
هێرشەکەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال لە سلێمانی ئیدانە کرا
لە شاری سلێمانی کۆمەڵکوژییەکەی شەنگال ئیدانە کراو. لە گردبوونەوەیەکدا داوای هەڵوێستیان لە حکومەتی عێراق کرا. هەروەها بانگەوازی ئەوەش کرا کە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان، پێویستە لایەنە کوردییەکان یەک بگرن. -
"٢٠٢٠ دەبێتە ساڵی تێکۆشانی دژی گۆشەگیری"
زەیات جەیلان هاوسەرۆکی هەدەپەی شاری ئامەد لە بارەی سیاسەتی پارتەکەیان بۆ ساڵی ٢٠٢٠، جەختی کردەوە کە پێویستە هەمووان بە یەکەوە زنجیرەکانی گۆشەگیری لە ئیمرالی بشکێنین و وتیشی، ئەمساڵ دەبێتە ساڵی تێکۆشانی دژی گۆشەگیری." -
ئەنجومەنی منداڵانی مەخمور گۆشەگیری سەر ئوجالانیان ئیدانە کرد
بە بەشداری دەیان منداڵی ئەنجومەنی منداڵانی کەمپی پەنابەرانی شەهید روستەم جودی لە مەخمور بە بەیاننامەیەک گۆشەگیری سەر عەبدولا ئوجالان رێبەری گەلی کورد ئیدانە کرا. -
گەنجانی کەرکوک هێرشی سەر شەنگالیان شەرمەزار کرد
گەنجانی کەرکوک هێرشی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر شەنگال شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند، ئەوان لەگەڵ گەلانی شەنگالدان. -
PADÊ: ئامانجی دەوڵەتی تورک لەناوبردنی کۆمەڵگای ئێزدیە، بێدەنگ مەبن
پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزدی (پادێ – PADÊ) ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک بۆ لەناوبردنی کۆمەڵگای ئێزدی هێرش دەکاتە سەر شەنگال.