کوردستان
دوایین ھەواڵ
-
یادی سێڤێ دەمیر، فاتما ئویار و پاکیزە نایر کرایەوە
یادی سیاسەتمەدارانی ژن یادی سێڤێ دەمیر، فاتما ئویار و پاکیزە نایر کرایەوە کە لە سلۆپی لە بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەرایەتیدا شەهید بوون. -
ئارام فەتحی کەسایەتی مەریوان لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستگیرکر
ئارام فەتحی شاعیر، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەریوان دەستگیرکرا. -
چریکەی ئازادی
گەریلا ناو و نازناوێک کە لەبیابانی چۆڵ و هۆڵی تاریکپەرەستان و جۆگرافیای بەستەڵککراوی ناوچەکە، لەزەوینی پڕ پیت و بەرەکەتی نیشتمان خۆنچە دەکات. -
کەجەکە بە بۆنەی ئەنجامدانی کۆنگرەوە هیوای سەرکەوتنی بۆ یەنەکە خواست
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، یەنەکە کۆنگرەی چوارەمی خۆی بە سەرکەوتوویی ئەنجامداوە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست. -
لە شاری وان گۆشەگریی سەر رێبەر ئاپۆ شەرمەزار کرا
لە شاری وانی باکوری کوردستان، بە مەبەستی شەرمەزارکردنی گۆشەگیری سەر عەبدولا ئوجالان رێبەری گەلی کورد، زنجیرەیەک چالاکی ئەنجامدرا. -
دایکانی شەممە: ساڵی ٢٠٢٠ با ببێت بە ساڵی داد و یەکسانی
دایکانی شەممە لە چالاکیی هەفتانەیاندا بانگەوازی بەرفراوانکردنی تێکۆشانیان کرد و رایانگەیاند، ساڵی ٢٠٢٠ با ببێت بە ساڵی داد و یەکسانی. -
ئەندامێکی گرووپی یۆرووم دەستی بە رۆژووی مردن کرد
ئیبراهیم گۆکچەک ئەندامی گروپی یۆرووم دەستی بە رۆژووی مردن کرد. -
"تورکیا لە ڕیزی یەکەمی پێشێلکاریی بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان دایە"
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، لە شاری ئامەد، کۆمەڵەی ڕۆژنامەگەری دیجلە فورات بە ڕاگەیەندراوێک دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند و لە ڕاپۆرتێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو"تورکیا لە ڕیزی یەکەمی ئەو وڵاتانە دایە کە زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان ئەنجام دەدات. -
تەڤگەری ئازادی: کێشەکە خودی زلهێزەکانن لە ناوچەکە
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان لە بارەی رووداوەکانی ئەم دواییەی عێڕاق کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ساز کرد و خودی ئەو زلهێزانەیان تۆمەتبار کرد کە لە ناوچەکە بونەتە کێشە و ئاڵۆزی. -
تەمەلی: تێکۆشانمان بەگوڕتر دەکەین لە دژی گۆشەگیریی
هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە سەزایی تەمەلی رایگەیاند، گۆشەگیری رێگرە لەبەردەم دیموکراسی و وتی: "تێکۆشانمان لە هەموو جیهان بەگوڕتر دەکەین لەدژی گۆشەگیریی". -
هەپەگە یادی دوو گەریلای کردەوە کە لە ئاڤاشین شەهید بوون
ناوەندی راگەیاند و چاپەمەنی هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ئاشکرا کرد کە لەسەرەتای مانگی کانونی دوهەم لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی تورکی دایگرکەردا شەهید ببوون. -
ناوی تێکۆشانی ٢٢ ساڵە: دەڤریم ئاندۆک
یەکێک لە فەرماندەکانی یەژاستار دەڤریم ئاندۆک لە ١٠ی ئەیلولدا لە عەیالەتی جوودی لەگەڵ ٤ هاوڕێی شەهید بوون. دەڤریم ئاندۆک لە ئامەد بەشداری لە ڕیزەکانی پەکەکە کرد، ٢٢ ساڵی بە تێکۆشان تێیپەڕاند. -
سهرۆكایهتی ههرێم: قاسم سولەیمانی ڕۆڵی بهرچاوی لە شەڕی دژی داعشدا هەبوو
سهرۆكایهتی ههرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، نابێت تەسفیەی حیساباتی وڵاتان لەسەر خاکی عێراق بكرێت. -
ئیمیری هەدەپی: گەلەکەمان لە ساڵی ٢٠١٩ لەدژی فاشیزم بەرخۆدانی کرد
نوران ئیمیر، پەرلەمانتاری هەدەپە رایگەیاند، ئاکەپە لە ساڵی ٢٠١٩دا بە گۆشەگیریی، داگیرکاریی و کۆمەڵکورژیی هێرشی کرد، بەڵام وێڕای ئەوەش بووە ساڵی بەرخۆدانی گەورە. -
لە ئەنجامی چالاکیەکی گەریلاکانی یەژاستاردا ٧ سەرباز کوژران
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی هەفتەنیندا گەریلاکانی یەژاستار دوێنێ چالاکیەکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٧ سەربازی تورک کوژران. -
'ساڵی ٢٠٢٠ دەبێتە ساڵی ئازادی ئۆجالان'
موسا فارسئۆغوللاری ئەندامی دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدە و پەرلەمانتاری هەدەپە ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٠ دا لە گەڵ گەلان بەرەی شۆڕشگێری بەهێز دەکەن و گۆشەگیری دەشکێنن و ئەم ساڵ دەبێتە ساڵی ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد. -
لەسەر بناغەی شۆڕش ڕووی لە چیا سوورەکان کرد: ساراح هاندەلمان
ساراح هاندەلمان یان سارا دۆرشین، لە ٧ی نیسانی ٢٠١٩ لە هێرشی ئاسمانی سوپای ئاکەپەدا ئاڵای ئازادی و دادپەروەری ڕادەستی هاوڕێکانی کرد. -
پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئوجالان داواکارییان پێشکێش کرد
پارێزەرانی رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئوجالان بە مەبەستی سەردانی ئیمرالی و ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵیدا، سەردانی داواکاری گشتی شاری بورسایان کرد. -
گەریلاکانی یەژا-ستار: ٢٠٢٠ دەبێتە ساڵی ئازادی
گەریلاکانی یەژا-ستار ئاشکرای دەکەن لە ساڵی ٢٠٢٠ دا هەنگاوی نوێ و بەهێزتر دەنێن و ئەمساڵ دەکەن بە ساڵی سەرکەوتن، هەروەها بانگەوازییان ئاڕاستەی گەل کرد کە بڕوایان بە هێزی خۆیان هەبێت و نەکەونە داوی پلان و ئامرازەکانی شەڕی تایبەت و دەروونی دوژمنەوە. -
هەپەگە:لە حەفتەنین و ئاگری ٥ سەربازی تورک کوژران
هەپەگە رایگەیاند، لە هەرێمەکانی حەفتەنین و ئاگری لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکاندا ٥ سەربازی تورک کوژراون و ١٠ سەربازی دیکەش بریندار بوون. هەروەها ٣ گەریلاش شەهید بوون. سوپای داگیرکەر لە ئاگری گوندنشینێکیشیان کوشت. -
لە ئەنجامی چالاکییەکی هێزەکانی رزگاری عەفرین ٢ داگرکەر کوژران
هێزەکانی رزگاری عەفرین رایگەیاند، لە گوندێکی سەر بە ناوچەی شەڕای عەفرین لە ئەنجامی چالاکییەکی سابۆتاژدا، ٢ چەتەی داگیرکەر کوژران و ٣ چەتەی دیکەش بریندار بوون. -
لە جەژنی باتیزمدا یادی شەهید زەکی شەنگالی کرایەوە
خانەوادەیەک کە ناوی منداڵەکەیان ناوە زەکی شەنگالی، بەبۆنەی جەژنی باتیزم، سەردانی گۆڕی مام زەکییان کرد و یادییان کردەوە. -
ناوەندی پاراستنی گەل-نەپەگە ئاماری شەڕی ٢٠١٩ی ئاشکرا کرد
فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل-نەپەگە ئاماری شەڕی ساڵی ٢٠١٩ی ئاشکرا کرد. بە گشتی ١٢٢٠ سەربازو پۆلیسی تورک کوژراون کە ٢٠ لەوان پلەداری سەربازین. ٣٤ ئۆتۆمبیلی زرێپۆش لەناو براون و ٧ هەلیکۆپتەریش توشی پێکان هاتوون. هەروەها ٤٥٦ گەریلاش شەهید بوون. -
هاوڵاتییەکی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان لە چەمچەماڵ کۆژرا
تەرمی هاوڵاتیەکی ڕۆژئاوای کوردستان لەشارۆچکەی چەمچەماڵ لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا دۆزرایەوە. -
چەولک: گەورەترین ئامانجمان شکاندنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆیە!
زۆزان چەولک، فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی یەژا-ستار رایگەیاند، بە بانگەشە و ئامانجی گەورەوە پێ دەنێینە ناو ساڵی ٢٠٢٠، لە نوێوە بناغەی هەپەگە و یەژا-ستار دادەڕێژینەوە و شکاندنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆش یەکێکە لە گەورەترین ئامانجەکانمان.