کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
هەپەگە بەڕێزەوە یادی شەهیدانی دەرسیمی کردەوە
هەپەگە یادی سێ شەهیدی کردەوە کە لە ساڵی ٢٠١٨ لە دەرسیم شەهید بوون. -
لە چیاکان مرۆڤی بچووک نییە: نورهاک سیسەر
نورهاک سیسەر تا ساڵی ٢٠١٧ کە شەهید بوو 'ترسی دڵی دوژمن بوو'. بە بڕیارداری، مەعنەوی و تایبەتمەندیەکانی جێی خۆی لە مێشکی مرۆڤەکاندا کردەوە. -
'دوژمن لە شەنگال دەترسێت، ڕێکخستنەکانمان بەهێزتر دەکەین'
ئەندامانی یەبەشە و یەژەشە ڕایانگەیاند، لەسەر ڕێچکەی هەڤاڵە شەهیدەکانیان بەردەوامی بە تێکۆشان دەدەن و ئاماژەیان بەوەکرد، شەنگال خاوەن هێزێکی ئازاد و پاراستنە و ئەمەش دوژمن دەترسێنێت. -
مەزڵوم عەبدی: هێرشی شەنگال بەردەوامی جینۆسایدی ئێزدییەکانە
فەرماندەی گشتی قەسەدە ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە شەهیدکردنی زەردەشت شەنگالی فەرماندەی گشتی یەبەشە بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند: هێرشی شەنگال بەردەوامی جینۆسایدی ئێزدییەکانە. -
پێشمەرگەیەکی یەكێتی لە زیندانی پارتی گیانی لە دەستدا
پێشمەرگەێکی یەکێتی نێشتیمانی کوردستان لە ژیر ئەشکەنجە لە زیندانی پارتی گیانی لە دەستدا. -
زیاتر لە ٨ ساڵ سزای زیندانی بەسەر بەکر کایادا سەپێنرا
٨ساڵ و ٣ مانگ سزای زیندانی بەسەر بەکر کایا سەرۆکی پێشووی شارەوانی شاری واندا سەپێنرا. -
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوە لە شاری وان چالاکییەکیان ئەنجامدا
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید باران دەرسم لە شاری وان بە فیشەکی هەوایی و بۆمبی دەستکرد، چالاکییەکیان ئەنجامدا. -
لە دەرسیم بۆ ماوەی ١٥ رۆژ ئەنجامدانی هەر جۆرە چالاکییەک قەدەغە کرا
پارێزگاری دەرسیم رێگری کرد لە چالاکیی ناڕەزایەتی بێسەروشوێنکردن و لاقەکردن و لەم چوارچێوەیەدا بۆ ماوەی ١٥ رۆژ ئەنجامدانی هەر جۆرە چالاکییەکی قەدەغە کرد. -
لە هەفتانین ٥ سەربازی تورک کوژران
هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لە هەرێمی هەفتانین لە ١٣ی کانونی دووهەم لە دژی سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییەکیان ئەنجامدا و بە هۆیەوە ٥ سەربازی تورک کوژران. -
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک دەڤەری برادۆستیان بۆردوومان کرد
فڕۆکەی جەنگی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک، دەڤەری برادۆستی سەر بە پارێزگای هەولێریان بۆردوومان کرد. -
شەهیدانی یەبەشە بە مەراسیمێکی شکۆدار بەخاکسپێردران
تەرمی زەردەشت شەنگالی فەرماندەی یەبەشە و سێ لە هەڤاڵانی کە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوندی دووگری سەر بە ناوچەی سنوونی شەنگال شەهید بوون، بە مەراسیمێکی شایستە بە خاک سپێردران. -
'ئێوە ناتوانن بە هێرشەکانتان گەلەکەمان چاوترس بکەن'
پلاتفۆرمی بیروبڕواکان-ی میزۆپۆتامیا هێرشەکەی سەر شەنگالی شەرمەزار کرد و رایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەیەوێت بە چاوترسکردنی گەلەکەمان لە شەنگال، نانچاریان بکات پەنابەر ببن. -
٣ ساڵ سزای زیندانی بەسەر سیاسەتمەدار ساڵح (ک) دا سەپێنرا
لە شاری ستوتگاردی ئەلمانیا ٣ ساڵ سزای زیندان بەسەر سیاسەتمەداری کورد ساڵح (ک) دا سەپێنرا. -
'تورکیا ستراتیژی زیندووکردنەوەی داعشی هەیە'
ڕۆژنامەوان شەماڵ حەسەن ڕایگەیاند: ڕوونە دەوڵەتی تورکیا کار بۆ ئەوە دەکات جارێکی تر داعش زێندوو بکاتەوە، ئەو فەرماندانە دەکاتە ئامانج کە داعشیان لە ناوبرد. -
لەسەر گۆڕەکەی یادی دکتۆر نورەدین زازا کرایەوە
لە شاری لۆزانی سویسرا، لەسەر گۆڕەکەی، یادی زمانناس، مێژووناس، نووسەر و سیاسەتمەداری کورد دکتۆر نورەدین زازا کرایەوە کە تا ساڵی ١٩٨٨ لەو شارە ژیا. -
خۆبەڕێوەبەری شەنگال: ئەم هێرشە درێژکراوەی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانە
ئەنجوومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شەنگال لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئیدانەی هێرشی فرۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر شەنگال کردو ڕایگەیاند: ئەو هێرشەی دەوڵەتی تورک درێژکراوەی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانە، داواشی لە حکومەتی عیراق کرد سەروەری خاکەکەی بپارێزێت. -
مامۆستایانی کەرکوک: لاوازی لایەنە کوردیەکان وایکردووە مافی کوردانی شارەکە فەرامۆش بکرێت
مامۆستایانی شاری کەرکوک دەلێن: فەرامۆشکردنی مافی کورد و پەراوێزخستنی لە شارەکە دەگەرێننەوە بۆ لاوازی و کەمتەرخەمی نوێنەرانی کورد لە شارەکە. -
کەجەدە-ئەوروپا بانگەواییەکی بە مەبەستی چالاکیی شەرمەزارکردنی هێرشکردنە سەر شەنگال بڵاو کردەوە
کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیکی کوردستان-ئەوروپا بە مەبەستی ئیدانەکردنی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال بانگەوازییەکی بۆ بەشداریکردن لە چالاکیی ١٨ی کانونی دووهەم بڵاو کردەوە. -
بڕیارە لە ئامەد کۆنفڕانسی یەکێتی نەتەوەیی ساز بکرێت
بڕیار وایە لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ ریکەوتنی نەتەوەیی، لە شاری ئامەد کۆنفڕانسی یەکێتی نەتەوەی ساز بکرێت کە ٢ رۆژ بەردەوام دەبیت. -
باڵەخانەی هەدەپە لە ئەستەنبول درایە بەر دەستڕێژی گولـلە
چەند کەسێکی 'نەناسراو' بە چەک هێرشیان کردە سەر باڵەخانەی هەدەپەی شاری ئەستەنبۆڵ -
بولدان و تەمەللی: بە رێکەوتنی دیمۆکراسی دەچینە دەسەڵات
پەروین بولدان و سەزایی تەمەللی هەر دوو هاوسەرۆکی هەدەپە لە دانیشتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەنووسان جەختیان کردەوە کە ئەگەر بگەن بە رێکەوتنی دیمۆکراسی دەتوانن دەسەڵات بگرە دەست. -
فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک گوندێکی شەنگالیان بوردۆمان کرد
فڕۆکەی جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک گوندێکی شەنگالی باشووری کوردستانی بوردۆمان کرد. لە ئەنجامی بۆردومانە زیانی مادی بەر گوندەکە کەوت. -
پاراستنی جەوهەری لە راپەڕینی گەلدا
مرۆڤی ئازاد و خاوەن شەرف کە داوای مافە رەواکانی خۆی دەکا، بە درێژایی مێژوو هەر لەناو تێکۆشان و گەڕان بە دوای حەقیقەتدا بووە. لە سەر ئەو بنەمایە حەقیقەتی لە پاراستنی رەوادا دیوەتەوە و ماندوونەناسانە هەنگاوی بۆ هاوێشتووە. -
پەرتووکی"ژیانم هەمووی تێکۆشان بوو" لە زانکۆی سلێمانی بڵاوکرایەوە
ژنانی گەنجی تێکۆشەر لەزانکۆی سلێمانی، بۆ بەبیرهێنانەوەی هەرسێ ژنە شۆڕشگێری کورد کە لە پاریس کۆمەڵکوژکران، هەڵسان بە دابەشکردنی کتێبی"ژیانم هەمووی تێکۆشان بوو"کە لەلایەن ساکینە جانسز نوسراوە. -
تاشدەمیر: لە کوردستان مرۆڤ ون نابێت، ونی دەکەن !
سەبارەت بە "ونبوونی خوێندکارانی زانکۆی گولستان دۆکو" لە دێرسیم ئەنجوومەنی ژنانی هەدەپەو ڕێکخراوەکانی ژنان کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی هەدەپەش دەڵێت: لە کوردستان مرۆڤ ون نابێت، ونی دەکەن !.